به‌رایی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه په‌یڤێكی بۆ وتن هه‌یه یان ده‌یهه‌وێ خاوه‌نی رۆڵێك له كۆمه‌ڵگای جیهانیدا بێ، ده‌بێ بتوانێ توانایی مرۆیی خۆی به‌رزكاته‌وه. له‌وه‌ی ڕا كه پێشكه‌وتن له به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا كرده‌یه‌كی "فه‌رمانی(جه‌بری)یه"، یان ده‌بێ به‌ده‌ستی بهێنی یان ده‌بێ له مه‌یدان بچیته‌ده‌ر.
نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش له كرۆكی هزرو پێكهاته كۆن‌و كۆنكهوتهكانی خۆیدا نوقم بێ، نه‌ته‌نیا به زوویی له ده‌فته‌ریی ژین‌دا دوور ده‌كرێته‌وه به‌ڵكوو له دنیایی داهاتوووشدا ته‌نیا به‌شی كۆخنشینییهكی بێبه‌ها ده‌بێ.
بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ره‌وشه درێژخایه‌نه سیاسی‌و نیزامییه‌كانی به‌ربه‌ستی گه‌یشتن به شوناسی ناسراوی نه‌ته‌وایه‌تی بووه‌و ساڵانێك به‌رگری له به‌رانبه‌ر هێزه فهشهڵهێنهرهكاندا، بێ ده‌سكه‌وت له قه‌ڵه‌م دراوه، وه‌لانانی گوشار له رێگه لۆژیكییهكانهوه، دووربینی گۆڕانی جیهانو ئێستراتێژی داهاتووی له به‌رانبه‌ردا ته‌یارتر له هه‌میشه كردووه. ئه‌وڕۆكه چییه‌تی(ماهیت) ململانێی له مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌یاركردنی هێزه جیهانییه‌كان به قبوڵكردنی نه‌ته‌وه‌كان به واتای راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه، رێكخراوه‌و ئێستا جێگایه كه له رۆڵی باسكه‌كان كه‌م بۆته‌وه‌و رۆڵی مێشكه‌كان پتر بووه. به‌م هۆیه‌وه له ده‌یه‌كانی رابردوودا شایه‌تی گۆڕانگاریگهلێكی به‌رین له سنووره‌كاندا بوین. روانگه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی داهاتووی جیهان، راوێژ، هزر، توێژینه‌وه، ههوڵو ته‌قه‌لا، راهێنانو نه‌ته‌وه‌خوازی ئیدی نه شۆڤێنیزمه كه باوه‌ڕی به چییه‌تی نه‌ته‌وه‌كان له سه‌ر بنه‌مای لۆژیكی‌و نه زۆره‌ملێ.
باسمان له راوێژ، هزر، توێژینه‌وه، راهێنان، ههوڵو ته‌قه‌لا كرد، گۆڕه‌پانێكه كه رمێنگه(جولانگاه)ی هزرڤانانو زۆر باڵی به‌هێزی فڕین له گۆڕه‌پانی هزردایه. لێره‌دایه كه ژێرخانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای "ژێرخانی هزرڤهندی(زیرساخت اندیشه‌ورزی)"، هانه(انگیزه)ی تینویه‌تییه ساڕ‌ێژ نه‌بووه‌كانی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه به نادادپه‌روه‌ریی لێكدابڕاوه، دادهمركێنێ.
"نادادپه‌روه‌ری كۆن" چۆن ده‌توانێ به "مافی خاوه‌ندارێتی" بگۆڕدرێ؟ له‌وانه‌یه ته‌نیا رێگه‌یه‌ك مابێ، یان ده‌بێ نوقم بین‌و یان به رۆچوون بۆ هه‌ناوی ئاوه نامۆكان، خه‌ریكی گه‌ڕان به‌دوای داهاتووییه‌كی روون بین، رێگه‌یه‌كی سێهه‌م بوونی نیه.
"ژێرخانی هزرڤهندی(زیرساخت اندیشه‌ورزی)"، شامۆرهی پێناسه‌كردنی شوناس، مافی خاوهندارێتیو له‌به‌رگرتنی رێگه‌ی داهاتووییه‌كی رووناكه. ژێرخانێك كه به راوێژ، هزر، توێژینه‌وه، راهێنان، ههوڵو ته‌قه‌لا، بنه‌ڕه‌تی هه‌نووكه داده‌ڕێژێ تا داهاتووی بنیات بنێ.
***
له‌به‌رایی مه‌سه‌له‌ی دابه‌شبوونی نیشتمانی كوردستان له ساڵی 1639دا كه بووه هۆی دوپارچهبوونی ئه‌م نیشتمانه له‌گه‌ڵ چه‌مكگه‌لێكی نهناسراوو نامۆی وه‌ك "كوردستانی عوسمانی"و "كوردستانی سه‌فه‌وی"دا تا ساڵه‌كانی 1921و 1922 كه ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌گه‌لێك وه‌ك "كوردستانی ئێران"، "كوردستانی توركیه"، كوردستانی عێراق"و "كوردستانی سوریه"دا، شوناسێكی پتری به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا سه‌پاند. "جیهانبینی كوردی به تێڕامانێكی بانسنووری(فرامرزی)" نه‌ته‌نیا پێش نه‌كه‌وتووه به‌ڵكوو به‌ره‌و هیچ سووچ‌و قوژبنێكیش هه‌نگاوی هه‌ڵنه‌گرتووه. جۆرێك تێڕامانی بازنه‌یی هه‌مووكات ئێمه‌ی هێناوه‌ته‌وه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه، نه‌بوونی رێكاره روونهكان، سوورنه‌بوون له پێناسه‌كردنی روونی چه‌مكه‌كان له روی پێكهاته‌ییه‌وه، نێوه‌ڕۆك(موچوون)و ره‌وگه(مسیر)، ناكارامه‌یی له دیاریكرنی چاره‌نووسی دامه‌زراوه‌كان، دڕدۆنگ(تردیدی)و لهرزۆكییهكان، گرینگینه‌دان به پێوه‌ندیی هۆو به‌رهۆكان(علتو معلول)و به‌ریان(گرایش) به‌ره‌و هزره دراماتیكییه‌كان، نه‌بوونی پێوانه‌ی بایهخدانهرییهكان، بزاوته به‌رینه‌كانی بازنهییو ... له گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ده‌ورانه مه‌ترسیداره بووه. گرینگ‌ترین ئاكامه‌كانی ئه‌م دۆخه، نه‌بوونی خاڵی چڕبهستنی(تمركز) ته‌وه‌ری بووه كه له‌ودا، نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ته‌واوی فاكته‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌یی بوون، هیچكات نه‌یتوانیووه به قورس‌و قایمی وه‌ڵامده‌ری پرسیاره‌كانی به‌رده‌می بێ، له ده‌رفه‌ته دیاریكراوه‌كاندا بڕیارێك دیاری بكا، رێگه به خۆی بدا كه بۆ خۆی بڕیارده‌ر بێ. لیره‌دایه ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێك بواره‌وه شایه‌تی "كرده" بوین، ئه‌م "كرده(عمل)"یه وه‌ك "هه‌ستان(اقدام)"، هیچ كات به شێوه‌یه‌كی جیددی وه‌دوای نه‌كه‌وتووه‌و ته‌واو نه‌كراوه‌و له درێژه‌دا له‌گه‌ڵ كرده‌یه‌كی دیكه‌دا گرێی خواردوه كه به جێگه‌ی كردهكار(كنش)و دژكرده‌وه(واكنش)گه‌لێكی لۆژیكی، یان چه‌قبه‌ستوو یان ته‌موومژ كه‌وتووه. موكڕنهبوون له كرده‌وه‌دا، ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تییه‌كانی ناكارامه كردووه، ناكارامه‌بوون كه به هۆی درێژخایه‌نی له تایبه‌ته‌مه‌ندییه ده‌روونییه‌كان، جێكهوتووهو كه‌وتۆته ره‌وشێكه‌وه كه له‌و بارودۆخه رۆحی ـ ده‌روونییه‌دا، ته‌نیا سه‌رهه‌ڵدانی دژكرده‌وه‌یه نه كرده‌وه. له ئاكامدا ده‌رفه‌تی هه‌ستان له نێوچووه، له حاڵێكدا كه كرده‌وه به واتای هه‌ستان، كه‌سایه‌تی پێناسه دهكاو ده‌روون، هۆگریو هانهكان ده‌رده‌خا. له‌وانه‌یه له باشترین شێوه‌دا، جموجوڵی ئێمه وه‌ك هه‌ستان، نموونه‌ی ئه‌و ماسییه‌ی په‌ندی پێشینانی چینی بوبێ:
"ئێمه وه‌ك ماسی گه‌وره واین كه له ئاو ده‌ریان هێنابێ (یان فڕدرابینه ده‌ره‌وه). ئه‌م ماسییه به هه‌موو هێزێكه‌وه باڵ لێده‌دا تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێو ئاوه‌كه، له وه‌ها ره‌وشێكدا هیچكات له خۆی ناپرسێ كهوتنو هه‌ستانه‌وه‌ی دواتری به‌كوێ ده‌گه‌یه‌نێ. هه‌ستی هه‌نووكه‌ی ئه‌وه‌یه كه ناتوانێ خۆڕاگربێو له هه‌وڵی كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا بێ."
به‌م هۆیه‌وه مه‌سه‌له‌ی كورد له چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی تێپه‌ڕیوه‌و بۆته سیاسه‌تێكی هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێش، هه‌نگاوێ به‌ره‌و چهپو راست‌و هه‌نگاوێك به‌ره‌و دوا. هه‌نگاوگه‌لێك كه گرینگینه‌دان به نه‌ته‌وایه‌تی بوون، هه‌نگاوێ لهشوێنپێی بیره چهپو راسته‌كانی ناوه‌و ته‌مه‌نێكی له‌گه‌ڵ به فیڕۆ داوه‌و یان ترس له وشه‌كانی نه‌ته‌وه، له‌وه‌ی كه ناوی "كورد"هو وشه‌ی "ئه‌تنیك(قوم)"ی پێوه لكێندراوه تا دوركه‌وتنه‌وه له پشتئهستوربوون به تیۆرییه لۆژیكییه‌كان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دی په‌لكێش ده‌كرێ. به پشت ئه‌ستوربوونی به چه‌مكه لۆژیكییه‌كان بۆ هۆكاره ئه‌بستراكته(انتزاع)ه‌كان، به‌ئه‌نقه‌ست یان به‌هه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له چییه‌تی راستییه‌كانی دورخراوه‌ته‌وه‌و بهدرۆخوڵقێنی یان به رووكه‌شی وشه‌گه‌لێكی خۆش په‌یڤین له‌گه‌ڵ "دهروونباوهڕی"دا، به "داروینیزمی كۆمه‌ڵایه‌تی" پێناسه‌كراوه، ملكه‌چی خۆیان بكه‌ن.
راستیگه‌لێك هه‌یه كه له هیچ بیرۆكه‌یه‌كدا پێشبینی نه‌كراوه‌و راستیگهلێكیش هه‌یه كه له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌كاندا ناته‌بایه. هه‌قیقه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌م راستییانه بێ كه پێویستی به "جیهانبینی بوونی" خۆی هه‌یه. كوردبوونیش شوناسێكی ده‌روونییه، له‌م رویه‌وه ناتوانین به "فه‌لسه‌فه‌یه‌كی زێده‌خواز(مچاف)" بلكێندرێ‌و له ته‌نیشت مژاره‌كانی دیكه‌دا دابنرێ تا له ئامرازه فه‌لسه‌فییه‌كانی بۆ دیاریكردنی به‌رایی، كۆتایی، ده‌ستپێك‌و به‌ره‌نجامی ئه‌و مژاره كه‌ڵك وه‌ربگیرێ‌و تێڕوانینه تایبه‌ته‌كانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ. شوناسی كوردیش جیا له‌م بازنه‌یه نیه چوونكه پاراستنی وه‌ك مه‌سه‌لی بوون‌و نه‌بوونه‌و بوون‌و نه‌بوونیش به واتای ژیان یان مه‌رگ ده‌بێ.
پرسیاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌مه‌یه كه ئایا ئێمه مافی ژیانمان هه‌یه؟ و ئایا مافمان هه‌یه ئازادی هاوواتای(مترادف) پاراستنی شوناس بزانین؟ بێگومان خاوه‌نی وه‌ها مافێكین چوونكه به‌رسڤی سه‌ردێڕی ماف هه‌بوون یان نه‌بوون له هزرماندا، "بوون" یان "نه‌بوون"، مانه‌وه یان نه‌مان ده‌بێ.
ئه‌گه‌ر باسه‌كانی سه‌ره‌وه قبوڵ بكه‌ین روو له نه‌ته‌وه‌ی كورد بنووسین، نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌ینه گوێبیست، كورد پێناسه بكه‌ین‌و رێگه نه‌ده‌ین كه كورد‌و شوناسی كوردی وه‌ك مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی بكه‌وێته ژێرده‌سته‌وه. به‌م هۆیه‌وه ده‌بێ بچینه ناخی واتاكانهوهو پێناسه ـ نه‌ك لێكچوواندن ـ بكه‌ین كه كێ خاوه‌نی چ شتێكه؟ بیربكه‌ینه‌وه‌و ببینین كه چیمان ده‌وێ نه دابنیشیینو بڕوانین‌و ببینین كه چیان دهوێو ...
ده‌بێ به خوڵقاندنی واتا نوێیه‌كان، بوونی كورد دووباره پێی بناسێنینه‌وه، ده‌بێ تراژێدی وشیاری بكه‌ینه لۆژیكی شعوورو له به‌رگری له به‌رامبه‌ر باری قورسی رابردوودا‌و دڵه‌ڕاوكێی ئێستا‌و دۆزینه‌وه‌ی بنچینه‌یه‌كی قوڵ‌و پێویست بۆ دامه‌زرانی شوناسێكی هه‌رمان، مێژوو جێگری ئوستوره‌و تیۆریی جێگری لاسایی كردنه‌وه بكه‌ین‌و ... ئه‌گه‌رچی ده‌زانین وه‌لانانی راستییه كۆنه‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به راستییه نوێیه‌كانی دژواره، ده‌بێ قبوڵ بكه‌ین كه دهبێو ده‌بێ قبوڵ بكه‌ین كه ده‌توانین ...
هه‌نووكه له جیهانێكدا كه ناوندێكی دیاریكراوی نیه بیر له لوتكه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ینه‌وه؟ له سه‌رده‌مێكدا كه نه‌ته‌وه‌خوازی له حاڵی دانووستان به جێگای جیهانبینییه زاڵهكانهو قۆناخی گه‌شانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان هاتووه‌ته ئاراوه، ئایا بیرمان له ره‌وشی نوێ كردۆته‌وه؟ ئایا له ده‌ورانێكدا شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌و بریاڕدانهكان، روو له گه‌شه‌و گۆڕانكارییه، تێپه‌ڕین له‌م قۆناغه هاوسه‌نگی ناسه‌قامگیرو چوونه‌سه‌ره‌وه له په‌یژه‌ی ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندن كردۆته "داهاتووبینی"؟ ئێستاكه خه‌ریته‌ی سیاسیی جیهان له به‌رامبه‌ر چاوماندا ده‌گۆڕدرێ، چ بكه‌ین؟ ئایا له ره‌وشێكدا كه چوارچێوه‌و بنه‌ماكانی كایه‌كردن له ژێر گوشاری گۆڕانكاری زۆره‌ملێیانه ئاماده به رێكخستن‌و به‌ڕێوه‌بردنی گۆڕانكارییه‌و بیرمان له ئامرازخوڵقێنی كردۆته‌وه؟ ئایا به جێگه‌ی نوقمبوون له چاڵێك كه هێماو نیشانه‌كانی ناسه‌قامگیره، بیرمان به گرێخواردن له‌گه‌ڵ شوناسی خۆوه كردۆته‌وه؟ ته‌وژمی هێزه روخێنهرهكان ده‌بێ چۆن بسڕێته‌وه‌و له نێو به‌ری؟ چۆن ده‌بێ پێگه‌ی باوه‌ڕبه‌خۆبوون(خودباوری)ی، ده‌سه‌ڵات بخوڵقێنی؟ له‌به‌رانبه‌ر مۆته‌كه روخێنهرییهكانی ره‌وشتی ده‌بێ چ بكرێ؟و ...
راستییه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌قیقه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كان چڕوپڕترن له‌وه‌ی كه بتوانی له‌گه‌ڵ هزره ئه‌بستراكته‌كان شرۆڤه‌ی بكرێ. گرینگ‌ترین راستی ئه‌وه‌یه كه هێزه مرۆییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای مێشك، هێشتا پارێزهرو دیاریكه‌ری پێوانه‌یه‌كه كه هه‌موو خاڵه هاوبه‌شه‌كان له روانگه جۆراوجۆره‌كانه‌وه ده‌توانێ پێی هه‌ڵسه‌نگێندرێ.
له‌وانه‌یه له كورتترین په‌یڤدا، ره‌ساڵه‌تی "مرۆڤ له سه‌ر بنه‌مای مێشكی كورد" گه‌ل، جیهانبینییهكه كه هه‌موو هێزه‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ك ده‌با. روانین، شێواز‌و بنه‌ما تیۆرییه‌كانی ئه‌م جیهانبینییه ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌ك رێكبخرێ كه ده‌سكه‌وته‌كانی كردهوهیو به‌ره‌نجامه كردهوهییهكانی ته‌نیا له پێناو ئامانجێك بن: "شوناسی هاوبه‌ش".
نابێ له بیر بكه‌ین كه: نه‌ته‌وه‌یه‌ك له قۆناخی به‌رگریدا یاری بكا، هیچكات سه‌ركه‌وتوو نابێ چوونكه بۆ كوێ ده‌ڕواو چی به‌سه‌ردێ گرینگ نیه، چوونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا له هه‌ڵایسانی كردهكار لاواز بووه. كه‌وابوو ده‌بێ به خوڵقاندنی تیۆرییه‌كی نوێ، چوارچێوه‌یه‌كی نوێ، رێكخستن‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و، ئێستراتێژییهكی نوێ بخوڵقێنی. تیۆرییه‌ك كه له هزرو ئازادی خه‌ڵك، ئاسۆیه‌كی نوێ ئاوه‌ڵا بكا‌و بێته هۆكاری بزاوتی "تان‌و پۆی زانست(تاروپود دانش) (knowledge)"، "بیروباوه‌ڕ(ایده)(idea)"و "ناخ(ژه‌ن)( mind)". به‌م شێوه‌یه ته‌واوی ره‌هه‌نده‌كانی بوونی وه‌ك سروشت‌و ده‌روون، موڕاڵهكانو كه‌سایه‌تی، رزگاریی‌و تهكوزی، مرۆڤ و یاسا، گه‌نجی‌و پیری، دهبێو نابێكان، شه‌ڕو ئاشتی، پێشكه‌وتن‌و دواكه‌وتن، وانه‌كانی مێژوو و مانای ژیان‌و مه‌رگ له‌به‌ر دهگرێو ده‌بێته هزرێكی "له ناڤی خۆی ژ بۆ خۆ (در خود برای خود) (in and for himself) ده‌گۆڕدرێ.
بیری خۆهزری(خوداندیش) (self thinking idea) هزرێكه بۆ "خۆڕههایی (خودرهایی) self liberation" و تیۆری بزاوتی كورد به‌ره‌و پێگهیشتنو ئازادییه كه له ته‌واویه‌تی "خۆ" زه‌ق ده‌بێته‌وه‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ره‌و چوارچێوه‌ی راسته‌قینه‌ی ئازادی ته‌واوعه‌یار پاڵ پێوه ده‌نێ:
"كاتێك تاكه‌كانی نه‌ته‌وه له واتای ئازادی ته‌واو عه‌یار تێبگه‌ن، هیچ شتێك وه‌ك ئه‌وه، وه‌ها هێزێكی له‌بڕان نه‌هاتووی نابێ‌و ته‌نیا به‌م هۆیه‌وه‌یه كه ئه‌م واتایه له هه‌ناوی ناخ‌و كردهوهیدایه".(هێگێل 1831 ـ 1770).
بنه‌مای تیۆری مه، راڤه‌ی ره‌وشی ئێستای جیهان له‌سه‌ر بنه‌مای رێژیمێكی بهڵگهمهندو ره‌وتێكه كه به داهاتوو ده‌گا، پرۆسه‌یه‌ك كه ده‌ستی پێكردووه‌و هێدی هێدی ده‌بێته هۆی بارودۆخێكی نوێ بۆ ژیان له جیهاندا. شێوازی نووسینی ئه‌م كتێبه به‌شێوه‌ی هێڵبه‌ندی (گزاره بندی)و بێوهسفكردن نیه، به شێوه‌یه‌ك كه بتوانێ له خوڵقاندنی بیرێكی پاكژ له خوێنه‌ردا، روانگه‌ی گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی جیهان شیاوی راڤه‌كردن بێ. نابێ له‌بیر بكرێ كه تێپه‌ڕین له سه‌رده‌می ئێستادا، ته‌نیا له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی ئێستراتێژیگهلێكی لۆژیكی‌و واقێعبینانه جێدهكهوێ.
ده‌ربڕینی مه‌سه‌له:
ده‌ستپێكی زاڵبوونێك له‌گه‌ڵ نادادپهرهوهرییهك:
1ـ په‌یماننامه‌ی زه‌هاب 1639: دابه‌شكردنی كوردستان
ئاكام:
پێكهاتنی دو شوناسی ده‌ستكرد(مصنوعی):
الف: كوردستانی عوسمانی
ب: كوردستانی سه‌فه‌وی
2ـ لوزان 1922: دابه‌شكردنی دووهه‌می كوردستان:
ئاكام: لێكدابڕانی نه‌ته‌وه‌یی كورد له چوارچێوه‌ی:
ـ كوردستانی (توركیه)
ـ كوردستانی (ئێران)
ـ كوردستانی (عێراق)
ـ كوردستانی (سوریه)
راڤه:
به‌ڵگه‌ی 10ی ئوتی 1920 "سێڤه‌ر" كه له بڕگه‌كانی 62و 63و 64ی دا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كان له نیشتمانی خۆیاندا وه‌ك "شوناسێكی سه‌ربه‌خۆ" ده‌ستنیشان كردبوو، له 25 نوامبری 1922 له شاری "لۆزان"ی سوئیس، سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ی كورد به با درا.
به‌ندی 64ی په‌یماننامه‌ی "سێڤه‌ر": رێزگرتن له "مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد"
رێكخستن‌و كاری په‌یماننامه‌ی لۆزان: ئاوێته‌یه‌ك له زۆرهملێو ده‌بێ.
ئامانج:
ـ ناچاركردنی نه‌ته‌وه‌یی كورد به رۆڵێك كه خوازیاری نیه. (ژێرده‌سته‌یی).
ناچاركردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد به قبوڵكردنی رێكه‌وتننامه‌یه‌ك كه به پێچه‌وانه‌ی ویستی ده‌روونی خۆی به‌ستراوه.
ـ ناچاركردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد به چاوپۆشی كردن له مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی.
ـ پێش‌گرتن له دامه‌زرانی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كورد
به‌ره‌نجام:
پێكهاتنی "نادادپه‌روه‌ری پێكهاته‌یی" له‌گه‌ڵ به‌ستنی سنوورگهلێك كه هیچ كات له‌سه‌ر بنه‌مای واقیعییه‌ته جوغرافییاییهكانی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه.
ـ پێوه‌نددانی زۆره‌ملێی به‌شه جیاوازه‌كانی كوردستان به شوناسگهلێكی فره‌چه‌شن
ـ هه‌وڵ بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد
قه‌یران:
ـ لاوازبوونی سنووره ده‌ستكرده‌كان بۆ گۆڕانی شوناس
ـ لاوازی سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد
شوێندانه‌ری:
ده‌ستپێكی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌ی كورد
هۆكاری به‌رده‌وامی چهندپارچهییو نهزۆكمانهوهی جوڵانه‌وه‌كان:
ـ تێگه‌یشتنی لاواز له ره‌وشی نوێی جیهانی.
ـ ده‌ست پێكردنی شه‌ڕی سارد
ـ هێژموونی جیهانبینیگهلێكی سه‌رتاپاگیر له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی جیهانیدا.
پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ره‌وشی هه‌نووكه‌یی سنووری نێونه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كان.
ـ پێویستی راگرتنی هاوسه‌نگی گشتیی نێونه‌ته‌وه‌ی.
(به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ره‌وشه تا ده‌یه‌ی 90ی زایینی له سه‌ده‌ی بیسته‌م‌و كۆتایی شه‌ڕی سارددا)
شوێندانه‌ری:
هه‌وڵی نه‌ته‌وه‌كان بۆ رزگاربوون له سنووره زۆره‌ملێییه‌كان "زۆره‌كی"و "ده‌بێ(باید)"
فۆرماسیۆنی نوێ: ده‌ستپێكی ده‌ورانی هاوسه‌نگی ناسه‌قامگیر (دوران توازن ناپایدار):
گرینگ‌ترین هۆكاری پێكهاتنی ده‌ورانی هاوسه‌نگی ناسه‌قامگیر:
ـ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی جیهانبینییه ئیدئۆلۆژیكییهكان.
ـ داڕمانی رێژیمه كۆمه‌ڵایه‌تییه كۆنه‌كان.
ـ پێكههڵپرژانی ئیدئۆلۆژیك‌و تێكنۆلۆژیك
ـ پێكهێنانی میكانیزمی به‌رگری له‌به‌رانبه‌ر گۆڕاندا
ـ تێكهه‌ڵچوونی نێوان بنه‌ما یهكسانیخوازهكانو راستیییه نایهكسانیخوازهكان
تایبه‌تمه‌ندییه گشتییه‌كانی ده‌ورانی هاوسه‌نگی ناسه‌قامگیر:
ـ نه‌ناسینی هه‌ڕه‌شه‌و ده‌رفه‌ته‌كان
ـ نه‌بوونی پێگه‌یه‌كی پته‌وو نه‌گۆڕ بۆ پاڵپشتی ئه‌هرۆمی سیاسی
ـ گۆڕانی بهردهوامو خێرا
ـ نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی رێبه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی‌و جیهانی
ـ كه‌موكوڕی ده‌روونی رێبه‌ره جیهانییه‌كان
ـ به‌ریان(تمایل) بۆ كڕینی هاریكاری
ـ پاشه‌كشه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو له به‌ڕێوبه‌رییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا
ـ ناسه‌قامگیری له گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا
ـ نه‌بوونی هاوسه‌نگی(تعادل) له گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا
تایبه‌تمه‌ندییه ژیۆپۆلۆتیكییهكانی ده‌ورانی هاوسه‌نگی ناسه‌قامگیر:
ـ گۆڕانكاری له هێڵه سنوورییه سیاسییه‌كان
ـ هه‌وڵی وڵاته‌كان بۆ پێكهێنانی یه‌كیه‌تییه ناوچه‌ییه‌كان(اتحادیه‌های منگقه‌ای)
به‌ره‌نجام:
هه‌نووكه سیستمی جیهانی له به‌ربه‌یانی "گۆڕانكاری"دایه.
شوێندانه‌ری:
پێكهاتنی ره‌وشی نوێ:
ـ یارییه نوێیه‌كان
ـ چوارچێوه نوێیه‌كان
ـ سه‌رهه‌ڵدانی كارێكته‌ره نوێیه‌كان
ـ دامه‌زراوه نوێیه‌كان
ـ شێوه كرده‌وه نوێیه‌كان
ـ راستییه نوێیه‌كان
ـ بایه‌خه نوێیه‌كان
ـ بێبایه‌خبوونی ئێستراتێژییه كۆنه‌كان
چوارچێوه نوێیه‌كان:
ـ یاریگهلێكی ته‌واو جیاواز
ـ ناسه‌قامگیری پێوانه كۆنه‌كان
ـ ونبوونی به‌رده‌وامی به‌رگریكردن
ـ دروستكردنی كهرهستهگهلێك كه پێشتر ده‌ره‌تانی پێكهێنانیان نه‌بووه.
پرسیاره‌كانی به‌رده‌م:
ـ له چ كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژین؟
ـ له چ كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌مانهه‌وێ بژین؟
ـ ئامانجی دواڕۆژ كامه‌یه؟
ـ مه‌نزڵی كۆتایی له كوێیه؟
ـ چ هه‌ڵبژاردن یان ههڵبژاردنگهلێك له به‌رده‌م دایه؟
ـ چۆن هه‌نگاو هه‌ڵگرین؟
ـ له چ ره‌هه‌ندێكه‌وه چالاكی بكه‌ین؟
ـ چۆن چالاكی خۆمان رێكبخه‌ین؟
ـ پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان چۆن پێناسه بكه‌ین؟
چۆن راوێژ، هزر، توێژینه‌وه‌و كار بكه‌ین؟
رێكاره "گشتییه‌كان (كلان)":
ـ باشترین مژار بۆ ئاوه‌ڵاكردنی رێگا هه‌ڵبژێرین.
ـ پێداویستییه‌كان له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا به‌راورد بكه‌ین.
ـ پێداویستییهكانو زه‌مه‌ن له‌هه‌مبه‌ر چۆنایه‌تی هه‌ڵسه‌نگێنین.
ـ توانایی وێناكردنی رۆشنبیرانه(فرهیخته) ( educated imagination) گه‌شه پێبده‌ین.
ـ توانایی راگرتنی پێوه‌ندییه شێواوهكانمان هه‌بێ.
ـ شیاویی راگرتنی ئاڵۆزیمان هه‌بێ.
تێكنیكی ئێستانداردی ده‌ورانی هاوسه‌نگی ناسه‌قامگیر:
ـ تیۆری "هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ـ ده‌وڵه‌تێك"
ـ سنووره مێژووییهكانو مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كان (وه‌ك هۆكاری قه‌یران)
ـ وڵاتگه‌لی فره نه‌ته‌وه‌یی (وه‌ك رێكار)
ـ پێكهێنانی یه‌كیه‌تییه ناوچهیییهكان (وه‌ك هۆكاری سه‌قامگیری)
به‌سه‌رنجدان به ره‌وشی نوێ، مه‌یلی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان، ده‌ستپێكی یارییه‌كی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای "دادپه‌روه‌ری"یه. دادپه‌روه‌رییه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مایی:
ـ بڵاوكردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی "مافی خاوه‌ندارێتی" بێ.
ـ بڵاوكردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی "ده‌سه‌ڵات" بێ.
ـ واتای كلیلی (كلیدی) 1: "دادپه‌روه‌ریی (عدالت)":
رێزگرتن له مافه سروشتییو رێكه‌وتنه‌كان كه بۆ ته‌واوی تاكه‌كان به فه‌رمی ناسراوه.
واتای بنچینه‌یی 2: "ماف":
كرده‌وه‌یه‌ك كه ده‌ره‌تانی نكوڵی كردنی بۆ نیه.
به‌ره‌نجام:
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس به وێنه‌ی دادپهروهریو هه‌قیقه‌ته.
راڤه:
له هه‌ر شوێنێك له‌م جیهانه، یه‌ك یان چه‌ند ناوچه بۆ تیپه‌ڕبوون له ده‌ورانی هاوسه‌نگی ناسه‌قامگیر هه‌یه. له كوردستان، هۆكاره‌كان:
1ـ تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێكی ده‌گمه‌نی ژیۆپۆلۆتیكی
وه‌ك:
ـ جوغرافیایه‌كی وشكاڕۆیی(قاره‌ای)
ـ زاڵبوون به‌سه‌ر دو بیاڤی ئاوی مه‌زنی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست
ـ ده‌روی (ده‌روازه) چوونه نێو رۆژهه‌ڵات
2ـ تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێكی ده‌گمه‌نی ژیۆ ئێكۆنۆمیك ـ ژیۆئێستراتێژیك:
ـ كانگای مه‌زنی نهوتو گاز
ـ سه‌رچاوه‌ی لێوڕێژی ئاو
ـ ناوه‌ندی له‌باری ئامانجی ئابووری بۆ به‌رخۆر(مصرف)ی ئه‌مریكا، ئابووری ره‌نێوهانینی(تولید) ژاپۆن‌و ئابووری ره‌نێوهانین ـ به‌رخۆری ئورووپا.
3ـ تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێكی ده‌گمه‌نی سیاسی:
ـ دابه‌شبوونی سیاسی له چه‌ند قۆناغ دا
ـ بزاڤگه‌لی رزگاریخوزانهی نه‌ته‌وه‌یی
ـ ئه‌زمونی سهركوته به‌رده‌وامه‌كان (متوالی)
ـ دینامیك(پویایی)و پۆتانسیه‌لی وزه‌ی بزاوتی ده‌روونی(نیروی حركت دروونی)
ـ هه‌وڵدان بۆ یه‌كیه‌تییه‌كی سیاسی سه‌رله‌نوێ(مجدد)
ـ هه‌وڵ بۆ ئووتارشی (autarchy): ره‌وشێك كه هه‌ركه‌س خۆی خاوه‌نی خۆی بێ.
قه‌یرانه‌كانی به‌رده‌م:
"ئه‌وی دی" لێكدانه‌وه‌ی نیه كه جیهان گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه‌و ئه‌ویش رێگه‌ی گۆڕانی نیه. (نه‌گۆڕه).
ـ "ئه‌وی دی" ناتوانێ دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك قبوڵ بكا كه ساڵانێكه ژێرده‌سته‌ی ئه‌و بووه.
ـ "ئه‌وی دی" ناتوانێ له راستییه سیاسی ـ ئابوورییه‌كانی جێهانی سه‌رده‌م تێ‌بگا.
ـ "ئه‌وی دی" ناتوانێ خۆی له‌گه‌ڵ راستییه‌كاندا رێكبخا.
ـ "ئه‌وی دی" نازانی كه ده‌ورانی هاوسه‌نگی ناسه‌قامگیر، ده‌ورانی بزاوتی زۆره ملێیانهیه.
به‌ره‌نجام:
جیاییخوازیی نه‌ته‌وه‌یی، تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌تی ده‌ورانی هاوسه‌نگی ناسه‌قامگیرو ده‌ورانی هاوسه‌نگی ناسه‌قامگیر، ده‌ورانی گۆڕانی سنووره نهتهوهییهكانهو ئه‌م واتایه تێپه‌ڕین له "پۆلێنبه‌ندییه سنوورییه‌كان" به‌ره‌و "وڵاتگه‌لی فره‌نه‌ته‌وه‌یی"ه. ئه‌م قۆناغه به‌رایی رهوتگهلێكی نوێی جوغرافیایی نهتهوهیییه، ده‌ورانێك كه له‌ودا گۆڕینی سنووره‌كان له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له جیهاندا، رێگه بۆ ره‌وایی (مشروعیت) گۆڕینی سنووره‌كان له شوێنگه‌لێكی دیكه‌دا، ده‌كاته‌وه. زۆربه‌ی وڵاتان كه كوردستانیش به‌شێكه له‌وان، به كۆتایی هێنان به وێناكردنه به‌هێزه‌كان(انگارههای نیرومند)و رۆچوون به‌ره‌و ده‌ورانی هاوسه‌نگی ناسه‌قامگیر، له ژێر كارتێكه‌ری میكانیزمی هه‌ر نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌تێكدا له یه‌كدی هه‌ڵده‌وشێنه‌وه.
له ده‌ورانی هاوسه‌نگی ناسه‌قامگیردا، ههڤبهندییهكانی سه‌رچاوه‌گرتوو له قه‌یرانه بیستهمییهكاندا، بۆ ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌كانی بیست‌و یه‌كه‌می به ئه‌نجام ده‌گاو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، خۆی به خاوه‌ن ماف له ته‌واوی فاكته‌ره‌كانی "زمانی هاوبه‌ش"، "نیشتمانی هاوبه‌ش"، "میراتی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش"و "ئارمانجی هاوبه‌ش" ده‌زانێ.
شوناسی به‌كۆمه‌ڵ له‌م ده‌ورانه‌دا، نه پۆلێنبه‌ندی سنووری یان كونسێرواسیۆنی ئیدئۆلۆژیكییه، به‌ڵكوو شوناسی نهتهوهییو له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زه ئه‌تنیكییه‌كان ده‌بێ. له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌مدا، شوناسه‌كان، سنووره‌كانیان پێك دێنن نه سنووره‌كان، شوناس. به‌م هۆیه‌وه له ده‌ورانی هاوسه‌نگی ناسه‌قامگیر، كوردستان وه‌ك قه‌یرانی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌می، خاوه‌نی ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ورانی هاوسه‌نگی ناسه‌قامگیر ده‌بێ. له‌م روویه‌وه:
ـ هزری نه‌ته‌وه‌خوازی كورد له ده‌قی جیهانبینی كوردیدا داده‌نرێ.
ـ هرزی كوردیزم ـ له چوارچێوه‌ی سنووره ده‌ستكرده‌كاندا پتر رۆیشتووه‌و ته‌شه‌نه ده‌كاته سه‌ر ته‌واوی نیشتمانی كوردستان.
ـ روانگه ئیدئۆلۆژیكییهكان به قازانجی نه‌ته‌وه‌خوازی كورد وه‌لاده‌نرێن.
ـ چوارچێوه‌كانی هه‌میشه ناسراوی(معتبر) هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری راستییه‌كان له روانگه‌ی كوردییه‌وه دێته به‌رباس.
ـ له‌گه‌ڵ راستییه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا هه‌قیه‌قه‌تی كوردی، نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ره‌و هه‌مان ره‌وگه هانده‌دا كه له ناخیدا شاردراوه‌ته‌وه.
كوردیزمو شوناسی نه‌ته‌وه‌یی
شوناس بریتییه له هه‌ستی جیاوازی تاكه‌كه‌سی، هه‌ستی بهردهوامیو هه‌ستی سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌كه‌سی. شوناس له تێڕامان‌و هه‌ستی تاكه‌كاندا گه‌شه ده‌كا، به‌ڵام بیچمگرتنی له ژیانی بهكۆمهڵدایه. شوناس له سێ توخمی سه‌ره‌كی پێكدێ:
ـ توخمی ناسیاری(عنصرشناختی) (ئاگایی تاك له‌وه‌ی كه سه‌ربه گروپێكه).
ـ توخمی بایهخدانهری (عنصر ارزشی)(گریمانهگهلێك له‌مه‌ڕ دواهاتی بایهخدانانه ئه‌رێنی یان نه‌رێنییه‌كانی ئه‌ندامه‌تی گروپی)
ـ توخمی هه‌ستوه‌ری (عنصر احساسی)(هه‌ستیاربوون له هه‌مبه‌ر گروپ‌و له هه‌مبه‌ر تاكه‌كانی دی كه له پێوه‌ندییه‌كی تایبه‌تییان له‌گه‌ڵ گروپدا هه‌یه)
شوناس له راستییدا گرێ‌دراو به ناسینه‌وه‌ی(بازشناسی) سنووری نێوان "خۆ"و "ئه‌وه‌ی دی"یه كه پتر له رێگه‌ی "هاوههڵسهنگاندن (همسنجی)"و ده‌ره‌تانی لێك جیاكردنه‌وه‌ی خۆی له‌وانی دی ده‌بێ. شوناسیش هه‌روا به واتای چۆنیه‌تی یه‌كسانبوون له ناخدا، ئاوێته‌كردن، چییه‌تی‌و یه‌كسانبوونیش له هه‌ر سات‌و دۆخێكیشدایه.
له روانگه‌ی كوردیزمهوه، شوناس واتایه‌و، چه‌مكه‌كان به‌رله‌وه‌ی خاوه‌ن پێناسه‌یه‌ك بن، خاوه‌ن مێژووییهكن به‌م واتایه كه هه‌ر چه‌مكێك له ململانێی نێوان واقعییهتو هزره‌كاندا دروست دهبێو پێناسه‌ی ئه‌و چه‌مكه، هه‌مان مێژوویی ململانێی نێوان هزری ده‌ورووبه‌ری‌و واقعییه‌تی ده‌ره‌كییه. شوناسی من مێژوویی منه، به‌و واتایه له‌وه‌ی كه له رابردوو تا ئێستا له خۆم وێنا كردووه "هزر"و له‌وه‌ی له مێژووه‌وه تا ئێستا له‌خۆم دهنوێنم "واقعییه‌ت".
له روانگه نه‌ته‌وه‌خوازی كورده‌وه، ده‌ست پێڕاگه‌یشتن، دهربڕینو پشتسوربوون به شوناسێكی دیاریكراو، دوو ئاكامی هه‌یه:
یه‌كه‌م: جیاكردنه‌وه(تفكیك): واته كاتێك من له‌هه‌مبه‌ر كه‌سانی دی خۆم وه‌ك تاكێك یان شوناسێكی دیاریكراو ده‌دۆزمه‌وه‌و له به‌رانبه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا ده‌ری ده‌بڕم‌و به چۆن‌و چۆنایه‌تی ئه‌و شوناسه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م، ده‌روه‌ست (متعهد) ده‌مێنمه‌وه. خۆم له كه‌سانی دی جیادهكهمهوهو ئه‌گه‌ر هاوشانیان نه‌بم، لانیكه‌م وه‌ك رابردوو له‌گه‌ڵیاندا هاوهه‌نگاو(همگام) نیم.
دوهه‌م: ئاپۆڕا(تجمیع): واته كاتێك كه له‌به‌رانبه‌ر كه‌سانی دی خۆت وه‌ك تاكێك به شوناسێكی دیاریكراو ده‌دۆزیته‌وه‌و له به‌رانبه‌ریاندا دهردهبڕیو به چۆن‌و چۆنایه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ شوناس، ده‌روه‌ست ده‌مێنین. له بنه‌ڕه‌تدا شێوازی ژیانی من (ئێمه) تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیاریكراو له‌خۆگرتووه كه ده‌توانێ له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌شدا هاوبه‌شییه‌كی هه‌بێ.
له روانگه‌ی كوردیزمهوه، شوناس، پێوه‌ندییه‌كی لێكدانه‌بڕاوی جیاوازی هه‌یه‌و جیاوازییه‌كان هه‌رده‌م له‌پێشگرتنی ده‌سه‌ڵاتێكن كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگا، حكومهتو هێماكان پێكهاتوووهو له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پارێزراوو به‌هێز ده‌بن. له‌م رویه‌وه، خاوهنشوناس بوون به واتای تایبهتو جیاوازبوون، سه‌قامگیربوون‌و سه‌ربه كۆمه‌ڵ بوونه. هه‌ر تاكێك كاتێك خۆی به خاوه‌نی شوناس ده‌زانێ كه له جیاوازبوون (تمایزبودن)دا، مانه‌وه‌و له نێو كۆمه‌ڵبوونی خۆی دڵنیایی به‌ده‌ست بهێنێ. شوێن‌و فه‌زا یان به واتایه‌كی باشتر جوغرافیا گرینگ‌ترین هۆكارێكن كه ئه‌م پێویستییه شوناسییه‌ی مرۆڤ دابین ده‌كا. به ده‌ربڕینێكی روونتر، سنوورداركردن‌و شیاوی دیاریكردنی شوێن (جوغرافیا)، ئه‌م رێگه‌یه‌ی بۆ رێكخستنی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ستی جیاوازبوون، مانه‌وه‌و سهربهگروپ، ته‌ناهی‌و ئاسایشی پێویست بۆ ژیان دابین ده‌كه‌ن. نیشتمان نه‌ته‌نیا ده‌ره‌تانی سنوورداركردنی سنووره به‌رهه‌ست(عینی)ه‌كان به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه جغرافییاییهكانی وه‌ك: چۆم، زهنجیرهچیا، زه‌ریاو له‌م چه‌شنه، پێویستی جیادانهری دابین ده‌كا به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی سنووره سروشتییه‌كان، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتووری، بهشوناسكردن (هویت سازی) ساناتر ده‌كا.
نیشتمان به‌شێوه‌یك ده‌بێته به‌ستێنێكی له‌بار بۆ شوناسكردنو به‌رده‌وام به‌خشین به شوناس. هه‌روه‌ها پێوه‌ندیدار به سنوورداركردنی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ربڵاوه‌كان، چڕكردنه‌وه‌ی ناپێوهندیدارهكانو رواڵه‌ت به رواڵه‌ت، چه‌شنێك له هه‌ڤبه‌ندی (همبستگی)و یه‌كییه‌تی به‌هێزی كۆمه‌ڵایه‌تیش پێك دێنێ.
له روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی كورده‌وه، هه‌ستی بهردهوامو هه‌رمانبوون له درێژخایه‌نی زه‌مه‌نی پێناسه‌ی شوناس، رۆڵی توخمی مێژوویی له شوناسدهرو جیاخوڵقێنی (تمایزێفرین) تاك له‌وانی دی گه‌شه پێده‌دا. له‌م رویه‌وه شوناس له هۆگری به رابردووی مێژوویشدا واتا په‌یدا ده‌كا.
به باوه‌ڕی "كوردیزم"، هه‌ستی جیاكهرهوهیی "خۆ" له‌وانی "دی" وه‌ك به‌شێكی جیاییههڵنهگری شوناس، خۆی دهنوێنیو به چه‌شنێك پێوستی به دابینكردنی یه‌كانگیری‌و هه‌ڤبه‌ندی كه له ئاكامی به‌ریان (تمایل) به‌ره‌و گه‌لێك]نه‌ته‌وه[ كه ئارمانجێكی هاوبهشو پاراستنیشی له "خۆ"ه جیاكه‌ره‌وه‌كان، له‌وانی دیكه‌دا پێكدێنێ.
كوردیزم له‌م باوه‌ڕه‌دایه كه هه‌ر گروپێك بۆ به‌رده‌وامی "خۆ"ی له سه‌ر بنه‌مای مێژوو داده‌نێ‌و به‌م هۆیه‌وه‌یه ده‌توانین بڵێین كه نه‌ته‌وه، بێ مێژوو مه‌حكوم به نه‌مانه. مرۆڤ به‌رده‌وام بۆ پاراستنی جیاكردنه‌وه‌ی خۆی له‌وی دیكه، دیرۆكێكی له خۆی دروست ده‌كا تا له‌و چوارچێوه‌دا، یه‌كه شوناسێك هه‌ست پێ‌بكا. شوناس له هێڵێكی زه‌مانی "خۆ"كان پێوه‌ند ده‌درێته رابردووه‌و ئه‌زمونه‌كانی نه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی مێژوودا، یه‌كانگیری‌و شیاوبوون ده‌به‌خشێ.
به‌ڵام تاوتوێكردنی رۆڵ‌و گرینگی كولتوور له پێناسه‌ی شوناس‌و به‌تایبه‌ت له نه‌ته‌وه‌خوازی كوردیشدا زۆر بایه‌خی پێده‌درێ. كولتوور له كوردیزمدا یه‌كێك له گرینگترین‌و ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رچاوه‌كانی شوناسه. تاكهكانو گروپه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوناس پشتبه‌ستو به توخمگه‌لێكی فره‌چه‌شنی كولتوورین، چوونكه ئه‌م توخمگهله، هێزێكی به‌رچاویان له دابینكردنی پێداویستییه‌كان بۆ جیادانهریو ئاوێته‌بوون له كۆمه‌ڵدا هه‌یه. به واتایه‌كی دی كولتوور هه‌م جیاوازخوڵقێنو هه‌م یهكانگیربهخشه. له‌م نێوه‌دا، یه‌كێك له گرینگ‌ترین بایه‌خه‌كانی كولتوور، زمانه كه له‌پێشدا ده‌بێ تا ئاستی زمانی نڤیسیاری(مكتوب) به‌رزبكرێته‌وه، ئه‌و به راگواستنه‌وه‌ی كولتووری كورد‌و ئارمانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، هه‌ستی رێزگرتن له تاك له نێوان ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كاندا به‌رزده‌كاته‌وه تا بتوانێ له جیهانی شارستانییه‌تدا پێگه‌یه‌كی شیاوتر بدۆزێته‌وه. له روانگه‌ی كوردیزمهوه، نه‌ته‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی تیۆریی "ره‌هایی ده‌رهه‌ست (ژه‌نی)" له ژێرده‌سته‌یی، ئارمانجكردنی یه‌كسانیی، دادپهروهرییو سه‌ربه‌خۆیی، گه‌یشتۆته خودئاگاییو به‌رهه‌می كۆی بایه‌خه كولتوورییه‌كانی خۆی (حاصل جمع ارزشهای فرهنگی خود) له سه‌ربه‌خۆیی رامیاری پێناسه ده‌كا.
كوردیزم له هه‌لوێستی شوناسدا، جیاوازیی بنه‌ماو شوناستهوهرهیی(هویت مداری)یه و پاراستنی رهواییكردنی (مشروعیتسازی) خۆی، شوناسێكی راسته‌قینه" ده‌رده‌بڕێ كه چوكهترین جیاوازی زهقدهكاتهوهو پهرهیپێدهدا. هه‌ر ئه‌م جیاوازییه چوكانهیه كه له ئاكامدا، سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌دیاری ده‌هێنێ.
له روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی كورده‌وه، شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له په‌نای دیاریكردنی سنوورگهڵێك بۆ كۆمه‌ڵگای رامیاری، هه‌ڵكه‌وتنی مێژووی ئێمه به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگاگه‌لێك كه له روانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و جوغرافیاییدا روكار(شناور)ن‌و له‌نێو سه‌رچاوه كۆنه‌كانی دیكه‌ی شوناسدا، لاواز بوون، دیاری ده‌كا. شوناسی نه‌ته‌وه‌ی پێگه‌یی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له جیهاندا دیاری ده‌كا. نه‌ته‌وه‌كان ده‌كاته یه‌كه‌یه‌كی مهزنو ده‌ره‌تانی ده‌داتێ كه جێهانی ده‌وروبه‌ری وه‌ك ئه‌و شتانه‌ی كه پێكیان هێناوه، ببینن.
له تێگه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌ییدا، ئه‌وه‌ی كه گه‌ره‌نتی وێناكردنی تاك وه‌ك ئه‌ندامێك له كۆمه‌ڵی نهتهوهیییه، له‌چه‌ند ره‌هه‌نده‌وه شیاوی سه‌رنج پێدانه، به‌رچاو ده‌كه‌وێ:
1ـ كۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ربنه‌مای باوه‌ڕهێنانه، واته نه‌ته‌وه‌كان كاتێك سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه ئه‌ندامه‌كانی یه‌كتری پێكه‌وه گرێ ده‌داو ویستی هاوبه‌شی بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیانی هاوبه‌شه. له‌م رویه‌وه، كاتێك تاكێك خۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌زانێ، باوه‌ڕ ده‌هێنێ كه له‌گه‌ڵ هاونه‌ته‌وه‌كانی خۆی، باوه‌ڕه هاوبه‌شه‌كان‌و ده‌روه‌سته به‌رامبه‌ره‌كانی هه‌یه.
2ـ شوناسێك كه به‌رده‌وامبوونی مێژوو وێنا ده‌كا، ده‌بێـه هۆی ئه‌وه كه نه‌ته‌وه‌كان ئهركگهلێك وه‌ئه‌ستۆ بگرن‌و هه‌وڵێكی هاوبه‌ش بۆ قبوڵكردنی، دواكاری بكه‌ن. له‌م رویه‌وه كۆمه‌ڵگای مێژوویی نه‌ته‌وه‌یی، كۆمه‌ڵێك له ده‌روه‌ست‌و ئه‌ركه‌كانه. جێكه‌وتنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه ئێمه له‌دایكبوی نه‌ته‌وه‌یه‌كین، ده‌روه‌ستی بۆ به‌رده‌وامبوونی جمان(حركت) به‌ره‌و داهاتوو به ئه‌زمون وه‌رگرتن له رابردوو پێك دێنێ.
3ـ مه‌سه‌له‌ی شوناسێكی هه‌ڵسوڕ له شوناسی نهتهوهییو بڕیاراتێك كه له چوارچێوه‌ی واتای نه‌ته‌وه‌یه‌ك بیری لێكردۆتهوهو به‌ڕێوه‌ده‌چێ شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه جیاده‌كاته‌وه.
4ـ پێوه‌نددانی كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵك له شوێنێكی جوغرافیایی تایبه‌تدا، ره‌هه‌ندێكی دێكه له شوناسی نهتهوهیییه.
به باوه‌ڕی كوردیزم، ئه‌م توخمه نیشتمانییه كه پێوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ته‌كان پێك دێنێ. له‌و روانگه‌وه، ده‌وڵه‌ت، ده‌توانێ سیستمێكی ده‌سه‌ڵاتیی ره‌وا له سه‌ر ناوچه‌یه‌كی جوغرافیایی بێ.
5ـ به‌شداریی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌یی له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی له چوارچێوه‌ی شوناسێكی نه‌ته‌وه‌یی، به پێناسه‌ی "پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی(منش ملی)" ده‌گاو ده‌بێته هۆی پێكهێنانی "كولتوورێكی هاوبه‌شیی گشتی (فرهنگ عمومی مشترك)" یه‌كێكی دی له‌و ره‌هه‌ندانه‌یه.
6ـ بواری ده‌روونی له واتای شوناسی نه‌ته‌وه‌ییش جێگای گرینگی پێدانه. كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه له‌گه‌ڵ یه‌كدی له شوێنێكی جوغرافیاییدا كۆبوونه‌ته‌وه، خاوه‌ن چاره‌نووسێكی هاوبه‌شن، كه به‌هۆیی تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێكی كه تێدا به‌شدارن گرێدراوی یه‌كدین، خاوه‌نی توخمگه‌لێكی شوناسی تایبه‌تین كه له‌یه‌كدی جیایان ده‌كاته‌وه، كرده‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه‌و، فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شی گشتییان پێك هێناوه. یه‌ك دهستو گشتگرینو به‌گشتی له ئاسته نێونجییو گشتییه‌كاندا، ههڵسهنگاندگهلێكی یه‌كسانیان هه‌یه‌و نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان وه‌ك یه‌كه، بوارێكی ده‌روونی هاوبه‌ش پێكدێ كه ده‌ڕژێنێته چوارچێوه‌ی نهتهوهیهكهوهو باوه‌ڕێكی هاوبهشو دهروهستێكی به‌رامبه‌ر، مێژینه‌ی مێژوویی، "پێگه‌یه‌كی هه‌ڵسوڕ(منش فعال)"، هاوپێوه‌ندی به چوارچێوه‌یه‌كی تایبهتو جیاوازبوون له كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه‌دا "كرده‌كاری(كنش) ده‌روونی" پێك دێنێ. كه ده‌بێـه هۆی ههستو تێگه‌یشتنی جیاوازی یه‌كه‌كانی نه‌ته‌وه له سه‌رچاوه گشتییه‌كانی دیكه‌و له ئاكامدا ده‌گاته"شوناسی نه‌ته‌وه‌یی".
7ـ كولتووری هاوبه‌شیی نه‌ته‌وه‌یی له دابینكردنی به‌ستێنێكی له‌بار بۆ یهكیهتییدان، ناخباوڕی(ژاتباوری)و ده‌روونگه‌رایی(دروونگرایی) شوناسی نهتهوهیییه. كولتووری نه‌ته‌وه‌یی خۆی به باڵاترین قۆناغی زهنجیرهپله(سلسله مراتب)ی كولتووره‌كان داده‌نێ‌و له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ته‌واوی تایبه‌ته‌مه‌ندییه‌كانی ، بۆ خۆی رێك‌و دیاری ده‌كا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به واتای ناڕهوایبوونی له هه‌مبه‌ر كولتووره‌كانی دیو پێكهوهنهژیانیان نیه. كولتووری نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌نیا خه‌ریكی سه‌ركوت‌و سنوورداركردنی كولتووری نه‌ته‌وه‌كان نابێ به‌ڵكوو كولتووره بێسنوورهكانیش كه یه‌كیه‌تیی‌و هه‌ڤبه‌ندی(همبستگی) نه‌ته‌وه‌یی له چواچێوه‌ی ئاسته‌وه بۆ چوارچێوه‌ی ره‌هه‌ند ده‌گوازێته‌وه، رۆگه‌ی به‌هێزكردنی كولتووری نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی قبوڵ ده‌كا. ئامانجی "كوردیزم"، به‌رگری له ئاوێته‌بوون‌و تێكه‌ڵاوبوونی كولتووری له رێگه‌ی سڕینه‌وه‌ی كولتووری نه‌ته‌وه‌یی نیه، به‌ڵكوو گرینگ‌ترین ئامانجی پتركردنی هه‌نبانه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م كولتووره له رێگه‌ی رێكخستنی راستییه كولتوورییه‌كان‌و له ئاكامدا، وزه‌به‌خشین به كولتووری نه‌ته‌وه‌یی له روانگه‌ی چه‌ندایه‌تی‌و چۆنایه‌تییه. "كوردیزم" له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه كه كارتێكه‌ری فرههێنهر(تكپرێور)ی كولتووره‌كان له‌م قۆناغه له مێژوودا، چه‌شنێك له دهرفهتو هه‌له نوێیه‌كاندا ده‌خوڵقێنی كه ده‌توانێ شوناسی نه‌ته‌وه‌یی پڕبه‌رهه‌متر، فره‌تر، فرهچهشنترو پێگهیشتوتر بكا. له چوارچێوه‌ی قبوڵكردنی ئه‌م مژارهو هه‌ڵكه‌وته نوێیه‌كانی به‌رهه‌مهاتوو له كردهكارو دژكرده‌وه(متعامل)ی كولتووره‌كانه، كه بۆ شوناسه خۆجێییه‌كان ده‌ره‌تانی هاوژینیو ئاوێته‌بوون له په‌نای یه‌كدیدا ده‌دۆزێته‌وه.
له روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی كورده‌وه، شوناسی نه‌ته‌وه‌یی "كورد" بۆ شارۆڤهندێكی كورد، شوناسه دهگمهنو رهسهنهكهیهتی كه له‌به‌رانبه‌ر شوناسه دهستكردو داسه‌پاوه‌دا، رێنوێنی مانه‌وه‌و دینامیكی ناسراوی بۆ هه‌موو پێویستییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، كێشه‌و چهڵهمهكانو ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگای كورد له ناوه‌و ده‌ره‌وه به‌ره‌وڕوی ده‌بێته‌وه. ژیانی ئاوه‌زمه‌ندانه (عقلانی) نه‌ته‌وه‌یی كورد، به‌رهه‌می هزرێكی ده‌گمه‌ن(ناب)ی كوردی، رهسهنو كارامه‌یه كه رێگه‌ی راسته‌قینه‌ی دادپه‌روه‌ری له سیستمێكی هزری پیشانی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌دا. ئه‌م سیستمه به به‌خشینی هزرێكی نوێ‌و كرده‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد، رێنوێنی ئه‌و بۆ گۆڕه‌پانه نوێییهكانو ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژیانیه‌تی. "كوردیزم" هزرێكی به‌دیهێنه‌ری شوناسی سه‌ربه‌خۆی كورد بۆ گه‌یشتن به هاوسه‌نگییه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و وێنه‌ی له جیهانیشدایه.
خاڵێكی دی كه پیویست به شرۆڤه‌كردنه، لادانه ده‌روونییه‌كان (انحرافات روانی)و دهرههستهكان له مه‌سه‌له‌ی شوناسی نهتهوهیییه. له روانگه‌ی "كوردیزم"ه‌وه، ته‌نانه‌ت كه‌سانێك پێیان وایه كه له بارودۆخی ئاسایی‌دا له‌هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه بێلایه‌نن، له كاتێكی هه‌ستیاردا كه پێوه‌ندیدار به چاره‌نووسی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كه‌یانه‌وه هه‌بێ زۆر به سانایی تێده‌گه‌ن، پێناسه‌یان له شوناس به شێوه‌یه‌ك ده‌بێ كه به‌خته‌وه‌رییان به‌ته‌واوی گرێ‌دراو به كۆمهڵهكهیانهوهیه.
زۆربه‌ی تاكه‌كانی دیكه، ئاگایانه هه‌سته پێوه‌ندیداره‌كانیان به شوناسی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ركوت ده‌كه‌ن. ئه‌وانه ئه‌مه به بیركردنه‌وه‌ی دروستی هۆكاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. شێوه دزێو یان لادانه‌كانی نه‌ته‌وه‌خوازیی له هه‌ندێك له وڵاتاندا له چوارچێوهگهلێك وه‌ك "شۆڤێنیزم"، "پاتریۆتیزم( نیشتمانپه‌روه‌ری (میهنپرستی)" و "چائۆڤینیزم (نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌مارگرژانه)" هۆكاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م شێوه تێگه‌یشتنه ده‌توانێ ببێ. له روانگه "كوردیزم"ه‌وه، له شوێنێكدا كه شوناسی گروپێكی ئه‌تنیكی(قومی) له مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌دا بن یان ئامانجه سیاسییه ره‌واكانی كه‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌گه‌ر خۆی له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك وێنا نهكاو ئامانجه‌كانی له روانگه‌ی نهتهوهخوازییهوه نه‌هێنێته به‌رباسه‌وه، وادیاره رێگه‌ی به هه‌ڵه چووه.
***
فه‌لسه‌فه‌ی كوردیزم
له فه‌لسه‌فه‌ی كوردیزمدا، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی راسته‌قینه، ده‌بێ دامه‌زراوه‌یه‌كی مرۆڤخوازانهو پێكهاته‌یه‌كی شارستانییانه بێ كه سیستمێكی یاسایی پێك دێنێ‌و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ بهگشتیو مافه شارۆڤهندییهكان به‌تایبه‌تی ده‌سته‌به‌ر ده‌كا. ئه‌م خه‌ڵكه مرۆڤخوازانه، پێكهاته‌یه‌كی ده‌ستكاری مرۆڤ (یك ساختار انسان ساخته) (man made)ه كه له‌ودا خه‌ڵكی ده‌توانێ هه‌ست به ته‌ناهی بكا‌و به‌رپرسیارانه له ته‌واوی بواره‌كاندا به‌شداریی هه‌بێ.
له‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌دا، سیاسه‌ت چه‌شنێك چالاكیی تایبه‌تی مرۆڤه كه له‌ودا، چوارچێوه‌ی تایبه‌ت بۆ كرده‌وه‌ی ئازادانه‌ی مرۆڤ هه‌یه‌و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك پێكهێنه‌ری تاك له رێگه‌ی كرده‌وه‌ی به‌رانبه‌رانه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا له چوارچێوه‌یه‌ك زه‌وینی(ارزی)و كولتووریدا، واتای تایبه‌ت له خۆی‌و جوغرافیایی تایبه‌ت به خۆیه‌وه، پێكدێنێ. هه‌روه‌ها ده‌ره‌تانی به‌ده‌ستهێنانی "خۆیبوون(خودبودگی)"و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌ندامه‌تی له كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆییه كه له‌ودا مافه‌كانی مرۆڤ و یه‌كسانی تاكه‌كان ده‌توانێ له مه‌یدانی سیاسه‌تدا ده‌سته‌به‌ر ببێ.
له فه‌لسه‌فه‌ی "كوردیزم"دا، هه‌ستی شوناسی هاوبه‌ش له رێگه‌ی زمانی هاوبهشو كولتووری هاوبه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شوناسی كولتووری نهتهوهییو شوناسی زمانی نه‌ته‌وه‌یی. بنیاتی نهتهوهییو هۆكاری پێكهێنانی هه‌ستی به‌هێزی شوناس نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد به تایبهتیو ژێرخانی به‌شكۆی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییه.
كوردیزم له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه هه‌ر شارۆڤهندێك به هه‌ر باوه‌ڕێكی سیاسییه‌وه كه هه‌یه‌تی، شارۆڤه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌و نه ئه‌ندامی وڵاتانی گرووپی باڵاده‌ست(سلگه ]لێره‌دا مه‌به‌ست له باڵاده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ره‌و له به‌رانبه‌ر وشه‌ی ژێرده‌سته‌یی(زیرسلگه) دانراوه. وه‌رگێڕ[)، مافه سیاسی، كولتووری‌و ئابوورییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستییه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا خۆی پێناسه دهكاو له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌وه، به‌ربه‌ستی مافه یه‌كسانییه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ری نه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی جیهاندایه، له هه‌مان كاتدا، رێزگرتن له مافه‌كانیانه.
نه‌ته‌وه‌خوازی كورد هه‌وڵ ده‌دا له‌گه‌ڵ "سڕینه‌وه‌ی فرهبایهخی(چندارزش زدایی)"و "سڕینه‌وه‌ی فرهلایهنهیی(چند گانگی زدایی)"دا شوناسی یه‌كپارچه‌یی نه‌ته‌وه‌یی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و له تێپه‌ڕین له قۆناغی "یه‌كپارچه‌یی"ه‌وه، خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م تیۆرییه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێ وڵاتی خۆی ههبێو له‌سه‌ر بنه‌مای مێژوو و میراتی هاوبه‌ش، نه‌ریته‌كان‌و زمانی هاوبهشو ئارمانج‌و باری ده‌روونی هاوبه‌شدا، رێنوێنی بكرێ.
"كوردیزم" پشتیوانی له هزری سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بوونی كورده‌كان، له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی جوغرافیایه‌كی دیاریكراودا، ته‌واوی قۆناغه مێژووییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له هێڵێكی هاوبه‌شدا پێكه‌وه گرێ دهدهنو له خه‌بات بۆ پێناسه، گهشهسهندنو سه‌قامگیری "كورد كێیه؟"و "كورد چیه؟" هه‌وڵ ده‌داو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه واتای به‌شێك له‌وه‌ی كه واتا ده‌داته "كوردبوون". لێكدابڕانهكانی سه‌رچاوه‌گرتوو له دابه‌شبوونی كوردستان له‌گه‌ڵ پێكهێنانی سیستمێكی ئاوێته‌كراو له ده‌وڵه‌تی ناوهندیو دامه‌زراوه سهقامگرتووهكانی ئیداری، یاسادانهریو دادپه‌روه‌ریدا، داپۆشراوه‌و ره‌وتی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی یه‌كپارچه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا، هێنایه كۆتاییه‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا، "كوردیزم" وه‌ك راڤهوانێك له نه‌ته‌وه‌یی كورد، له نێو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورددا، واتا په‌یدا ده‌كا.
"كوردیزم"، هێزی غروور له‌گه‌ڵ هه‌ستی رساڵهتدا ئاوێته دهكاو به ڕوونی ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ستی هاوپێوه‌ندیی سۆزداریی شارۆڤهند(شهروند) له‌مه‌ڕ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌م هه‌سته هاوپێوه‌ندییه(حس تعلق)، به شێوازه جۆراوجۆره‌كان، ئاماده‌بوونی گرووپێك رێك ده‌خا كه "ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌ویی" زۆر بایه‌خدار دهژمێرێو به‌م شێوه‌یه، ئه‌ندامه‌كانی بۆ فیداكاری بێئهملاوئهولا له پێناویدا، ته‌یار ده‌كا. نێوه‌رۆكی په‌یڤێ كه شارۆڤه‌ندان هه‌ستی پێده‌كه‌ن به‌خته‌وه‌رییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا، گرێدراوه.
پێكهێنان‌و پاراستنی یه‌كیه‌تیی‌و سهربهخۆییو ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، ئامانجی بنه‌ڕه‌تی نه‌ته‌وه‌خوازی كورده كه به سه‌پاندنی هێماكانی نه‌ته‌وه "ئاڵا، سرودی نه‌ته‌وه‌یی، قاره‌مانه‌كان‌و ..." به داهێنانی چه‌شنێك ئاخێو له نه‌ته‌وه‌خوازی گه‌یشتوه‌و له‌گه‌ڵ پێكهێنانی بیرێكی "ئێمه له‌وان جیاین (ما متمایز از ێنها)" ده‌بێته هۆی فره‌بوونی "نه‌ته‌وه‌خوازی سیاسی". پێكهێنانی بیرێكی"ئێمه له‌وان جیاین" پتر له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌شنێك نه‌ته‌وه‌خوازی جێكه‌وتووی شارۆڤهندییه كه بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی بنه‌واشه سیاسییه‌كانی وه‌ك: واتا یاسایی‌و ئاوه‌زمه‌ندییه شارۆڤهندییهكانو به هۆی میراتی هزریو كولتووری هاوبه‌ش، مافه تایبه‌ته چه‌قبه‌ستوو(غیرقابل انتقال)ه‌كان‌و مافی ژیان، ئازادی‌و گه‌ڕان به دوای به‌خته‌وه‌ری لای ئێمه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بیره گه‌یشتووه. كورد له كوردیزمدا، خاوه‌نی زمان، پرهنسیپو داب‌و نه‌ریته‌كانه كه ده‌یپارێزێ، خوازیاری تایبه‌تمه‌ندییه ده‌گمه‌نه‌كانی كوردییه‌و له‌و رێگایه‌وه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان به قه‌ناعه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ كه "خۆی" بۆ خۆی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ نه بۆ "كه‌سانی دی".
له كوردیزمدا، ئه‌گه‌رچی تاك وه‌ك بكه‌ر(فاعل)ێكی ئاوه‌زمه‌ند (عاقل)، سهربهخۆو ئازاده، به‌ڵام له راستیدا، سه‌ر به كۆمهڵگایهكهو له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان پێناسه ده‌كرێ. له‌م روانگه‌یه‌وه، سه‌ربه‌خۆیی ئاكاری راسته‌قینه‌و بایه‌خدار، ته‌نیا له‌گه‌ڵ هاوپێوندی به كۆمه‌ڵگای كوردستانه‌وه سه‌قامگیری دهبێو ئه‌مه‌یه فاكته‌ری جیاوازی جه‌ماوه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كورد له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه. باوه‌ڕی كوردیزم ئه‌وه‌یه كه "خۆ" ده‌بێ كۆمه‌ڵگای خۆیی بپارێزێ، چوونكه له‌نێوچوونی كۆمه‌ڵگا، سهربهخۆییو گهشهكردویی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. به دنه‌دانی تاكه‌كان بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگای خۆی، هه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی شارۆڤه‌ندی بۆ به‌رگریكردن له نه‌ته‌وه‌یی خۆییه‌و به‌م شێوه‌یه، "هه‌ڤبه‌ندی به‌كۆمه‌ڵ (همبستگی جمعی)" ده‌بێته "هه‌ڤبه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی(همبستگی ملی)".
له نه‌ته‌وه‌خوازیی كورددا، ته‌واوی بیاڤهكان بۆ راگرتنی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی، وێناكردنی تایبه‌تمه‌ندییه دهگهمهنهكانی نه‌ته‌وه‌ی كوردن. له‌م روانگه‌وه نه‌ته‌وه‌كان پێكهاته‌و ده‌ستكردی كرده‌وه‌ی سیاسی، كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری خه‌ڵكێكی تایبه‌ته كه له چالاكییه دیاره‌كاندا، به‌شدارییان كردووه. نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و به‌رزراگرتنی له بیاڤه فرهچهشنهكاندا، ژێرخان‌و یه‌كگرتوویی پێكهاته‌ی سیاسی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی كورده‌و مانایی پێده‌به‌خشێ. بیاڤه جۆراوجۆره‌كانیش له به‌رانبه‌ردا، له رێگه‌ی بانگهێشتنو له راستیدا، خوڵقاندنی وێنه‌ی یه‌كیه‌تیی خوڵقێنی نه‌ته‌وه‌و شوناسی نه‌ته‌وایه‌تیی، یاریده‌ری پاراستنی نهتهوهیییه. كوردیزم له‌م راستییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گری كه هه‌ر شارۆڤهندێك، وێنه‌یه‌كی هه‌مه‌كی(كلی) هاوبه‌ش له خۆیدا هه‌یه. هه‌روه‌ها خوڵقاندنی وێنه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌و شوناسی نه‌ته‌وه‌ی هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌ودا، جیا له پێكهێنانی وه‌فاداری، بهرپرسایهتیو ده‌روه‌ستی شارۆڤه‌ندان به خوڵقاندنی شوناسێكی گشتگیر ده‌گا كه جیاوازییه لاوهكییهكانو وهفادارییهكان وه‌ك پێوه‌ندییه ئه‌تنیكی (قوم)ی یان ئایینی له كێبه‌ركێی یه‌كتر داده‌نێ‌و ره‌نگه حه‌شیمه‌تی نه‌ته‌وه‌یی توشی لێكدابڕان‌و دژایه‌تی بكا، دادهصپۆشێنێ.
شارۆڤهندێكی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی كورد ده‌سته‌به‌ركردنی شتێك پتر له به‌كارهێنانی مافه‌كان‌و چاره‌نووسی دیاریكراوی تاكه‌كانه. له واتایه‌كی ههرواتردا، شارۆڤهند كه‌سێكه كه وهفاداریو ده‌روه‌ستی ئاكاری له‌هه‌مبه‌ر نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا هه‌ست پێدهكاو ئاماده‌یه له هه‌ندێك بواره‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سی بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رینتر دابنێ. كوردیزم، شارۆڤهندگهلێكی ده‌وێ كه وه‌فادارییان له پله‌ی یه‌كه‌مدا بۆ كوردستان‌و كه‌سانێك كه شوناسی كوردی بناسن‌و قبوڵ بكهنو پێی ده‌روه‌ست بن.
كوردیزم له به‌رزكردنه‌وه‌ی خۆئاگایی مێژوویی كاریگه‌ر (Effective historical consciousne) له به‌رانبه‌ر خۆئاگایی مێژوویی (historical consciousness)، گه‌ره‌نتی بهرزكردنهوهوی ئاستی ئاگایی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ههبوونو به‌رده‌وامبوونی له ته‌واوی چاره‌نووسیدا دابین ده‌كا. به‌م شێوه‌یه، نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێ ماوه‌یه‌ك پێش له‌وه‌ی كه خۆی له رێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه خۆی بناسێ، خۆی له بنه‌ماڵه، كۆمهڵگاو نیشتمانێك كه تێدا ژیابێ به شێوه‌یكی رون، تێگه‌یاندوه.
له روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی كورده‌وه، كوردستان، گشتییه‌كی یه‌كانگیر(cohensive A whole)ه كه هه‌موو توخمه‌كانی وه‌ك: نیشتمان، نه‌ته‌وه، كولتوور‌و زمان، پێوه‌ندی ئۆرگانیكیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه. له‌م روویه‌وه هه‌ركات روانین بۆ كوردستان روانین بۆ یه‌كه‌یه‌كی هه‌مه‌كی پێك دێت. ئه‌وكات هه‌ر هه‌ڵوێستێك بگیردرێ، هه‌ر حوكمێك دهرببڕیو هه‌ر ئامانجێك بێته به‌رباس له چوارچێوه‌ی جیهانبینییه‌كی دیاریكراوداو تێڕوانینێكی تایبه‌ت له‌هه‌مبه‌ر ژیاندا، هه‌موو بایه‌خه‌كان‌و میتۆده‌كان پاساو ده‌داته‌وه، دۆخ‌و پرسه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنێ‌و یه‌كانگیری له كرده‌وه‌و دژكردهوهكان دیاری دهكاو ته‌ته‌ڵه‌ی ده‌كا.
"كوردیزم" له روانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیشه‌وه نه به واتای سه‌روه‌ریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و هه‌وڵدان بۆ پاوانكردنی مافی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له گه‌ڕان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی ژیانی خۆیه‌وه بێ، به‌ڵكوو پشتسوربوون به مافی به‌رانبه‌ری بۆ ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان له ره‌وتی پشتیوانی له كولتوور‌و گه‌ڕان به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ركام له‌وانه.
نه‌ته‌وه‌خوازی كورد هزری ده‌سه‌ڵاتداریی خه‌ڵك، مافی ئازادی سیاسی، ئازادی رۆحی‌و ده‌روونی، ده‌ستڕاگه‌یشتن به راستییهكانو ئازادی ده‌رهه‌ست(معنوی)ییه‌كان، وه‌رگرتنی دادپه‌روه‌ری راسته‌قینه‌و پارێزه‌ری له باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌ی كورده. "كوردیزم" هزرێكه بۆ واتا به‌خشین به ههبوونو چیبوونی نه‌ته‌وه‌ی كورده.
***
"كوردیزم" سه‌لماندنی شوناسی نه‌ته‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی "ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه"دایه‌و وه‌ك تیۆرییه‌ك "سیمایی سیاسی"یه كه ده‌ربڕی سیماسروشتییهكانهو پێوه‌ندیی تاك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی. "ئیزم(ism)" له "كوردیزم"دا "كرده‌وه (Practice)"یه‌كه، ره‌وتێك له گه‌شه‌سه‌ندن، كردهكار، میكانیزمی گونجاو و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و گێڕانی رۆڵی كاراكته‌رانه له لایه‌ن "جه‌ماوه‌ره‌كان"و "بژارده(نخبه)كان"ه‌وه له پروسه‌ی "نه‌ته‌وه‌خوازی"ی دایه.
ناسیونالیزم وه‌ك "زاراوه‌یه‌كی مودێڕن"، "خۆناسیار(خود شناخت)"ی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌كانه، كه خۆی به وێنه‌ی شوناسێكی جیادانهرو له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌یه‌كی سیاسی، شوێنێكی جوغرافیایی‌و كولتوورێكی جیادانهردا پێناسه ده‌كه‌ن. ئه‌مه به‌واتای "هاوڕه‌گه‌زبوون" له یه‌كه‌یه‌كی سیاسی‌و فهرههنگیو "چه‌ندایه‌تی تایبه‌ت"و هاوتهریبیدایه كه مه‌رجی پێویست بۆ پێكهێنانی "ده‌وڵت ـ نه‌ته‌وه" دێته ئه‌ژماردن.
***
"كوردیزم" بنیاتنانه‌وه (بازسازی)ی راستییه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی كورد له بیر‌و واقێعییهتبهخشین بهودایه. "كوردیزم" واته هاوبه‌شیبوون له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی، هزر، سۆز، بیره‌وره‌ی، ترس‌و هیواكاندا، له‌وه‌ی كه دڵ، ههستو مێشك هه‌ستی پێده‌كه‌ن.
له "كوردیزم"وه فێر ده‌بین كه كۆمه‌ڵگای كوردستان، پێویستی به گۆڕانگارییه‌كی ههمهكییهو یه‌كێك له پێشمه‌رجه‌كانی ئه‌م گۆڕانه، به گشتی چه‌مكی هزره.
"كوردیزم"، بزاوت له ده‌رهه‌سته په‌رده‌وازه(پراكنده)كان بۆ واقعییه‌ته چڕبهستهكان، بزاوت به‌ره‌و هاوسه‌نگی ناسه‌قامگیری "نۆرمخوازی (هنجارگرایی)"بۆ هاوسه‌نگی سه‌قامگیری نه‌ته‌وه‌خوازی كورد‌و هه‌وڵ بۆ یه‌كانگیری واقعییه‌ته سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌دا. ده‌ره‌تانی ئامانجدۆزی(هدفیابی) له "كوردیزم"دا، به واتای گه‌ڕان به دوای ئامانجی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و چالاككردنی هێزو سه‌رچاوه كوردستانییه‌كان بۆ گه‌یشتن پێیان به شێوه‌ك كه رێگه‌ی ناچاركردنی هۆكاره‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كرده‌وه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی ئامانجه گشتییهكانیدا به شێوه‌یه‌ك دابین بكا كه بتوانێ سه‌رچاوه تاكه‌كه‌سی‌و گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگا له رووگه‌ی (جهت) ئامانجه گه‌ڵاڵه داڕێژراوهكانهوه به‌كار بهێنرێو له‌گه‌ڵ دیاریكردنی روانگه‌گه‌لێكی پێناسه كراو‌و دروست‌و ئاماده كراودا، ده‌گه‌ینه تێگه‌یشتنه هاوشێوه‌و پێناسه هاوبه‌شه‌كان تا جه‌ماوه‌ریی نه‌ته‌وه تێبگه‌ن، كه له بارودۆخه جۆراوجۆره‌كاندا چۆن ده‌بێ كار بكرێ. به‌م شێوه‌یه، به باوه‌ڕی "كوردیزم"، ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا چڕبۆتهوهو جگه له پێكهاتنی تۆڕێك له سنووربه‌ندییه‌كان، له‌گه‌ڵ "یونیفێرمیزه"كردنی باوه‌ڕ، هزرو ئایین، كوردستان‌و كورد له سیستمه‌كانی ده‌وروبه‌ردا جیاده‌كاته‌وه. ئه‌مه به‌و واتایه‌یه كه ته‌نانه‌ت كاروباره‌كان به‌رواڵه‌ت یه‌كانگیرن وه‌ك هه‌سته‌كان، شێوه‌كانی بوون‌و ته‌نانه‌ت شێوه‌كانی مردنیش ده‌چنه چوارچێوه‌ی "خۆ"یه‌وه‌و به پێكهێنانی ئاوێته‌بوونه گومانهه‌ڵنه‌گره(تردیدناپـژیر)كان ده‌گا. به هێنانه ئارای ئه‌م بایه‌خه هاوبه‌شانه كه ژیانی تاكه‌كاندا له ره‌وگه‌ی هاوئاههنگیو تهكوزییهوه ده‌گۆڕێ، كهمییهكان له نێودهچێو كۆمه‌ڵگایه‌كی تاكو یه‌كگرتوو پێكدێ.
"كوردیزم" به‌رهه‌می خۆئاگاییو به‌شی پێویستی هزری كورده‌و وه‌ك تیۆرییه‌ك كه مه‌به‌سته تایبه‌ته‌كانی خۆئاگایی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری‌و ئابووریی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌بێ. "به‌ریانی ده‌روونی (گرایش دروونی)" نه‌ته‌وه به‌ره‌و پێگه‌یشتن به وێنه‌ی ئۆرگانیزمێك ره‌نگده‌داته‌وه. له‌م روویه‌وه ده‌توانین بڵێین كوردیزم، "لێكدانه‌وه‌ی خۆی له زمانی خۆی"یه‌وه‌یه، ته‌نیا كه‌ره‌سته‌یه‌كه كه ده‌توانین تهواوییو راستییه‌كانی كوردستان دیاری، وهسفو شرۆڤه بكا. "خۆ" له‌م تیۆرییه‌دا، ره‌نگدانه‌وه‌ی(تبلور) بایهخهكان، نۆرمهو ئه‌خلاقیه‌كانی كۆمه‌ڵگایه كه قبوڵ كراوه‌و روونكه‌ره‌وه‌ی سه‌ردێڕی چه‌شنێك هزره به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد. "خۆ" له "كوردیزم" هه‌روه‌ها له سێ ره‌هه‌ندی "خۆپه‌سند(خودپنداره)"، "به‌راوردی خۆ(ارزیابی خود)"و "خۆنواندن(ارایهی خود)"، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری به‌شێك له شوناسی كوردی، جیاواز (له)و هاوشێوه (به) خۆی له (له‌گه‌ڵ) ئه‌وانی دیكه‌دا، پێناسه ده‌كا.
له‌م تیۆرییه‌دا، ته‌واوییه‌تی كورد، جیاییههڵنهگر(تمایزناپـژیر) له به‌شه‌كان‌و شیاوی گونجاندنی له‌گه‌ڵ ته‌واوی نیشتمانی كوردستاندا‌و له هه‌موو زهمهنهكاندایه.
له جیهانبینی "كوردیزم"دا، دیاریكردنی رێگه، دیاریكردنی مهبهستو دیاریكردنی كه‌ره‌سته‌كان، ده‌ستڕاگه‌یشتن به جیهانی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و واتاههڵگر(معناپـژیر) بوونی له "مارپێچییهكی بهرهوژورانه(مارپیچی صعودی)"و پێكهێنانی واتا‌و پێناسه یه‌كسانه‌كان له راستییه‌كی واتایی له چوارچێوه‌ی واقعییه‌ت، واتا، پێكهاته، بهرههستكردن، زانست‌و مه‌عریفه به ناوی "نه‌ته‌وه‌یی كورد"دایه. به‌م شێوه‌یه، هه‌موو كهسو هه‌موو شتێك به‌ره‌و ئامانجێكی تاكو دیار پێش دهچنو تانوپۆی پته‌وی كۆمه‌ڵگا پێك دێنن.
له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌م شرۆڤهكردنهدا، مه‌به‌ست له "كوردیزم"، په‌رستنی مرۆڤی كورد نیه به‌ڵكوو چاودێریكردنی تا گه‌یشتن به بهختهوهریو به‌و واتایه كه "كورد"، شایانی قبوڵكردنه، نه بپه‌رسترێ. به‌م هۆیه‌وه ده‌توانین بڵێین كه "كوردیزم" له چوارچێوه‌ی سیاسی‌دا، به‌رگریكردن له ئازادی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌و له چوارچێوه‌ی كولتوور، راهێنانی یه‌كسانییه. "كوردیزم" ته‌نیا تیۆرییه‌كی كوردستانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێ.
***
"كوردیزم"، پێكهێنانی ده‌زگایه‌كی هزری واتایییه كه له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانین هه‌قیقه‌تی بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ "خۆ"و جیهانی ده‌وروبه‌ری ئاوهڵابكهین. شعوورو هاوپێوهندییهك له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا كه له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه پێگه‌یشتووه‌و جیهانێكی نه‌خۆشی خهونهكان بۆ په‌رده‌وازه‌یی ئیراده‌كان له خه‌ونێ پهردهوازیی ویسته‌كان بۆ جیهانێكی یه‌كگرتوو و پێگه‌یشتوو دهگۆڕێو به‌ریانی پێداگری پته‌و قایم كردنی تاكی خۆی یان په‌روه‌رده‌ی بێبه‌رهه‌می نزیكبوونه‌وه له شه‌پۆله‌كانی "شوناسی نه‌ته‌وه‌یی"دا ده‌كه‌وێته روو.
"كوردیزم"، ژیانی هاوخهباتو وه‌كی یه‌ك له شوناسێكدا، سه‌لمێنه‌ریی ره‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد، فێركردنی راستییه‌كانی كورد، هاپێوهندیی نه‌ته‌وه‌یی به‌خشین به هزری كوردی، قبوڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆئاگایی به‌كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌راوردی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌گه‌ڵ نموونه باشه‌كان‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ بازنه‌ی "شوناس"و تۆڕێك له نهریتو میتۆدگهلێك كه "خۆراستی" ئه‌و پێك دێنێ. ئه‌م نهریتو میتۆدانه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای بیچمێكی تایبه‌ت، هزرێكی تایبه‌ت، سۆزدارییه تایبه‌ته‌كان، ژیانی تایبه‌ت، هه‌سته تایبهتهكانو ته‌نانه‌ت مه‌رگی تایبه‌ته كه جیاكه‌ره‌وه‌ی به ته‌واوی "كورد" له‌وی دیكه‌یه. به‌م شێوه‌یه، به‌ڕێوه‌بردنی تێكچنراو له ریزێك له "باری ده‌روونی هاوبه‌شیی جڤاكی(روح مشترك اجتماعی)"و "هزری ده‌روونیی نه‌ته‌وه‌یی(اندیشه روحی روانی)"، پێكه‌وه ئاراسته‌كراوه‌و، "شوناسێكی تایبه‌ت (هویت خاص)" په‌یدا ده‌كه‌ن.
له‌م نێوه‌دا، پره‌نسیپێ كه ده‌توانی واتادان به به‌شه پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی هه‌بێ، پره‌نسیپێكه كه ته‌واوی یهكهكانو توخمه پێكهێنهرهكانو بهشهجیاوازهكان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا پێكهوهههڵكردنیان هه‌یه‌و یهكپارچهن، بێجگه له تێڕوانینێكی گشتی بۆ كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی كاركردی چاوی لێده‌كه‌ن.
له "كوردیزم"دا، ویسته‌كانی تاك به شێوه‌یه‌كی ئارمانجی له‌گه‌ڵ بایه‌خه‌كانی بوونی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كده‌گرنه‌وه، خۆراستی كورد له رۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تیدا یه‌كده‌گرێته‌وه‌و له هاتنه‌به‌رباسی بایه‌خه هاوبه‌شه‌كان كه بواری نۆرمییان هه‌یه، كرده‌كاری سیاسی، كولتووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی پێوه‌ندیدار به بایهخهكان پێكدێو نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌وه‌ی "خۆی" دروستی كردووه وه‌ڵام ده‌داته‌وه. ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ها به پێناسه‌ی رێكخراوهییبوون له تۆڕێكی رۆڵ‌و به‌رپرسایه‌تی توخمه‌كان، بێجگه له دابینبوونو گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی بایه‌خه‌كان‌و یه‌كانگیری‌و یه‌كگرتوویی تایبهتمهندیگهلێكو دیاریكردنی سنووره سیستماتیكهكان، هه‌وڵ ده‌دا نموونه كولتوورییه بنه‌ماییه‌كان بپارێزێ، یه‌كیه‌تیی‌و یه‌كڕیزی بداته ئه‌ندامه‌كانی، به ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی بگا‌و له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا پێكه‌وه ههڵبكاتو یه‌ك بگرێته‌وه.
"كوردیزم" په‌یامهێنه‌ری راستییه‌كی ره‌ها به ناو "كورد"هو، هێزی بیركردنه‌وه‌ی له جیهان به كه‌ره‌سته‌كانی زمان‌و هزری كوردی، دۆزینه‌وه "خود"ه‌كان، نیشتمان، نه‌ریت، ژیان‌و هزری لێكدابڕاوی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی مرۆڤایه‌تی له لایه‌ن سنووره ده‌ستكرده‌كانی مرۆیییهوهو ره‌تكردنه‌وه‌ی وێنه‌گه‌لێ كه به ناوی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه، له لایه‌ن "ئه‌وی دی"یه‌وه كێشراوه، دمامكگهلێكه له‌گه‌ڵ ناوه جۆراوجۆرهكانو واتاگه‌لێكی لێوڕێژ له هێما رقههڵگرتووهكان، "شوناسی راسته‌قینه‌ی كورد" له بهرچاوگرتووهو له راوهدوكهوتنی(تعقیب) "شوناسی ده‌ستكرد" له لایه‌ن "ئه‌وی دیكه‌وه" بۆ "خۆ"یه.
"كوردیزم"،"ده‌ربڕی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی" له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كه‌م كه‌سی كۆ"یه‌و ته‌نیا لۆژیكێكی بۆ قبوڵكردنی ره‌وایی كورد(به هه‌مان شێوه كه هه‌یه)ه، رێزگرتن له ره‌سه‌نایه‌تییه دهرههستهكانو رێزگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه كولتوورییهكانیهتی؟
"كوردیزم"، قوتابخانه‌ی یه‌كسانی ده‌رفه‌ته‌كان بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد له به‌رانبه‌ر مرۆڤهكانداو تاقه رێگایه‌كی تێپه‌ڕین له قۆناغی ساوایی، بێزاری رق‌و ههوهسكردنی بێدهسكهوت به‌ره‌وه هزرڤهندی، دادپه‌روه‌ریخوازی، گه‌ڕان به دوای ههقیقهتو ئازادیخوازیدایه.
***
"كوردیزم"، هزری كورد له ره‌وشی تایبه‌تی خۆی داده‌نێ، به‌زاندنی ئه‌م هزره له چوارچێوی سنووره دهستكردهكانو هه‌ڵسه‌نگاندنی هزری كوردی له‌سه‌ر بنه‌مای چوارچێوه هه‌میشه‌ییه ناسراوه‌كانی هه‌قیقه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنه. ئه‌وه‌یه، واقعییه‌تی كوردی گه‌ڕاندۆته‌وه شوێنی خۆی، چه‌مكه به‌ڕواڵه‌ت كه‌تواره‌كان ده‌خاته ژێر‌و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئه‌و ره‌وگه‌یه ئاراسته ده‌كا كه له ناخیدا شاردراوه‌ته‌وه.
" كوردیزم"، زایه‌ڵه‌ی (انعكاس) غروری نه‌ته‌وه‌یی كورد، ئه‌ستاندنه‌وه‌ی غروری نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌ته‌وه‌یه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی غروری هه‌بوونی بێوێنه‌ی كورد‌و ره‌سه‌نایه‌تی خۆی بۆ "خۆی"، دۆزینه‌وه‌ی هه‌ستی یه‌كبوون، ره‌تكردنه‌وه‌ی "ئه‌ودی هه‌ڵبژێری" وه‌ك ئامرازێك بۆ بزاوتی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له پررۆسهی بهروڕوبوونهوه له‌گه‌ڵ "ئه‌وی دیكه" ئه‌وی دی(ناخود) ـ نه‌ته‌وه، به پشتیوانی له رۆحی نه‌ته‌وه‌یی له به‌رانبه‌ر هێرشی "ئه‌وی دی" هه‌ستاوه‌و چاره‌سه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ژێرده‌سته‌یی نه‌ته‌وه‌ی كورد له به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌رییه ئیدئۆلۆژیكییهكانه كه بۆ هه‌ر بوارێ ته‌یار(تجویز) ده‌بن. ئیدئۆلۆژیگهلێك كه به هێنانه ئارای تیۆرییگهلێكی به واتا هزرڤهندانه بۆ نه‌ته‌وه، كوردی له فه‌رهه‌نگی خۆی دوور كردۆته‌وه‌و به‌م كرده‌وه‌یه‌ش، هه‌م هێزی داهێنه‌رو هه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی تواندوه‌ته‌وه‌و ته‌واوی هێزی ده‌خاته‌گه‌ڕ تا رۆحی گه‌نده‌ڵ بكا‌و به‌ره‌و هزرێكی سهرلـێشێواو و تهواویهتێكی ته‌واو بۆشایی له "شوناسی نه‌ته‌وه‌ی كورد"دا، به لارێ‌دا ببه‌ن. به‌م هۆیه‌وه، "كوردیزم" له‌به‌رامبه‌ر شێوه بیركردنه‌وه تایبه‌ته تێپهڕبووهكاندایه كه هه‌وڵ ده‌دا به ناوی كورده‌وه، خۆی تا راده‌ی هه‌رمانبوون(ابدیت) په‌ره پێ‌بدا:
"وه‌ك مرۆڤه‌كان به گرووپ یان تاقمێكه‌وه پێوه‌ند بدرێن به جێگه‌ی ئه‌وه كه به‌رژه‌وندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ته‌واوی كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه گرووپه‌كان‌و تاقمه‌كان به‌شێكن له‌وان‌و وه‌ك یه‌ك بزانێ، ئه‌وانه له‌گه‌ڵ بهرژهوهندییهكانیانو هه‌بوونی گرووپ یان تاقمێك كه خۆی له‌گه‌ڵدا پێوه‌ند داوه، یه‌كسان ده‌ژمێرن، بارودۆخی فه‌رانسه له ساڵانی پێشودا پێش له ساڵی 1940دا كه ده‌بێ به ده‌روانی روخانی فه‌ڕانسه ناودێر بكه‌ین نموونه‌یه‌كی باشه. فه‌رانسه‌وییه‌كان له پله‌ی یه‌كه‌مدا خۆییان به سوسیالیست، كمۆنیستو كۆماریخواز دهزانیو فه‌رانسه‌وی بوونیان له پله‌ی دووهه‌می گرینگی داده‌نا. به‌م شێوه‌یه یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییان له نێو چوو. (و.ت.جونز)
" كوردیزم"، تهواوبێژییهكی مرۆڤخوازانهیهو لێوڕێژه له دروشمه جۆراوجۆره‌كان، به‌ڵام بێ گۆشت‌و بێڕه‌نگ‌و بێكهڵك به فه‌لسه‌فه‌ی "كورد به ته‌واوی تایبهتهمهندییهكانیهوه" تیۆریزه ده‌كا. "كوردیزم"، تێگه‌یشتنه ئازاده‌كان له كوردبوونیان وه‌لاناوه.
***
هه‌نووكه دیرۆكی نه‌ته‌وه‌ی كورد له پانتای پهردهوازهییهكان به‌رین بۆته‌وه‌و به شێوه‌یه‌ك پارچه پارچه بووه كه ناتوانین وێنه‌ی خۆی له مێژینه‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه، "كوردیزم" ، كارتێنهكردنی ئه‌م هێڵگهله له پێوه‌ندیدان رابردوو به ئێستا‌و داهاتوودا ده‌دۆزرێته‌وه. "كوردیزم"، ده‌ربازبوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد له بێرێكاری له مێژوو و دانانی له رابردوو، ئێستا‌و داهاتوودا له رهۆگهیهك یان به واتایه‌كی دیكه، سه‌قامگیریی نه‌ته‌وه‌ی كورد له شوێن‌و زه‌مه‌ندایه. ئه‌و، هه‌روه‌ها زه‌نجیره بیركردنه‌وه‌یه‌كی له دێرینه‌كان(اسلاف)و نه‌وه‌كان(اخلاف) له خۆخواردنه‌وه‌ی بیرێكی كوردی، سه‌ده‌و دهورانهكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له چوارچێوه راسته‌قینه‌كانی خۆیدا دهڕێژێو له گونجاندنی روانگهگهلێك، كه میراتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڕاجی ده‌كا.
"كوردیزم"، ته‌نیا ئه‌ستاندنه‌وه‌ی مێژوو نیه به‌ڵكوو رۆچوونی بۆ نێو داهاتووشه. به‌م هۆیه‌وه، له‌م تیۆرییه‌دا، زه‌مه‌ن "واتادار" ده‌بێ.
***
خه‌ڵكێ كه له ئیقیانووسهكانی ئه‌م جیهانه‌دا له دووی شوناسێكن، یه‌كه‌مین شتێك كه نزیكترین‌و كه‌م وێنهترینو له هه‌مان كاتدا ده‌ست پێڕاگهشیتنترینیشه، هه‌مان "نه‌ته‌وه"یانه.
"كوردیزم" به ره‌سه‌نایه‌تی به‌خشین به وشه‌ی نه‌ته‌وه، ئه‌م وشه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ریشه‌ی لاتینی وه‌رگیراوه‌و، له چاوگه‌ی لهدایكبوویهوه ده‌زانێ (nascor). له روانگه "كوردیزم"ه‌وه، "نه‌ته‌وه، كۆڵه‌كه‌ی هزرو ژێرخانه كه ویژدانی تاكه‌كان پێك دێنێ‌و ئیراده‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه. له‌م روویه‌وه گه‌شه‌پێده‌ری هزری به‌كۆمه‌ڵ بووه‌و له پێناسه‌ی:
"هه‌ڤبه‌ندیی به‌ربڵاو ده‌بێ به هه‌ستكردن به لهخۆبردووییهی كه تاكه‌كان كردوویانه یان ئاماده‌ی ئه‌نجامدانییه‌تی، پێك دێ. پێویستی به رابردوویهكهوهیه، به‌ڵام له واقێعییه‌تی ئێستادا هه‌ستپێكراو و كورت ده‌بێته‌وه، ئه‌م راستییانه، بریتییه له ده‌ربڕینی روونی ویست‌و ره‌زامه‌ندبوون به درێژه‌دانی ژیانی هاوبه‌ش. بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنێكی رۆژانه‌و ده‌نگی هه‌ر رۆژه بۆ هه‌مووان پێكه‌وه مانه‌وه‌یه".(ئێرنێست رێنان 1880)
له "كوردیزم"، مرۆڤ كاتێك له بوونی "خۆی" تێده‌گا كه بزانێ سه‌ر به "نه‌ته‌وه"یه‌كه‌و ئه‌م لایه‌نگرییه، له كردهكار، ههستو سۆزه بۆ به واتاییكردنی ئاوه‌زمه‌ندێتی تاكییه‌تی به بایه‌خه هاوبه‌شه‌كان له چوارچێوه‌ی گرووپێكی مرۆڤایه‌تیدا كه به "نه‌ته‌وه" ناودێر كراوه.
"كوردیزم"، هێمای یه‌كسانی دانان نێوان نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و نهتهوهكانیترهو پێكهێنانی زانایی‌و توانایی له چوارچێوه‌ی شوناسێكی به‌كۆمه‌ڵدا به ناو "نه‌ته‌وه"یه؟ "كوردیزم" له ره‌وتی ئه‌زمونه‌كانی "نه‌ته‌وه‌ی كورد"ه‌وه پێكهاتوووه، گه‌شه‌ده‌كاو ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێ.
له روانگه "كوردیزم"ه‌وه، باڵادهستیو پاوانكردن، سه‌پاندنی رێبازێكی یه‌كلایه‌نه له پێوه‌ندی مرۆڤه‌كاندایه. به پێی ئه‌م تیۆرییه، چوونكه ته‌واوی شێوه‌ی پێكهاته فهرههنگییهكانو كۆمه‌ڵگا پێكه‌وه شیاون، ده‌سه‌ڵاتداریی، مافی هیچ چه‌شنه سه‌روه‌رییه‌كی نیه بۆخۆی دابنێ‌و شێواز‌و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی گشتی بێنێته ئاراوه.
"كوردیزم"، ره‌تكردنه‌وه ره‌های فه‌لسه‌فه‌ی "براگه‌وره‌یی (Big Brother)" له سیاسهتو ئیدئۆلۆژیدایه، ره‌تكردنه‌وه‌ی بهزاندنو رۆچوونی نه‌ته‌وه‌یی كورده، تێكشكاندنی وێنه‌ی پێشتر دروستكراو باڵاده‌ست له‌وه، هه‌ستانه‌وه دژ به به‌كه‌مزانینی "خۆی" وه‌ك كوردێك‌و پێدانه‌وه‌ی شوناسیكی به فیڕۆچووی "نه‌ته‌وه‌یی كورد"ییه. هه‌روه‌ها به به‌زاندنی ئیدئۆلۆژیخوازی كه شتێكی جیا له ئاڵوێڕكردنی زهنجیرهكان نیه، له به‌ره‌به‌ره‌ی پچڕاندنی ته‌واوی زهنجیرهكان بۆ ئاماده‌كاری خوڵقاندنی به‌رچاوترین به‌رهه‌مه مێژووییه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ رزگاری "خۆی" له به‌ندی سته‌می "ئه‌وی دیكه"و به‌رگریی ره‌وای له‌خۆ له هه‌مبه‌ر بوونی داگیركهردایه.
"كوردیزم"، پشتیوانی له هزرێكه كه له‌به‌رانبه‌ر كه‌ڵكوه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات، بێبایه‌خكردنی هه‌ر ژیانێك كه شیاوی نه‌ته‌وه‌ی كورد نیه‌و تێپه‌ڕین لهسهرهڕۆیی باڵاده‌ست به‌سه‌ر ئیختیاراتهكانی "خۆی"یه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها قبوڵكردنی خۆی به جێگه‌ی لاسایكردنه‌وه‌ی روخێنه‌ری "باڵادهسهڵات"و ههبوونیكردنی رواڵه‌تی خۆی به هۆی فاكته‌ری غروره‌وه.
له روانگه‌ی "كوردیزم"وه، كورد راستییه‌كی وێناكراوی سته‌مێكه كه قوربانیی بووه‌و "نه‌ته‌وه‌خوازی كورد"، وێنه‌ی به‌رهه‌ستی رزگاری له‌م شێوه وێناكراوهیه. له‌گه‌ڵ قبوڵ نه‌كردنی پارچه‌پارچه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد، رێككه‌وتننامه‌یه‌ك (قرارداد) كه بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌و به‌ستراوه هه‌ڵوه‌شاوه‌و له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سیاسه‌ته‌كان، خهونهكان، خۆپهسندییهكانو تیۆرییه تایبه‌ته‌كانی باڵاده‌ست، دژایه‌تی ده‌كا.
له "كوردیزم"دا، نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئیدی چوكهو نه‌زان نیه كه باڵاده‌ست، مهزنو رێبینی ئه‌و بێ. له‌م روانگه‌وه، ئامانج، ده‌ربازبوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ره‌وشێك له كه‌ره‌می داگیركه‌ر، خاوه‌نی باوباپیرانێ له رهگهزێكیتر بووه. "كوردیزم"، سته‌می "دڕندهچاكهكان(وحشیان خوب)" سڕینه‌وه‌و مافی لهبهرداكهندنی به‌رگی كۆیللهتی. ئه‌و، به "باڵاده‌ست" راده‌گه‌یه‌نێ: "ئه‌گه‌رچی كوردستانیان خستۆته ژێردهسهڵاتییانهوه به‌ڵام هه‌رگیز دڵی نه‌ته‌وه‌یی كوردی‌یان بۆ پاوان ناكرێ".
"كوردیزم"، بانگه‌وازی رهنجو رقهخۆخواردوی دهورانگهلێكی درێژخایهنو مێژووی سته‌م به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و هه‌وڵ بۆ "ره‌هایی نه‌ته‌وه"یییه.
***
كولتوور له "كوردیزم"دا، چوارچێوه‌یه‌كه كه تێدا هه‌وڵێكی ده‌رهه‌ست‌و داهێنه‌ر ره‌وانه. ئه‌م تیۆرییه هه‌وڵ ده‌دا له‌گه‌ڵ تێكشكاندنی پێكهاته دهرههستهكانی خۆئاگانهبووندا، مرۆڤی كورد له ره‌وتی زاڵبوونی به‌رده‌وام به‌سه‌ر ههڵسوكهوتو باوه‌ڕه گشتییه‌كاندا، داناوه‌و، به‌ره‌و چوارچێوه‌یه‌كی ده‌رهه‌ستی "هه‌وڵێكی داهێنه‌ر" ئاراسته ده‌كا.
له روانگه‌ی "كوردیزم"ه‌وه، كولتوور، كۆمه‌ڵێكی ناسیارو بایهخهكانه یان به واتایه‌كی دیكه كۆمه‌ڵێك هه‌ڵسوكه‌وت، تێكنیك، خوو و رهوشتهكانو بایهخگهلێكه كه ده‌ربڕی شوناسی گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه. له‌م روانگه‌وه، هه‌روه‌ها میراتی كۆمه‌ڵایه‌تی كولتووری هاوبه‌ش بریتییه له: چه‌شنێكی تایبه‌ت له ئاخاوتن، باوه‌ڕه‌كان، بایهخهكان، نۆرمه‌كان، ئیدئۆلۆژیی، داب‌و نهریتو ویژدان‌و خۆئاگایی چینایه‌تی، شێوازی ژیانه.
له "كوردیزمی كولتووری"دا، چوونكه ته‌واوی بیچمه پێكهاته كولتوورییه‌كان پێكه‌وه شیاون، گرووپی باڵاده‌ست مافی نیه هیچ چه‌شنه سه‌روه‌رییه‌ك بۆ خۆی هه‌بێ. له‌م روانگه‌وه، باڵاده‌ست رێگه نادا شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی وه‌ك چوارچێوه‌ی گشتی بێنێته ئاراوه‌و درێژه‌ی پێ‌بدا. له "كوردیزمی كولتووری"دا ته‌واوی كولتووره‌كان به یه‌ك راده رهوانو هیچ كه‌سێ نابێ به‌هۆی كولتوورێكی تایبه‌ت به خۆیه‌وه سه‌ركوت بكرێ. به سه‌رنجدان به‌م روانگه‌یه، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌سایه‌تی كولتووری خۆی، هه‌ر كولتوورێك بایه‌خگه‌لی ئاكاری خۆی، نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆی‌و شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی هه‌یه‌و ته‌واوی هه‌وڵی بۆ ئاراسته‌كردنی سه‌رچاوه كولتوورییه‌كان به‌ره‌و گهشهسهندنو گشتگیركردنی كولتووری كوردییه.
له "كوردیزمی كولتووری"دا، هه‌رچی كه بێگانه‌یه‌و هه‌رچی كه بێ هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تی هاتۆته نێو ژیانی نهتهوهییو ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی نهتهوهییو ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ ساغ بمێنێته‌وه، ده‌بێ ئه‌وانه فڕهییان بدا. روانگه‌ی "جوانیناسانه"ی "كوردیزم"یش به‌م مانایه‌یه كه هه‌رچی له جیهاندا به‌رهه‌م دێ جوانه، به‌ڵام وه‌كو خودی كورد نیه. كوردێك له ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌ری، هزریو ... چێژ ده‌با، به‌ڵام ناتوانێ له‌گه‌ڵیاندا بژی، چوونكه به‌هه‌مان راده خۆراكی رۆحی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له گۆشت‌و خوێنی خۆیه‌تی، به‌هه‌مان راده‌ش له خۆی تێگه‌یشتووه‌و به‌سه‌رخۆیدا زاڵ ده‌بێ. له‌م روانگه‌وه، هه‌ر شاكارێكی نیشتمانێكی هه‌یه‌و هونه‌ری كوردی له‌گه‌ڵ هیچ شتێك دی ناتوانرێ به‌راورد بكرێ:
"بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ستی یه‌كگرتووی‌و ده‌ركه‌وتنی شادی‌و خۆشی شوناسی به‌كۆمه‌ڵ، له ئه‌ستۆی یاسازانانه كه رێز بۆ رێگه‌و شێوازی نه‌ریتی، داب‌و نه‌ریت، قسه‌ی نه‌سته‌ق‌و په‌نده پێشنییانهكان، به‌رهه‌می كاری به‌كۆمه‌ڵ‌و به‌رهه‌می هه‌وڵی خۆرسكو بێ هاواروداوی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی، دابنێین. له ئه‌ستۆی شێعربێژانه كه له رۆحی نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌رگریكردن له به‌رانبه‌ر هێرشی هزری بیگانه‌دا هه‌ستنه‌وه، زمان به دانانی وشه‌گه‌لی ره‌سه‌ن به جێگه‌ی وشه‌گه‌لێك كه بنه‌چه‌یی نهتهوهیییان نیه پاك‌و بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌و، بازنه‌ی فه‌رامۆشكراو له هه‌مانه‌ی گۆرانییه خۆماڵییه‌كان بسڕنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له به‌رهه‌مه‌كانیاندا له وێژه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ره‌وانی‌و كز‌و لاوازی‌و به‌خته‌وه‌رییه‌ك كه دیاریكهرو كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه هێشتا پارێزراوه‌و هاوئاهه‌نگ‌و یه‌كده‌نگ به‌رزده‌نرخێنن، ئه‌زموون وه‌ربگرن."هێردێر 1803 ـ1774)
"كوردیزم"، جیا له هاوئاهه‌نگ كردنی تاكه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا، پته‌وكردن‌و یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه، گه‌ره‌نتی تهواوییهتو فره‌یی هه‌راوی كۆمه‌ڵگه‌و به‌گشتی كردنی رۆحییه‌ی تاك، ناسێنه‌ری "شوناسی كولتووری"یشه:
"شوناسی كولتووری، ناوكی ژیانی كه‌سایه‌تیی تاكه‌كه‌سی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه. شوناسی كولتووری بنهواشهیهكی گرینگه كه بڕیاره‌كان، ههڵسوكهوتهكانو كرده‌وه‌گه‌لێكی "ره‌سه‌نتر" ناسێنراون كه له‌وێوه ئیلهام وه‌رده‌گرن". (بڕیارنامه‌ی یۆنسكۆ 1982).
له "كوردیزم"دا، كولتوور، به واتای "رۆحی نه‌ته‌وه‌یی"یه كه گرێدراوی ئه‌وینه‌یه.
***
"كوردیزم" به‌م ئاكامه‌ی كه هه‌ر پره‌نسیپێكی گه‌یشتوو به هه‌ڵاواردن، بێ بنه‌ماو خۆسهرانهیه، دادپه‌روه‌ری سه‌رچاوه له یاسایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له به‌رانبه‌ر سه‌ره‌ڕۆیی‌و نادادپه‌روه‌ریدا، داده‌نێ.
"كوردیزم" له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه چ له قوتابخانه‌ی "مافه سروشتییه‌كان(حقووق گبیعی)"، چ له قوتابخانه‌ی مافه مێژووییه‌كان(حقووق تاریخ)" و چ له قوتابخانه‌ی "مافه بهرههمهاتوووهكان(حقووق اكتسابی)"دا ، هه‌موو خه‌ڵك، مرۆڤه‌كان له ماف‌و چاره‌نووسدا، یه‌كسانن. له‌م روویه‌وه، ره‌سه‌نایه‌تی كوردی جێگری هه‌ر چه‌شنه تایبه‌تمه‌ندییه‌ك به نێو "تایبه‌تمه‌ندییه دیاره‌كان"، جیاكردنه‌وه‌ی جیادانهری كۆمه‌ڵێك له كۆمه‌ڵێكی دیكه‌یه.
له "كوردیزم"دا، یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵه یاسایه‌كه كه به سه‌رنجدان به خه‌ڵك، داب‌و نه‌ریت، ئایین، ره‌وشی جوغرافیایی، پێوه‌ندییه سیاسییه‌كان، سامان‌و تایبه‌تمه‌ندییه چاك‌و خراپه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، شیاوی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. له‌م روانگه‌وه:
"یاسا به مانای راسته‌قینه‌و هه‌راویی، كۆمه‌ڵێك نیه كه له ئاسمانه‌وه بۆ نه‌ته‌وه هاتبێته خواره‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێ به كۆمه‌لێك پێوه‌ندیی چڕوپڕو ئاوێته‌بوو بزانین كه پێك دێن، پێده‌گه‌ن، گۆڕانیان بهسهردادێو له بهرهكتیان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك له په‌نای یه‌كدیدا، داده‌نرێن. یاسا به گشتی شتێكه كه به كۆمه‌ڵێك نێوه‌رۆكی تایبهتو یه‌كلایه‌نه دهبهخشێو ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه كۆمه‌ڵێك له كۆمه‌ڵانی دیكه جیا بكاته‌وه". (مۆنتیسكیۆ 1775 ـ 1689)
***
له روانگه‌ی "كوردیزم"ه‌وه، نیشتمانپه‌روه‌ری به‌و واتایه‌یه كه شارۆڤهند، له‌م راستییه ئاگادرا ده‌كاته‌وه كه پێداویستییه‌كان هه‌مان پێداویستییه گشتییهكانهو ئیدی ئه‌وه‌ی كه خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا وه‌ك پارێزه‌ری مه‌زنی ئه‌م پێداویستییانه وه‌كو یه‌ك هه‌ست پێ‌بكا:
"رۆح له كاتێكدا چالاكه كه به‌و شێوه‌یه خۆی دهناسێو ده‌وڵه‌ت به وێنه‌ی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردووكیان هه‌مان یاسایه كه له‌سه‌ر هه‌موو پێوه‌ندییه ده‌روونییه‌كانی دهوڵهتو هه‌روه‌ها له هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر ههڵسوكهوتو ئاگایی شارۆڤه‌ندانی رهوانو بێگه‌رد ده‌بێ. له ئاكامدا، یاسای بنه‌ڕه‌تی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای چۆنیهتیو په‌ره‌سه‌ندنی خودئاگایی هه‌مان نه‌ته‌وه‌یه". (هێگێل 1831 ـ 1770)
"كوردیزم" بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه پێویستییه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژیانی خۆیی له ناخی خۆیدا، له رێگه‌ی پاراستنی سیستمی بایه‌خه ده‌رهه‌سته بنهماڵهیییهكانو پاراستنی بایه‌خی بنه‌ماڵه‌یی جڤاكی، ده‌ستڕاگرتن به‌سه‌ر خه‌ونه ئاڵۆزه‌كان، ئاسته‌نگی به‌رژه‌وه‌ندییه تاكهكهسییهكانو هزرڤهندكردنی، خه‌ونه‌كانی "بوون"دا سه‌ربار ده‌نێ.
"كوردیزم" به دووره‌په‌رێزی كردنی "نه‌ته‌وه" له رێگه‌ی هه‌ڵخلیسكان بۆ داوی "ئاڵۆزی"و "لادان"ی ره‌وشتیدا، له‌گه‌ڵ بایهخدانهری بۆ بایه‌خگه‌لی سه‌قامگرتوو و هه‌وڵ بۆ رۆنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر هێڵی "بایه‌خێكی تاك"، ده‌بێته پاڵنه‌رێك تا له كۆتوبه‌ندی ئه‌و بایه‌خانه‌ی كه به‌ناوی ئه‌وانه‌وه ده‌سته‌مۆ كراوه، رزگاریی بێ. ئه‌و، هه‌روه‌ها به ئاراسته‌كردنی ئیراده‌ی تاكهكانو پاراستنی كۆمه‌ڵ له چییه‌تی دڵدا، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی (بازیافت) تایبه‌تمه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌و قه‌ناعه‌ت پێهێنانی تاكه‌كان به گونجاندنی شوناسی گشتی، كۆمه‌ڵگا به سه‌رچاوه‌ی خۆی‌و پێكه‌وه پێوه‌ندیان ده‌دا. "كوردیزم" شادی‌و سۆزی "شوناسی گشتی هاوبه‌ش"و مهزنانهترین هزر بۆ راكێشرانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر هێڵی ژیاری(تمدن) مرۆڤایه‌تی له چوارچێوه‌ی "شوناسی سه‌ربه‌خۆ"دایه.
***
سلولی نیشانه‌ی(سلول هدف) "كوردیزم"، جوغرافیای نیشتمانێكه كه كوردی تێدا نیشته‌جێن. گرووپێك كه هه‌ست ده‌كه‌ن سه‌ر به كۆمه‌ڵێكن، بێجگه له سنووره جوغرافیایییهكان، له رێگه‌ی یاساگه‌لێك كه له لایه‌ن خۆیانه‌وه هاتۆته ئاراوه، گرێ ده‌درێن. ئاكامی ئه‌م گرێدانه‌ی تاكه‌كان له چوارچێوه‌ی یاسادا، قبوڵكردن‌و ئه‌ندامه‌تی له كۆمه‌ڵێك وه‌ك شارۆڤهندییه. له راستیدا، دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له لایه‌ن یاساوه پێك دێن، شوناسی تاك وه‌ك "شارۆڤهندێك" له‌و كۆمه‌ڵه‌دا به فه‌رمی ده‌ناسێ، دۆخێك كه وه‌ك ماڵی ته‌واوی شارۆڤهندهكان ناسراوه‌و تایبه‌تمه‌ندییه زه‌قه‌كانی، هاوتای(همسان) كولتوورییه. ئه‌مه به‌و واتایه‌یه كه توخمگه‌لی "هاوتای كولتووری"، "ئاپۆرای گرووپێك له خه‌ڵك"و "یاسا"، ئه‌م گرێدانه پێك دێنێ كه ئاپۆڕای گرووپێك له خه‌ڵكێ به كولتوورێكی هاوتاوه، پێویستی به "هاوگرییان به یه‌كدی"یه‌وه‌یه كه له چوارچێوه‌ی "یه‌كه‌یه‌كی سیاسی تاكڕه‌و"دا كۆده‌بنه‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌سڵی "ره‌زامه‌ند"ییه. له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌توانین بڵێین كه ئه‌ندامێكی نه‌ته‌وه، سه‌ر به دهوڵهتێكهو كه‌سێك، ده‌رفه‌تی هه‌یه به هه‌ڵبژاردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه حه‌ز به قبوڵكردنی ئه‌ندامه‌تی تێدا هه‌یه، له ئه‌ندامه‌تی یاسایی خۆیی له‌و كۆمه‌ڵه‌دا پێگه‌ی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن.
لهوهیڕا كه هه‌ستی مه‌زنخوازی سه‌رتاپای جیهانی ته‌نیه‌وه، له رۆژگاری شه‌ڕو خوێنڕێژییهكان كه به‌شێكی گه‌وره‌یان له مێژوودا پێك هێناوه، ره‌زامه‌ندی تاكه‌كان بۆ پێكهێنان‌و مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكان، كه‌متر له‌به‌رچاو گیراوه. له‌م روویه‌وه زۆر كه‌س، هێزه توندوتیژه‌كان له‌گه‌ڵ "ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی" به هه‌ڵه گرتووه‌و وه‌ها ده‌نوێنن كه هێژمونی‌و داگیركردن یه‌كێك له رێگاكانی پێكهێنانی ده‌وڵه‌ته. به‌ڵام ده‌بێ بزانین كه پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت له رێگه‌ی هێژونیو داگیركردنه‌وه له‌گه‌ڵ پێكهاتنی ئوسوڵییهكهیدا، به‌ڕاده‌ی داڕمانی دیوارێك له بیناكردنی جیاوازی هه‌یه. له راستیدا بۆ پێكێهنانی كۆمه‌ڵێك له‌سه‌ر ئه‌م ره‌وته‌وه، ده‌بێ كۆمه‌ڵێكی دیكه كه پێشتر دامه‌زراوه بڕوخێنرێ، به‌ڵام بێ ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی، ده‌نا ناتوانی كۆمه‌ڵگایه‌ك پێكبێنی.
داگیركه‌رێك كه خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه ده‌خاته ره‌وشی شه‌ڕه‌وه، سته‌مكارانه مافی لێهوت دهكاو هیچكات ناتوانێ له‌م رێگه‌وه بۆ خۆی له‌هه‌مبه‌ر تاكی داسه‌پاودا، مافێك پێك بێنێ‌و له‌سه‌ر ئه‌م كرده‌وه‌یه‌وه ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌وباوه‌ڕه‌دان دزو جه‌رده‌كان به‌سه‌ر خه‌ڵكێك ده‌توانن زۆری خۆیان بنوێنن‌و تاكه‌كانیش كه به زۆره‌ملی به په‌یماننامه‌یه‌ك ناچاركراون مافی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیان نیه، هاوده‌نگن. ئاخۆ دزێك بێته ماڵهكهمو به دانانی خنجێرێك له سه‌رملم، ناچارم بكا بۆ واژۆی (امچای) به‌ڵگه‌یه‌ك كه به‌و هۆیه‌وه، ته‌واوی سامان‌و موڵكهكهمی پێبدرێ، ده‌بێ له‌م رێگه‌وه ماف‌و ناوێكی بۆ داده‌نرێ؟ روون‌و ئاشكرایه كه وه‌ها كه‌سێك ده‌توانێ داگیركه‌رێكی سته‌مكار ناودێر بكه‌ین‌و كه به‌هۆی زۆر‌و تێغی خۆی، منی ناچار به ته‌سلیمبوون كردووه. ئازارگهیاندنو جهنایهتكردن، كرده‌وه‌یه‌كی یه‌كسانن ئه‌گه‌ر تاجدارێك (پاشایه‌ك) یان كه‌سێكی ئاسایی بێ. ناوی كه‌سێكی هێرشبه‌ر(مهاجم)و ژماره‌ی نۆكه‌ره پێشه‌نگه‌كانی له پاساوهێنانه‌وه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی جیاوازی‌و شوێندانه‌ری نیه جیا له‌وه‌ی كه ته‌وژمی كرده‌وه‌كه‌ی به‌زرتر ده‌كاته‌وه. ته‌نیا جیاوازییان له‌مه‌دایه كه دزانێ زلهێز، كهمدهسهڵاتان ئازار دهدهنو رامیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆیان به وه‌رگرتنی نیشانه سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌گه‌ن چوونكه به‌هێزترن له‌وه‌ی كه ده‌ستی بێهێزی دادپه‌روه‌ری بتوانێ چاره‌نووسی راسته‌قینه‌یان دیار بكا.
ئه‌م كرده‌وه‌یه راسته كه تاكی سه‌ره‌ڕۆ به هۆی زۆره‌ملێی خۆی‌و شمشێرێك كه له‌سه‌ر سینگی ژێرده‌سته‌كان داناوه‌و ناچاریان ده‌كا كه له به‌رانبه‌ریاندا كڕنۆش بهرنو ته‌سلیمی حكومه‌تێك بن كه به دڵخوازی خۆیان نیه. پرسیار لێره‌دایه كه ئه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای چ مافێك ده‌توانێ كارێكی وه‌ها بكا؟ ئه‌گه‌ر بڵێین كه ژێرده‌سته‌كان به ره‌زامه‌ندی خۆیان ته‌سلیم دهبنو ئه‌م كردهوهشه بۆ داواكاری مافهكهیانه، كه‌وابوو ده‌بێ قبوڵ بكه‌ین وه‌ها كه‌سێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی، به‌تایبه‌تی پێویستی به ره‌زامه‌ندبوونی تاكه ژێرده‌سته‌كان هه‌یه. به‌ڵام تێڕامان ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ بهڵێنیگهلێك كه تاكی سه‌ره‌ڕۆ بێهیچ مافێك، به زۆره‌ملێ له خه‌ڵكی ده‌ستێنن ده‌توانێ وه‌ك ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی بێته ئهژمارو وه‌ها بهڵێنیگهلێك تا چه‌ند چاره‌نووس سازه. من له وڵامدا ده‌ڵێم وه‌ها بهڵێنیگهلـێ به هیچ شێوه‌یه‌ك چارهنووسازییان نابێ چوونكه ئه‌وه‌ی كه به زۆر له من وه‌ربگیرێ، من مافم هه‌یه كه له كاتی پێویستدا لێی وهردهگرمهوهو ئه‌ویش به‌رپرسیاره كه شتی ئه‌ستێندراو بداته‌وه ... چوونكه یاسا سروشتییه‌كان له رێگه‌ی چوارچێوه‌كانی من به‌كارهێناوه ناتوانێ له رێگه‌ی پێشێلكردنی چوارچێوه‌كان بۆ من‌و پێكهێنانی چاره‌دۆزی(چارهیابی) بێ‌و یه‌كێ له نموونه‌كانی پێشێلكردنی ئه‌م چوارچێوانه، زۆره‌ملێیانه‌یه. له‌م روویه‌وه حكومه‌تی باڵاده‌ست كه به زۆر به‌سه‌ر ژێرده‌سته‌كان كه له هه‌مبه‌ریاندا خاوه‌نی هیچ مافێك نیه‌و داده‌سه‌پێ ... چارهدۆزییهك بۆیان ناهێنێتهبهر". (جان لاك، 1704 ـ 1632).
به‌م شێوه‌یه ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه پێداگرین كه:
هه‌ركات نه‌ته‌وه‌یه‌ك بتوانێ به‌ندی دیلبوون له مل دهربێنێو وه‌ها ده‌كا، دروست له‌گه‌ڵ هه‌مان مافی ئازادی خۆی وه‌ربگرێته‌وه كه له‌و رێگه‌وه، ئازادییه‌كه‌یان لێئهستاندبوو.. ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌كه‌یان له سه‌ره‌تاوه خه‌ڵكیان له ئازادی خۆیان بێبه‌ش كردووه رهواو پاساوهه‌ڵگر بێ، كه‌وابوو كرده‌وه‌ی كه‌سێكیش كه ئازادی خۆی وهردهگرێتهو پاساوهه‌ڵگر ده‌بێ .. چوونكه وه‌ك زۆره‌ملێ، هیچ چه‌شنه مافێك پێك ناهێنێ، له كاتێكدا ده‌تخاته ژێر ركێڤی خۆیه‌وه هیچ هۆكارێك بوونی نیه... هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی هێرشبردن دژ به سه‌ره‌رۆیی هه‌یه. (رۆسۆ 1778 ـ 1712)
له پێناو گه‌یشتن به ره‌وشی گه‌شه‌سه‌ندن، كورده‌كان ده‌بێ له یهكیهتییهكدا به وێنه‌ی گرووپێك پێك بێنن‌و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی وه‌ك هۆكاری یه‌كیه‌تیی له ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه پێناسه بكه‌ن. له نه‌بوونی دامه‌زراوه یان كه‌ره‌سته‌گه‌لێكی دیكه ره‌نگه ئه‌م فۆرماسیۆنه پێك بێنن كه، كورده‌كان "شوناس" وه‌ك هۆكاری جیاكه‌ره‌وه له‌وی دیكه هه‌ڵده‌بژێرێ. شوناس له‌م روانگه‌وه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی "داینگه‌ی زێد (زادبوم)"و "داینگه‌ی كولتوور(زاد فرهنگ)" له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو كه تایبه‌تمه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی "كوردبوون" ی داهێناوه.
***
"كوردیزم"، بزاوتێكه بۆ پێكهێنانی "گرووپێكی هاوتا(گروه همسان)"یه كه پێش له‌مه، جوغرافیایه‌كی سیاسی تایبه‌تیان هه‌یه. خاڵی ده‌ستپێكی "كوردیزم"، هه‌وڵی ئه‌م گرووپه یه‌كسانه به شێوه‌ی تاك یان كۆمه‌ڵه بۆ پێكهێنانی "ده‌وڵه‌ت"و په‌ره‌ئه‌ستاندنی وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی ئۆرگانیگ بۆ ته‌واوی بیاڤی "جوغرافیایی سیاسی" نیشتمانی كوردستانه. له "كوردیزم"دا، ته‌واوی توخمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ده‌وڵه‌تدا، له په‌نای یه‌كدی داده‌نرێن. له بزاوته دژبهرهكاندا كه هۆكاری په‌سیڤ كردن‌و كاولكردنی یه‌كدی ده‌بن هیچ دیار نیه‌و هزری هاوئاهه‌نگ، ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه سه‌لیقه‌كان، سهرگهرمییو چالاكییه جۆراوجۆره‌كان له پاڵ ناته‌باییه رواڵه‌تییه‌كان، له نێوه‌رۆكدا گه‌شه‌و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌كۆمه‌ڵ دابین دهكاو له چوارچێوه‌گه‌لی رێكخراوه‌ییدا، ده‌بنه كرده‌وه‌ی سیاسی:
"كاره‌كه‌مان قهربووكردنهوهو سازدان‌و هاوسه‌نگی به‌خشینه. رێگه‌مان هه‌یه كه بێنۆرمییه جۆربهجۆرهكانو بنهمادژبهرهكان كه له بیر‌و كاروباره‌كانی خه‌ڵكیدا هه‌یه، له تهواویهتێكی یهكدهستدا یه‌كگرتوو بكه‌ین. له‌م ره‌وته‌دا، نه ته‌نیا به‌چه‌شنێك به‌خته‌وه‌ری له ئاسانایدایه، به‌ڵكوو شتێكی به‌رزتره له‌وه‌یه، واته به‌چه‌شنێك به‌خته‌وه‌ری له چڕوپڕبووندا، سه‌رهه‌ڵده‌دا". (برك 1797 ـ 1727)
"كوردیزم"، رۆچوونه بۆ نێو (entry to)، به‌شداریی له (participation in)و ناساندنی له رێگه‌ی (Identification with)ه كه له كولتوورێكی پیشكهوتوویی فه‌زایه‌كی به‌ربڵاوی حهشیمهتێ له رێگه‌ی یه‌كه‌یه‌كی سیاسی گه‌مارۆ دراوه، پێناسه ده‌كرێ. گرێدانی جڤاكی له"كوردیزم"دا، زمانی هاوبه‌ش، ئامانجی هاوبه‌ش، یاسا‌و راهێنانهكانه. "كوردیزم"، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای مێژوویی نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك هۆكارێك "بیریاری"یه‌ك كه وزه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی پشتئه‌ستوور به مێژوو، توخمگه‌لێك كه له په‌نای زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی دیكه‌دا وه‌ك: هۆكاری نه‌گۆڕی "كوردیزم" له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. مێژوو، به‌هاو ئوستووره‌كان هێماگه‌لێكن كه له په‌نای یه‌كدیدا "نه‌ریته نه‌ته‌وه‌یی(سنتهای ملی)"یه‌كان پێكدێنن.
***
"كوردیزم" پێویستییه‌كی ئیجباری (زۆره‌كی) (Compulcive necessity) بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسی دیاریكراوه. هه‌م پێكهێنهرهو هه‌میش ده‌توانێ توخمه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بزاوتی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ره‌وتی گهشهسهندنو پێگه‌یشتن بێ. ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا گرینگه، هه‌میشه بوونی نه‌ته‌وه‌خوازی كوردی له ژیانی سیاسی كۆمهڵگاو باندۆری راسته‌وخۆیی له سه‌ر ره‌وتی بزاوتی كۆمه‌ڵگادایه. ئه‌م بوونی هه‌میشه‌ییه‌ی باندۆری راسته‌وخۆیه كه به ناوی "شوناسی نه‌ته‌وه‌یی" ده‌ناسرێ. شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ستێكی ده‌روونناسانه‌ی (psychologic) ئاوه‌زمه‌ند (عقلانی) له چوارچێوه‌یه‌كی "سیاسی"دایه. "كوردیزم" گه‌ڕانه‌وه‌ی پێداویستییه نێوخۆییه‌كان‌و دیاریكراوی كۆمه‌ڵگایه‌ك‌و له راستیدا، وه‌ڵامدانه‌وه به‌وه كه پێویستییه‌كی ده‌روونناسانه(روان شناختی)یه‌و، له‌و نێوه‌دا، شوناس، هۆكاری له‌ده‌وری یه‌كتری كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له چوارچێوه‌ی "كۆمه‌ڵگا"یه‌كدایه.
"كوردیزم"، گرینگییه‌كی "بزاوتی جه‌ماوه‌ری (تحرك تودهایی) (Mass Movement)"، نهرمو نیان (لگیف) (Volatile)"چالاك‌و به‌رده‌وام (پویا) (dynamic)"ه كه له كۆمه‌ڵگادا كه‌ڵه‌كه‌كراو و له حكومه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێ. پردی نێوان كۆمه‌ڵگا ـ حكومه‌ت له كهڵهكهكردنو ره‌نگدانه‌وه‌ی "كوردیزم"یشدا، چینی بژارده (نخبه)ی كۆمه‌ڵگایه كه ههڵسوكهوتو پێوه‌ندی له هه‌ردو بیاڤی ناوبراودا دیاری ده‌كا. به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی "كوردیزم" وه‌ك بوونی ویستێكی سه‌ره‌تایی كه له پرۆسه‌ی بزاوتی سروشتی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و شارستانییهتو گه‌شه‌سه‌ندن پێك دێ. ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین "كوردیزم"، به‌ره‌نجامی ئه‌زموونی سروشتی پێگه‌یشتنی هزر له كۆمه‌ڵگای كوردستاندایه. له‌م نێوه‌دا، شوناس وه‌ك ژێرخانی وشیاری نه‌ته‌وه‌یش سنووری سیاسی چوارچێوه‌یه‌كی به شێوه‌یه‌كی سروشتی نیشانه‌دانه‌ری ده‌كا. به‌م شێوه‌یه ده‌توانین بڵێین "كوردیزم"، تایبه‌ته‌مه‌ندییه‌كی بنه‌ڕه‌تی نێوان ته‌واوی تاكه‌كان له چوارچێوه‌یه‌كی گشتی دایه. هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه، ده‌بێته هۆی بیچمگرتنی بیاڤی كولتووری سیاسی‌و بیاڤی په‌ڕانپه‌ڕی(محیگ) سیاسی له قهلهمڕهوێكدا بووه‌و هه‌ستی خاوه‌ندارێتی ده‌داته ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌وه. له‌م روویه‌وه، كوردیزم بێجگه له شوێندانه‌ریی ده‌روونی، له راپه‌ڕینه ده‌ره‌كییه‌كانیش له فۆرمه كولتوورییه سیاسییهكانو، قهلهمڕهوێكی سیاسی‌و حكومه‌تی‌و ... هتد دا، سه‌رده‌ردێنێ.
***
بیروه‌ریی، به‌ها، ئوستوره‌و دامه‌زراوه‌كان وه‌ك فاكته‌رێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌هه‌مبه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه كاركهنو گۆڕینی هه‌ركامیان یان گۆڕینی شرۆڤه‌ی هه‌ركامیان ده‌توانێ ببێته هۆی گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگادا.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌م توخمگهله ده‌توانن رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی له به‌رزكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی، ئامانجدانه‌ری له پرۆسه‌و خۆجێیكردنی(بومی كردن)دا، بگێڕێ. به‌م شێوه‌یه، ئه‌م هۆكاره له لایه‌ن بژارده‌كان له كۆمه‌ڵگادا به شێوه‌یه‌كی دڵخواز (ایدهال) گه‌ڵاڵه ده‌كرێ، لایه‌نی لۆژیكی لهخۆدهگرێو شێوازێكی ئۆرگانیكی ده‌داته چه‌مكی "نه‌ته‌وه" تا پرۆسه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌مكی "نه‌ته‌وه" له خێراترین كاتدا سامان بدا. "ئه‌تنیك " له كوردیزمدا ره‌وتێكی خۆتێگه‌یشتن(Self relization)ییه.
***
مێژوو له كوردیزمدا رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێڕێ. كه‌وابوو ده‌بێ له رێگه‌ی میتۆدێكی راڤهییو به هۆی رهوگهیهكی تایبه‌تی دوبارهخوڵقێنهوه، چوونكه مێژوو، رووكهشو تاقه یادگه(حافڤه)یه كه خه‌ڵك له نهتهوهیهكهدا ده‌بێ بۆ ئاگاییه‌كی تاك بگۆڕدرێ. كه‌وابوو، مێژوو توخمێكی گرینگی له "كوردیزم"و ئامرازێكی كاریگه‌ر بۆ لایه‌نگرانییه‌تی. مێژوو له "كوردیزم"دا، شوێنێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی میراتی دێرینه‌كان‌و كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی نه‌ته‌وه‌و كولتووره‌كانه.
مێژوو بۆ ئه‌ندامه‌كانی نه‌ته‌وه، كه‌ره‌سته‌یه‌ك پێناسه ده‌كا كه له‌و رێگه‌یه‌وه، "یه‌كه یادگه(حافڤه واحد)"یه‌ك بۆ نه‌ته‌وه پێناسه ده‌كا. یه‌كه یادگه یان یادگه‌ی مێژوویی، رۆڵێكی گرینگی له پێكهاتنی پێناسه‌ی "شوناسی نه‌ته‌وه‌یی"دا دهگێڕێو هۆكاری گرینگی له گرێدانی كولتوور به رابردووه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر یادگه‌ی مێژوویی نه‌بێ، شوناسێك بوونی نه‌بوو (و نیه)و ئه‌گه‌ر شوناسێك بوونی نه‌بێ نه‌ته‌وه‌ش بوونی نابێ. یادگه‌ی مێژوویی(حافڤه تاریخی)، له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی "شوناس"، "كۆمه‌ڵ"و "نه‌ته‌وه" بۆ كۆمه‌ڵگه، پێویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه باندۆری له‌سه‌ر ته‌واوی بیاڤهكان وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست له نه‌ته‌وه‌خوازیدا، چاوپۆشی لـێناكرێ.
یادگه‌ی مێژوویی، "شوناس" ئاراسته دهكاو به نۆبه‌ی خۆیشیه‌وه، وێنه‌سازی له نه‌ته‌وه سامان ده‌داو به‌رده‌وامی ئه‌م ره‌وشه، به پێكهێنانی یه‌كه سیاسییهكانو له ئاكامدا به نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌گا. یادگه‌ی مێژوویی به ئاراسته‌كردنی شوناس، مێژوو به‌ره‌و "ئێستا" ده‌گوێزێته‌وه. ئه‌م مێژووه هاورده بۆ ئێستا، "مێژووی ئه‌رێنی(تاریخ مپبت)" یان مێژوویه‌كی هه‌ڵبژارده‌یی له رابردووه كه ده‌گاته پێكهێنانی دهوڵهتو پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م پێكهاته‌یه، "بژارده (نخبه)"كان‌و "جه‌ماوه‌ره‌كان" ده‌بن.
"كوردیزم"، رابردوو گرێ ده‌داته بان سنوورییهوهو، زه‌مه‌ن دێنێته "ئێستا"و ئێستاش گرێ ده‌داته داهاتووه‌وه. "كوردیزم" به واتای گۆڕانی روپهڕێكی زه‌مه‌نێك له "رابردوو" بۆ "ئێستا"و له "ئێستا"وه بۆ "داهاتوویی (Futurity)"یه. نه‌ته‌وه به هه‌رمانبوونی به‌كۆمه‌ڵ‌و مێژووش به‌خاڵی ناوه‌ندیی ئه‌م هه‌تاهه‌تایی بوونه، ده‌زانێ.
له روانگه‌ی "كوردیزم"ه‌وه، مێژوو، یادگه‌ی به‌كۆمه‌ڵ‌و سروشتی كۆمه‌ڵگایه كه وه‌ك وزه‌ی بزاوتی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه كار ده‌كا.
له‌م نێوه‌دا، ئه‌گه‌رچی "شوناس"، خۆی ده‌رده‌خا، به‌ڵام ئه‌م "یادگه مێژووییه" كه به هۆی ده‌روونناسییه‌وه، یه‌كانگیر ده‌كا. یادگه‌ی مێژوویی كه به‌م شێوه‌یه، شوناس ده‌ڕه‌خسێنێ، ئامرازێك بۆ یه‌كپارچه‌یی هه‌ر كۆمهڵگایهكهو، یه‌كپارچه‌یی كۆمه‌ڵگاش پێویستی به رابردوویه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه. یادگه‌ی مێژوویی توخمێكی "به‌رهه‌ست (سوبژكتیڤ)" له پێناسه‌ی چه‌مكی نهتهوهیشدایه.
***
كه‌ڵكوه‌رگرتن له زمانی زگماكی وه‌ك زمانی فه‌رمی، قۆناخێكی گرینگی یه‌كیه‌تیی هێنه‌ر بوونه:
"نه‌ته‌وه‌كان رۆحێكی هاوبهشو یهكیهتیهكیی رهوشتییان هه‌یه، وه‌ها پێكیان دێنێ كه بوونیان ههبێو ئه‌م یه‌كیه‌تییه به تایبه‌ت له زماندا ده‌رده‌كه‌وێ. "دۆمێستر"
زمانی زگماكی وه‌ك زمانی فه‌رمی، به واتای شارۆڤهندیو ئه‌ندامبوون له چوارچێوه‌ی نهتهوهیهكدایه. رۆنانی زمانی زگماكی‌و زمانی فه‌رمی له‌سه‌ر یه‌كدی به واتای "بیركردنه‌وه‌ی كوردیزم" ده‌بێ. ئه‌مه‌ش كه به واتای هه‌وڵ بۆ یهكپارچهكردنو گه‌ڵاڵه‌كردنی یه‌كیه‌تیی نهتهوهیییه. په‌ره‌پێدانی زمانی فهرمیو سه‌قامگیركردنی، به واتای هه‌وڵدان بۆ به سیاسی كردنی جه‌ماوه‌ره. زمانی فه‌رمی له جیهانی ئه‌وڕۆكه‌دا، ئاوێنه‌ی باڵانوێنی نه‌ته‌وه‌خوازی وڵاتانه‌و به واتایه‌كی دیكه ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌كانی جیهان، نه به هۆی پله‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری ـ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی، به‌ڵكوو به هۆی "زمانی فه‌رمی"و "مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی" وه‌ك ناسنامه له رێكخراوه‌و دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ده‌ناسرێن.
***
"مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی" له "كوردیزم"دا، وه‌ك بنه‌مایه‌ك پێناسه‌ده‌كرێ كه هه‌ركات "مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی" وه‌ك فورمولێك قبوڵ بكه‌ین، ئه‌وكات رێگه‌ی بزاوت به‌ره‌و نه‌ته‌وه دهستهبهرو بۆشایی به‌شداریی تیۆرییه‌كی روون له "كوردیزم"دا، پڕ ده‌بێته‌وه.
نه‌ته‌وه‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ مه‌زن نرخاندی به‌شێكی سیاسی به شوناسه‌وه، ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌كان خۆیان دادهمهزرێننو داواكاری خۆیان بۆ "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"یان ده‌كه‌نه شوناسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی. "كوردیزم"یش "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" وه‌ك كولتوورێكی سه‌روه‌ر، له چوارچێوه‌ی سنووره نیشتمانییه‌كانی خۆیدا له ریزی كاره‌كانیدا داناوه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه راده‌ی چڕوپڕی گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه، پێگه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه دیاری ده‌كات. له‌م نێوه‌دا پێوه‌ندیی كولتوور‌و سیاسه‌ت، ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی چڕوپڕبوونی پێگه‌ی كۆمه‌ڵگا. خاڵی پێكدادانی كولتوور‌و سیاسه‌ت له "كوردیزم"دا، "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"ه كه به‌ره‌نجامی تێكچڕژاویی گۆڕانكارییه‌كان له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه به ئامانجی نه‌ته‌وه‌خوازی له ئه‌ژماردێت.
به‌ڵام "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" چیه؟
ئه‌وه‌ی كه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی وه‌ك "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" ناسراوه، مافی به‌شداری له ره‌وتی خهڵكباوهڕی حكومهتو باندۆڕی له‌سه‌ر داهاتووی سیاسی، كولتووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراودایه. "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" بۆ ته‌واوی مرۆڤه‌كان، مافی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری‌و سیاسییه.
"مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌مكی دادپه‌روه‌ری له مافه نێونهتهوهیییهكاندا هاوواتایه: "هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی شێوه‌ی ژیان له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌زامه‌ندی تاك یان كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراودا".
"مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"، ئه‌سڵێكی بنه‌ڕه‌تی نێونهتهوهیییهو له جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤیش‌دا هاتووه‌و وه‌ك مافێكی مه‌ده‌نی له بیاڤه جۆراجۆره‌كانی زانستی مرۆڤایه‌تیدا به‌فه‌رمی ناسراوه.
تیۆری "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"
ئه‌م تیۆرییه، تیۆرییه‌كی گشتگیری نموونه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی مرۆیی‌و كه‌سایه‌تییه كه له به‌ستێنی كۆمه‌ڵگاوه، ده‌رده‌كه‌وێ. چڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م تیۆرییه له‌سه‌ر پله‌كانی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆیی بریتییه له كردهكارو دژكرده‌وه بۆ گه‌یشتن به راده‌ی ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان. به‌ڵام "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" سه‌ره‌تا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م گریمانه‌یه‌دا پێداگره كه، مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی چالاك به به‌ریانی گهشهكردنو دهروونناسانهو به‌ریان بۆ زه‌قبوونه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگادا ده‌ناسێنێ، كه ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ستی خۆی (self) ده‌گونجێنێ. ئه‌م مرۆڤه سروشتییانه، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌ی خودكار كار ناكهنو چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵ له سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتیان وه‌ك كردهكارو دژكرده‌وه كاریگه‌ری داده‌نێ، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ده‌روونناسانه، وه‌ك گرینگ‌ترین هۆكاری بزاوتی ئه‌وان دێته ئه‌ژمار. له تیۆری "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"دا‌و له روانگه‌ی ده‌روونناسی جڤاكییه‌وه، مرۆڤ به هه‌ڵكه‌وتنی نێوان دوو سنووری "بوونی چالاكانه‌ی تاك"و "باندۆرههڵگری چالاكی جڤاكی(تأپیرپـژیری فعال اجتماعی)"، ههڵسوكهوتو روانگه‌و هزره‌كانی خۆی رێك ده‌خاو ره‌وتی روو له گه‌شه‌ی خۆی درێژه‌ده‌دا. "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" وه‌ك پێداویستییه‌كی ده‌روونی، سه‌ربه‌خۆ له ره‌گه‌ز، گرووپ یان كولتووره‌و ته‌نیا له چوارچێوه‌یه‌كی تایبه‌تی هۆكاره ئهتنیكییهكاندا، شوێن هه‌ڵده‌گرن. تیۆری "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" له روانگه‌ی ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به واتای پێویستییه‌كی پێگه‌و ناسێنه‌ری ساخڵهمهیی(سلامت) ده‌روونی له مرۆڤه‌و ره‌چاونه‌كردنی وه‌ك خه‌سارێكی ده‌روونی ناسراوه‌و وه‌ك نه‌خۆشی هه‌ڵسوكه‌وتی له مرۆڤدا پێناسه ده‌كرێ. ئه‌م تیۆرییه، شرۆڤه‌ی هه‌ڵچوونه مرۆییه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی پێداویستییه ده‌روونییه‌كان بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی كه‌سایه‌تییه. ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" پێی وایه هه‌ڵسوكه‌وته مرۆییه‌كان، سه‌رچاوه له ره‌گی ده‌روونناسانه كه له‌دووی گه‌یشتن به ئامانج یان ئامانجگهلێكن. تیۆرییه هه‌ڵچوونه‌كان، له‌م ههڵسوكهوتگهلێكه كه وه‌ك "بایه‌خه ده‌روونناسانه‌كانی ئامانجدۆز(ارزشهای دروونشناختی هدفیاب)" ناودێر ده‌كرێ. له تیۆری "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"دا، گرینگی به‌م خاڵه ده‌رده‌كه‌وێ كه مرۆڤ له‌گه‌ڵ ته‌وه‌ری كردنی سه‌ربه‌خۆیی كه‌سایه‌تی سه‌رچاوه‌گرتوو له تایبه‌تمه‌ندییه ده‌روونییه‌كانی تاك له حاڵه‌تی هاوسه‌نگیدا چۆن له نێوان ئامانجه جۆراجۆره‌كاندا، به‌رده‌وام سه‌رنجی خۆی له پێوه‌ندیدار به ئامانجێكهوهیه كه له رووی چۆنایه‌تییه‌وه، سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و دابیندهكهنو ده‌پارێزن. روانگه‌ی ئه‌م مژاره له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستییه‌كی ده‌روونییه. له‌گه‌ڵ ئه‌م وهسفكردنانهدا "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"، گه‌شه‌سه‌ندووترین ئاسته‌كانی ده‌روونناسانه‌ی مرۆڤ له ئاراسته‌كردن به‌ره‌و "سه‌ربه‌خۆیی تاك"دا ده‌بێ.
نێواخنی پێداویستییه‌كان له مافی دیاریكردنی چاره‌نووسدا
نێواخنی پێداویستییه‌كان له مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له‌گه‌ڵ تێڕوانینی ده‌روونناسانه‌دا، زه‌قبوونه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان به ئامانجی گهشهئهستاندنو جیابوونو ههرمانبوونه كه له فازی جڤاكی خۆیدا، سێ ئامانجی "په‌یڕه‌وبوون(اهلیت)"، "پێوه‌ندیی(ارتباگ)"و "سه‌ربه‌خۆیی(استقلال)" ره‌نگده‌داته‌وه. له‌م روویه‌وه "گه‌شه‌سه‌ندن"، "جیاوازی"و "هه‌رمانبوون" كه له ئاستێكی چۆنایه‌تیدا، ئاكامی ئاخێزگه‌ی ویست‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی له تیۆریی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه (پێداویستییه‌كانی هۆكاری به‌رده‌وامبوونی ژیان له چوارچێوه‌ی سروشتی‌دا) دێنه ئه‌ژمار، كه بزاوتێكی ئه‌ستوونی به‌ره‌و په‌یڕه‌وبوون، پێوهندییو سه‌ربه‌خۆیی له تیۆریی پێداویستییه دووههمییهكاندا (پێداویستییه تهواوكراوهكان له رێگه‌ی هێزی ئاوه‌زمه‌ندانه‌وه)، پێگه به‌هێزه‌كانی تاك بۆ رۆچوونه نێو گرووپی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاماده‌ی چالاكی كردن ده‌بن. بنه‌ماییترین ئاكامی پێویستی دووهه‌م "سه‌ربه‌خۆیی"یه، هۆكاری به‌ریان به‌ره‌و "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" له مرۆڤێكی سروشتی دایه.
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس وه‌ك واتایه‌كی سیاسی‌و حقووقی
"مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"، وه‌ك واتایه‌كی بنه‌مایی له جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤدا، هاتوووهو وه‌ك نموونه‌یه‌ك له پێناو ده‌ستڕاگه‌یشتنی جۆری مرۆڤ به "ئازادی"و "ئاشتی" ناسێنراوه. سه‌باره‌ت به‌مه‌ش، بانگه‌شه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ له سه‌ره‌تاوه به‌فه‌رمی ناسینی "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"ییان، واتا په‌یدا ده‌كات. " مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" زایه‌ڵه(بازتاب)ی گرینگی كۆمه‌ڵگه، گرووپ، ئه‌تنیك‌و نه‌ته‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیو پێداگرتن له سه‌ر یهكسانبوونیان به هۆیی مرۆڤبوونیانهوهیه.
هه‌روه‌ها به پاڵپشتبوون به پاراستنی كولتووری كۆمه‌ڵگه، گرووپ، ئه‌تنیك‌و نه‌ته‌وه كه ئازادییه‌كان بۆ هه‌ڵبژادنی سیاسی‌و كولتووری، ده‌سته‌به‌ر دهكاتو نه گه‌ره‌نتیدانی. "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" هه‌روه‌ك جیاوازی نه‌ژادی، نهتهوهییو ئه‌تنیكی گرووپه مرۆییه‌كان بۆ به‌فه‌رمی ناسین‌و داوا له حكومه‌ته‌كان ده‌كات تا به فه‌رمی ناسینی ئه‌م مافه، لایه‌نگری خۆی له ره‌وشێكی سیاسی، جڤاكی، ئابووری‌و كولتووری خۆیدا ئازاد كردووه‌و له‌گه‌ڵ هیچ به‌ربه‌ستێكدا به‌ره‌وڕو نه‌كات.
"مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه پێداگره كه هیچ مرۆڤێك به‌هه‌ر هۆو بیانوویه‌كه‌وه مافی خۆ زاڵكردنی به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیكه‌ی نییه. هه‌روه‌ها خه‌باتی گرووپه نهژادیو ئه‌تنیكی یان نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌كاتی به‌ره‌وڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه باڵاده‌ستی به فه‌رمی ناسراوداو ئازادی هه‌ڵبژاردنی "نیشتمان"، "ده‌سه‌ڵات"و "شارۆڤههندبوون"، به راستییه‌كانی "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" ده‌زانێ. "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" هه‌روه‌ها به ته‌واوی شێوازه‌كانی كۆلۆنیالیزم به هۆی چییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئابووری‌و كولتووری گرووپێكی "باڵاده‌ست" به‌سه‌ر گرووپی "بنده‌ست"دا به ته‌واوه‌تی ره‌ت ده‌كاته‌وه. له‌م روویه‌وه چه‌مكی "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داگیركردن‌و به واتای "پێویستی سڕینه‌وه‌ی كۆلۆنیالیزملێدراوی (لزوم استعمارزدایی)"دایه.
پۆلینبهندییهكانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس
"مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" به "مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی ده‌ره‌كی"و "مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نێوخۆیی" پۆلین ده‌كرێ. "مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی ده‌ره‌كی" له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وشێكی كۆلۆنیالیدا دێته ئاراوه كه تێدا، نیشتمانێك یان گرووپێكی نه‌ته‌وه‌یی راسته‌وخۆ له ژێرباندۆری هه‌وڵ بۆ دابه‌شكردن، فره‌خوازیی یان گۆڕانی شوناس له لایه‌ن باڵادهستهوهیه. له‌م حاڵه‌ته‌دا، "مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی ده‌ره‌كی" به پێداگری له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی گرووپی بنده‌ستدایه، ته‌واوی كه‌ره‌سته شیاوه‌كان بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ باڵاده‌ستدا كه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی سهربهخۆییو به‌رگری له به‌رانبه‌ر دابه‌شكردن، پاوانخوازی‌و هه‌وڵ بۆ گۆڕینی شوناسدا، به‌ڕه‌وا ده‌زانێ.
"مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نێوخۆی"یش كاتێك سه‌رهه‌ڵده‌دا كه حكومه‌تێك به كه‌ڵكوه‌رگرتن له كه‌ره‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات، هه‌وڵ ده‌دا گرووپه بنده‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی به شێوازێكی تایبه‌ت، پێناسه‌و نێوه‌رۆكی راستهقیینهیان جیا بكاته‌وه. گرینگ‌ترین گرووپه مه‌به‌سته‌كان له‌م حاڵه‌ته‌دا، ره‌گه‌ز، ره‌نگه گرووپی ئیتنیكی یان گرووپی نه‌ته‌وه‌یی نیشته‌جێ له وڵاتێكدا، له روانگه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌ره‌وه، له چینی باڵاده‌ستی ئه‌و وڵاته جیاده‌كاته‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا "مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نێوخۆی"، فاكته‌رگه‌لێكی وه‌ك "خودموختاری"، "رێككهڤتن (ائتلاف)"و "سه‌ربه‌خۆی" بۆ هه‌ركام له گرووپه ئامانجداره‌كان له رێگه‌ی هه‌وڵێكی ناڕه‌وای چینی باڵاده‌سته‌وه، به‌ڕه‌وا ده‌زانێ.
"مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نێوخۆی" له بهروڕوبوونهوه له‌گه‌ڵ ههڵاواردنگهلێكدا وه‌ك: هه‌ڵاواردنی فێركردن، هه‌ڵاواردنی ئایینی، هه‌ڵاواردنی كولتووری‌و هه‌ڵاواردنی ئابووری، سه‌ره‌تا مه‌رجه‌كانی وه‌لانانی هه‌ڵاواردن دێنێته ئاراوه‌و پاش قبوڵنهكردنیان له لایه‌ن هه‌ڵاوێر (تبعیچكننده) و هه‌ڵاوارده (تبعیچشونده)، رێگه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازاد ده‌دا. "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"، مافێكی سروشتی، ره‌وتێكی درێژخایهنو ده‌رفه‌تێكی هه‌میشه‌یی مرۆڤه‌كان بۆ هه‌ڵبژرادنی چه‌شنێك حكومهتو سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گۆڕانی هه‌ركامیان له كاتی پێویستدایه.
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له بیاڤی "خه‌ڵك"دا
" مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" به گشتی، له‌مه‌ڕ خه‌ڵكییه‌وه واتا په‌یدا ده‌كات كه به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه، له ره‌وشی هه‌نووكه‌یی خۆی رهزامهندو له گه‌یشتن به ره‌وشێكی دڵخواز، خوازیاری "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"ن. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، خه‌ڵك ره‌نگه به كۆمه‌ڵه كه‌سێك به مێژوویه‌كی هاوبه‌ش، ره‌گه‌زێكی هاوبه‌ش، شوناسی ئه‌تنیكی هاوبه‌ش، شوناسی كولتووری هاوبه‌ش، شوناسی زمانی هاوبه‌ش، شوناسی ئایینی هاوبه‌ش، شوناسی ئیدئۆلۆژیكی هاوبه‌ش یان نموونه‌ی ژیانی ئابوورییه‌كی هاوبه‌ش ده‌گوترێ. گرینگ‌ترین هۆكار له‌م نێوه‌دا، كه ره‌نگه بتوانێ گلێركهرهوهی ته‌واوی هۆكاره‌كانی سه‌ره‌وه له "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"دابێ، چه‌مكی "نه‌ته‌وه"یه كه له‌گه‌ڵ تێكڕایی مێژووی هاوبه‌ش، خاكی هاوبه‌ش، زمانی هاوبهشو ئامانجی هاوبه‌ش نێوان كۆمه‌ڵێك له مرۆڤه‌كاندایه، بیاڤی خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌ك تا راِدهیهك ته‌واو جیای كردۆته‌وه‌و بارودۆخی بۆ به‌كارهێنانی "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" رێك ده‌خا، به‌م هۆیه‌وه‌یه كه ده‌گوترێ گشتیترین بیاڤی خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی، ده‌توانێ واتایه‌ك به ناو "نه‌ته‌وه" بێ. له‌م روویه‌وه به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین كه چه‌مكگه‌لێكی وه‌ك ده‌وڵه‌ت، وڵات، ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی، هێزی كه‌متریان بۆ شرۆڤه‌ی "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" له به‌رانبه‌ر چه‌مكی نه‌ته‌وه‌دا هه‌یه.
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له بیاڤی "نیشتمان"دا
له بیاڤی نیشتمانیدا، " مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"، نیشتمانێك به فه‌رمی ده‌ناسێ كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، زیاتر له سنووره سیاسییه نێونهتهوهیییهكاندا پێناسه بووبێ.
سه‌ربه‌خۆیی حقووقی ئه‌م مژاره، كارتێكه‌ری هێزه كۆلۆنیالیسته‌كان یان ناهاوكێشه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به سه‌ر چۆنایه‌تی ره‌نێوهانین یان رهنێوهانینهوهی هێندێك له وڵاتان "فه‌زا ـ شوێن"ی تایبه‌تیدایه. به‌م شێوه‌یه ره‌نگه ده‌سه‌ڵات بتوانێ دیاریكه‌ری چه‌ندایه‌تی جێگیركردنی گرووپگه‌لێ له خه‌ڵك كه له نیشتمانێكی تایبه‌تدا بێ، به‌ڵام ئه‌و نیشتمانه تایبه‌ته، دیاریكهریی سروشتی چه‌ندایه‌تی‌و چۆنایه‌تی جێگیركردنی نیشتهجێبووهكانیان ده‌بێ. به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سنووردانهركردنی نیشتمانێكو له ژێر باندۆردانانی هێمنیو ته‌ناهی(امنیت) به بیانوی بیاڤی ده‌سه‌ڵاتدایه.
بنه‌ماكانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه گوترا، گرینگ‌ترین بنه‌ماكانی " مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" بریتیین له:
ـ مافی هه‌ڵبژاردنی چۆنییه‌تی ژیان (choice)
ـ توانایی ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی پێداویستییهكانو دابینكردنیان. (control)
ـ توانایی پێكهێنانی پێوه‌ندی به مه‌به‌ستی بهشدارییو یه‌كانگیری ته‌ناهی به ئامانجی هه‌رمان بوون. (Relatlonship)
ـ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك خاوه‌ن بایهخو رێزداری له كۆمهڵَگهی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بوون. (Dignit and
Respect)
ـ توانایی هه‌ڵبژاردنی پاراستنی شوناسی خود له كۆمه‌ڵگایه‌كدا. (Community)
ـ كارامه‌یی تاك وه‌ك كهسایهتییهكو ده‌ره‌تانی پێكهێنانی دیالۆگ له‌هه‌ر ئاستێكدا (Fisجcal conversation)
ـ توانایی بۆ پێكهێنان‌و قبوڵكردنی به‌رپرسایه‌تی له بڕیارسازیو بڕیاردهركردندا. (Roles and Responsibilty)
ـ توانایی مرۆڤ بۆ هه‌ڵبژاردن له هه‌ر ئاستێكدا.( Freedom)
ـ توانایی كاردانه‌وه‌ی له پێناو گه‌یشتن به‌وه‌ی كه هه‌ڵیبژاردوه. (Authority)
رێكخستنی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان‌و نامرۆییه‌كان بۆ به‌فه‌رمی ناسین‌و نافه‌رمی بوون بۆ یارمه‌تیدانی مرۆڤ له پێناو گه‌یشتن به ئامانجدا. (Support)
ـ پێكهێنان‌و قبوڵكردنی رۆڵی بایه‌خ(ارزش)ه‌كان له رێكخستن‌و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان له پێناو گه‌یشتن به ئامانجێك پێكدێو گرینگی‌دان به ڕێبه‌رایه‌تیكردنی له‌م رێگه‌یه‌دا.(organization)
له‌وه‌ێ ڕا كه "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس" مافێكی سروشتی‌و ره‌وتێكی سروشتییه، گرینگ‌ترین فاكته‌ره‌كانی پێویست به‌وه‌وه، هه‌بوونی مرۆڤه ئازاده‌كان به توانایی هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و به‌شداریی سیاسی‌و كۆمهڵایهتییهكانهوهیه. رێزلێنان له بایه‌خه كولتوورییه‌كان‌و فره نه‌ته‌وه‌یی، كولتووری‌و ئابووری‌و، قبوڵكردنی شوناسی ئهتنیكیو نه‌ته‌وه‌یی مرۆڤه‌كان‌و رێزلێنان له نیشتمان، پێوهندییهكانو سه‌رچاوه‌كان وه‌ك رهههندگهلێ كه له تایبه‌تمه‌ندییه سیاسی، جڤاكی، ئابووری‌و كولتووریهكانیشو له فاكته‌ره‌كانی دیكه‌ی "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"دا ده‌بن. "مافی دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی كورد" له چوارچێوه‌ی "كوردیزم" ئاراسته‌ی گۆڕه‌پانی ئازادی، ویستی هه‌راوی نه‌ته‌وه‌یی كورده ده‌بێ.
***
"پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (شأن ملی)" هه‌ر تاكێك، "مافه شارۆڤهند"ییه پێناسه كراوه‌كانی له كۆمه‌ڵدایه.
مافه شارۆڤهندییهكان له "كوردیزم"دا، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌درێته‌وه ئه‌ندامه‌كانی كۆمهڵگاو سیستمی حكومه‌تی له سه‌ر بنه‌مای "ناسیونالیزمی دێموكراتیك"دا، ده‌بێ. "كوردیزم" له‌م تێگه‌یشتنه كه دێموكراسی مۆدێڕن له سه‌ره‌تایی بیچمگرتنی واتایی خوده‌وه، تیۆرییه‌كی نه‌ته‌وه‌خواز بووه‌و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، ئه‌م روانگه‌یه میتۆدی دێموكراتیك له ده‌سته‌واژه‌ی "ره‌زامه‌ندیی گشتیی نه‌ته‌وه‌یی(رچایت ملی همگانی) (general-national-will)" پێده‌گا، ناسیونالیزمی دێموكراتیك وه‌ك سیستمێكی سیاسیی هه‌ڵده‌بژێرێ. له‌م روانگه‌وه نه‌ته‌وه، پێویستی به نیشتمانێكی باوباپیرانو دێموكراسی پێویستی به كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی هه‌یه.
له دێموكراسییهكی ناسیونالیزهكراودا، له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا تایبه‌تییه ئه‌بستراكت(انتزاعی)ه‌كان پێناسه ناكرێ‌و پێوه‌ندیی به ژیانی تاكه‌كه‌سی (و نه تایبه‌تی) تاكه‌كان نیه. به‌ڵكوو ئه‌وه به‌رهه‌می پێداگری به‌شدارییه‌كی مێژوویییه. جه‌ماوه‌رێك كه بێدهسهڵاتو توانایی پێویستیان بۆ دامه‌زرانی دامه‌زراوه‌ی به‌شداریی سیاسی خۆی له" نه‌ریتی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ڵه‌كه (سنت ملی انباشته Accumulated national tradition)"كراون، پێوه‌ری نهتهوهسازیو قبوڵكردنی دێموكراسییان نابێ.
له روانگه‌ی "كوردیزم"ه‌وه، چوارچێوه‌ی "ناسیونالیزمی دێموكراتیك"، به وێنه‌ی مۆدێلێكی حكوومه‌تی، كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌یی، له رێگه‌ی بیروباوه‌ڕو راسپارده به‌رانبه‌ره‌كان پێكهاتووه، دیارده‌یه‌كی مێژوویییه كه تێدا، نه‌وه‌ی رابردوو و نه‌وه‌ی داهاتوو، له سه‌رده‌می ئێستادا پێكه‌وه گرێ ده‌خۆن. پێویستی رێكخستن‌و راسپاردنی ئه‌ندامه‌كانی خۆی له دامهزراوهكانیدایهو له چوارچێوه‌یه‌كی تابیه‌تدا گرێ ده‌درێ. له‌م پێناسه‌یه‌دا، نه‌ته‌وه له رٍێگهی كولتووری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه جیاده‌كرێته‌وه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌گمه‌نی خۆی پێناسه ده‌كرێ. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت له‌وه‌ها دۆخێك‌دا نه‌ته‌وه له سه‌ربنه‌مای خۆی له كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌ییدا، پێویستی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیستمێكی دێموكراتیك له‌خۆده‌گرێ. "ناسیونالیزمی دێموكراتیك" له "كوردیزم"دا، كۆڵه‌كه‌ی دامه‌زرانی به‌شدارییه‌كی سیاسی خۆی له نه‌ریتێكی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ڵه‌كه‌كراو و له چوارچێوه‌ی ره‌زامه‌ندیی گشتیی نه‌ته‌وه‌ییدایه.
***
شارۆڤه‌ندی (citizenship)
"شارۆڤه‌ندی (citizenship)": "شوناسێكی ره‌وا(یك هویت مشروع)"، "مافێكی ره‌وا (یك حق مشروع)"و "ناسنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی (یك شناسه‌ی اجتماعی( "یه. "شارۆڤه‌ندی نیشتمانی(تابعیت سرزمینی)"، به‌شداریی له ده‌سه‌ڵات (مشاركت در حاكمیت)"و "به‌رگری له به‌رانبه‌ر بێگانه"دا، ئاكامی نه‌ته‌وه‌خوازی مه‌ده‌نییه كه هه‌موو له‌سه‌ر بنه‌مای بنه‌مای "ره‌زامه‌ندیی (willing)" له كۆمه‌ڵگادا به‌رهه‌م دێن.
ئه‌سڵی "ره‌زامه‌ندیی" یه‌كێك له كۆڵه‌كه هه‌ره گرینگه‌كانی "كوردیزم" دێته ئه‌ژمار. به‌م هۆیه‌وه، شارۆڤه‌ندی هه‌ڵبژاردن‌و نه‌ته‌وه دیاری دهكاتو له‌دووی دێت، "قبوڵكردنی قه‌واره‌كان"، "شارۆڤه‌ندی نیشتمانی"، "به‌شداریی له ده‌سه‌ڵات"دا‌و "به‌رگری له به‌رانبه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا" به پێویست ده‌زانن.
ئه‌گه‌رچی توخمه پێكهێنه‌ره‌كانی "كوردیزم" وه‌ك ئه‌تنیك، نه‌ته‌وه‌و چوارچێوه‌یه‌ك له قۆناخی "پێش مۆدێڕنیته"شدا بوونی هه‌بووه‌و به‌شێك له وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی بوون، به‌ڵام "شارۆڤه‌ندی (citizenship)" به واتایی مودێڕن، كۆڵه‌كه‌ی چالاك‌و بنه‌مایی به‌شداریی سیاسیی‌و جڤاكی له "كوردیزم"دایه. شارۆڤه‌ندی له واتای نوێیه‌كه‌یدا، هاوواتای "نه‌ته‌وه"، ژێرخانی به‌شداریی له دهسهڵاتداو ده‌سه‌ڵاتدارێتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌و پێوستی "نه‌ته‌وه‌خوازی"یه.
"كوردیزم" له روی پێناسهگهلێك وه‌ك یه‌كپارچه‌یی، هاوخوێنی، شارۆڤهندیو به‌رپرسایه‌تی هاوبه‌شه‌وه، بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه، ئه‌ركی یه‌كسان ههڵدهبژێرێو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م روانگه‌یه‌وه‌یه "هه‌م ئهمو هه‌م ئه‌و"یش، هه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای "كۆده ره‌واكان (كدهای مشروع (legal codes)"و دامهزراوهكانهو هه‌م به واتای "نه‌ته‌وه"و "ئه‌تنیك"و "قه‌له‌مڕه‌و" باوه‌ڕی هه‌یه‌و پێبه‌نده پێی. ژێرخانی به‌شداری له چاره‌نووسی كۆمهڵێكو گه‌شه‌پێدانی "هه‌ستی برایه‌تی (brotherhood)" نێوان ئه‌ندامه‌كانی كۆمهڵگاو دانی ئیمتیازه یاساییهكانو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌رچاوه گرتوو له‌وه‌ی كه بۆ ئه‌ندامێكی سیاسی له كۆمه‌ڵدایه. ئه‌م بهرژهوهندیو ئێمتیازانه بریتین له: ئازادی مه‌ده‌نی، خاوه‌نی پشتگیری یاسا، مافی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن‌و ...هتددایه.
***
"كوردیزم" له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی " نێو گرووپ (in-group)"و "ده‌ره‌وه‌ی گرووپ (out- group)"دا سنووری نێوان "خۆ" و "ئه‌وی دیكه" پێناسه دهكاتو "ناسنامه"ی كۆمه‌ڵگایه‌ك له سه‌ربنه‌مای "خۆ"و "ئه‌وی دیكه" بنیات ده‌نێت.
به‌ڵام بۆ جیابوون پێویسته؟
"كوردیزم"، پێوندیی سروشتی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ یهكدیو له‌گه‌ڵ فه‌زایی ده‌ره‌كی له خۆ شرۆڤه دهكاتو نیشان ده‌دات ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه، چۆن رۆڵ ده‌گێڕن.
بوونی جیایی هه‌مووكات وه‌ك هۆكارێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی یه‌كدی سهرههڵدهداو وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی ئۆرگانیك، جیا له پێكهاته‌یه‌كی یه‌كپارچه، ره‌وتێكی به‌رده‌وامی به‌ره‌و یه‌كبوون كۆمه‌ڵگایه‌ك پێكدێنێو كولتووری كۆمه‌ڵگای جیهانی رهچاوكراوو ئۆرگانیزهو "شوناسی نه‌ته‌وه‌یی" پێناسه ده‌كه‌ن.
***
به پێی تێڕامانی "كوردیزم"، فاكته‌ری بكه‌ر(فاعل)ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه به هۆی توانمه‌ندییه ده‌روونییه‌كان، خه‌سارهه‌ڵگری كه‌متری له به‌رانبه‌ر گۆڕانكارییه‌كاندا هه‌یه. هێزی پشتبه‌ستوو به كۆمه‌ڵ له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا، به واتایی توانایی هاوسه‌نگی نێوان كۆمهڵگاو ده‌وڵه‌ته‌و به واتایی یه‌كه‌یه‌كی خودموختاره. كۆمه‌ڵگا ده‌بێ خاوه‌نی وشیاری یان توانایی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌و بێ‌و خاوه‌نی هه‌ستكردن به ره‌وشی سیاسی كۆمه‌ڵگاش بێ‌و ئه‌مه به واتایی فێركردن‌و په‌روه‌رده‌ی گشتیی‌و توانایی پێكهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌ته.
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، "چۆنایه‌تی گرێ‌دراو"و "پۆلینبهندییهكی ناده‌وڵه‌تی"ییهك له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراوه‌گه‌لێك به راده‌ی پێویست به‌هێزن تا هاوسه‌نگی نێوان دهوڵهتو كۆمه‌ڵگا پێكدێنێو له ده‌سه‌ڵاتی دهوڵهتیو وردبوونی كۆمه‌ڵگادا پێشگیری بكه‌ن.
***
یه‌كێك له گرینگ‌ترین ئامانجه‌كانی "كوردیزم" سیاسی كردنی كولتووره. له "كوردیزم"دا به‌م پێناسه‌یه كه كولتوور، كه‌ره‌سته‌یه‌كی خاو شاكهللهی نهتهوهخوازییهو پێشبواری بیچمگرتنی نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ته‌كانه. له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه كه كولتوور كاتێك ببێته سیاسی ده‌توانێ پێكهێنه‌ری نه‌ته‌وه‌خوازی بێ. تیۆریی "ده‌وڵه‌ت ـ پێكهاته (دولت ـ ساخت)" له "كوردیزم"دا، فاكته‌رێك پێك دێنن كه په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت له بیاڤه جڤاكی، سیاسی‌و كولتووری (به‌تایبه‌ت)و ناوه‌ندخوازیی راگوێزهرهوه شرۆڤه ده‌كات. (ئافڕاندنی رۆڵی ده‌وڵه‌ت له په‌ره‌سه‌ندنی خود له ته‌واوی بیاڤهكانو له "ناوچه‌یه‌كی نیشتمانی"دا، سه‌قامگیری جوغرافیایی سیاسی‌و پارێزگاری له هاوته‌ریبی كولتووریدایه). "سیاسی كردنی كولتوور" به‌و واتاییه كه ئه‌وه‌ی له رابردوودا به شێوه‌ی كولتوورێكی پاڵێوراو وه‌رده‌گیراوه، له سه‌رده‌می ئێستادا، له‌گه‌ڵ سیاسهتو كۆمه‌ڵدا له پێوه‌ندی دایه‌و خاوه‌نی هه‌رێم، ئابووری‌و كۆمه‌ڵگایه. سیاسیكردنی كولتوور هه‌وره‌ها به واتایی گۆڕانی پێكه‌وه گرێدراوی میتۆد‌و هه‌ڵسوكه‌وتی جه‌ماوه‌ری نیشته‌جێی كۆمه‌ڵگایه. كولتوورێكی سیاسی، ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی سیاسییه‌و هۆكارێكه كه ته‌واوی گرووپه‌كانی كۆمه‌ڵ كه ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌كن له ژێر كارتێكه‌ری دادنێو وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی هه‌مه‌كی (یك كل واحد) له په‌نای یه‌كدی كۆده‌كاته‌وه.
***
له "كوردیزم"دا، هاوپێوه‌ندیی دینامیك بووه، و له قه‌واره‌ی هاوزاد له‌گه‌ڵ كولتوور‌و سیاسه‌ت (كولتووری سیاسی) به‌رده‌وام خاوه‌ن پێناسه به‌هێزه ده‌روونییه‌كان بۆ سه‌رهه‌ڵدانه. "كوردیزم" ئاكامی كۆمه‌ڵه دۆخێكی جڤاكی‌و سیاسییه كه له ئاكامی تێپه‌ڕین له "كولتووری په‌نگراو (ایستا)"و " كولتووری چالاك‌و به‌رده‌وام (پویا)" (كولتووری سیاسی)دا پێك دێ. به هۆی شوێندانه‌ریی ئه‌م بیرۆكه‌یه له كولتووردا، باندۆری نه‌ته‌نیا له سه‌ر "بڕیارداڕێژهرانی سیاسی" یان "بژارده‌كان (نخبهگان)"، به‌ڵكوو له‌سه‌رهه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا دهبێو به شێوه‌یه‌ك هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێكه‌وه نزیك ده‌كاته‌وه. پێوه‌ندی "شوناس"و "نه‌ته‌وه‌خوازی كورد" به‌ره‌نجامی ئه‌م كار‌و كرده‌وانه‌یه.
***
"كوردیزم" پێویستییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می ئێستایه له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌شنێك پێكهاته‌یی جڤاكی‌و كولتوورییه. له‌م روانگه‌وه، نه‌ته‌وه، ئه‌تنیك ، ره‌گه‌زی ـ كولتووری له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شییه مێژوویه‌كان، ره‌وشتی ژیان، ئارمانجی هاوبهشو شوێنی جوغرافیایی تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی "شوناس"ی نیشتهجێبووهكاندا ره‌نگده‌داته‌وه. له "كوردیزم"دا هۆگری نه‌ته‌وه‌بوون به واتایی گه‌یشتن به "ئاوهزمهندییهك (عقلیتی)" كه به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگا شوێندانهرو بۆ هه‌موویان گرینگی هه‌یه. "رهنێوهێنان(اكتساب)" یان "گشتگیری" (acguistion) شوناسی نهتهوهییو كرده‌وه‌ی فۆرماسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی، پتر له هه‌ڵچوونێكی نائاوه‌زمه‌ند، پرۆسه‌یه كه ته‌واو ئاوه‌زمه‌ندانه بووه‌و له‌سه‌ر "په‌یماننامه‌یه(میپاق)"ێك رێنوێنی ده‌كات. "كوردیزم" بهڵگاندنێكی ته‌واو ئاوه‌زمه‌ندانه له راستییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و نیشان ده‌دا ئه‌وه‌ی كه له روانگه‌ی ئاوه‌زێكی راسته‌قینه‌ی رهزایهتبهخشهوهیه، ده‌بێ له جیهاندا سه‌قامگیر بێ.
"كوردیزم" به هێنانه ئارای ئه‌م پرسیاره كه "مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد چیه‌و شایانی چ شتێكه؟ به بناخه داڕێژه‌ری له بنچینه شیاوه‌كانی هاوپهیمانیو رێكخستنی سیستمێكی زمانی هاوبه‌ش، ویسته‌كان‌و روانگه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه نهتهوهیییهكان له شاڕێگه‌ی زمان‌و واتا هاوبه‌شه‌كان له هه‌ر چوارقۆناخی رێكخستن (organization)، رێبه‌ریی (leadership)، ئێستراتێژی (شێوازی بزاوت)، تاكتیك (شێوه‌ی پراكتیك) ئاراسته‌و به كرده‌وه‌ی میتۆده هزرییه‌كان بنیات ده‌نێ، بێجگه له پێكهێنانی هاوتایی هزر له‌گه‌ڵ پرس‌و هاوڕێژه‌یی بووهكانو له‌گه‌ڵ ویستهكاندا، هه‌وڵی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆی رێكخستووه‌و بواری بۆ یهكسانیسازی رۆحی، هزری، بیروباوه‌ڕی دابین ده‌كات. "كوردیزم" به داهێنانی هزرێكو خوڵقاندنی میتۆدۆلۆژی بیركردنه‌وه‌یه‌ك، سه‌رمایه‌ی زانستی، هزریو كولتووری، ته‌واوی هێزی خۆی بۆ ده‌ربازبوون له گێژاوی قه‌یرانی "ئه‌وی دیكه‌دا بوون" به‌كارهێناوه‌و له ئاكامدا، راستییه‌كی سیاسی، جڤاكی‌و كولتووری شوناسێكی سه‌ربه‌خۆی به نێو "نه‌ته‌وه‌ی كورد" ده‌سه‌لمێنێ. ئامانجی "كوردیزم" ئێستاندارد كردنی ئه‌ندیشه‌و هزرهكانو ههستو ئاكاره‌كانی "نه‌ته‌وه‌ی كورد"و تهكوزی، ئهولهویهتبهندیو چڕبهست بوون له‌سه‌ر بوونی توانمهندییهكانی "نه‌ته‌وه‌ی كورد" بۆ پێكهێنان‌و سه‌قامگیری چوارچێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ناو "كوردستان"ه.
***
"كوردیزم" به پێناسه‌ی مافی ئازادیی‌و به‌رانبه‌ری له مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، مافی هه‌ڵبژرادنی تیۆری‌و پراكتیكی مرۆڤ له ته‌واوی بوارهكانهوهو رێكاره‌كان به‌شێوه‌ی پراكتیك بۆ به‌رگری له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته هۆی پیشێلكردنی مافه‌كانیان‌و ئاڵۆزی له هێمنیو ئاكاره‌كاندا به فه‌رمی دهناسێو ئازادی بیركردنه‌وه، ئازادی ده‌ربڕین، ئازادی مهزههبو ئازادی هه‌ڵبژاردن له ته‌واوی بیاڤهكاندا بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و جۆری مرۆڤه‌كان به ره‌وا ده‌زانێ.
"كوردیزم"، له‌گه‌ڵ به‌فه‌رمی ناسینی مافه سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتوورییه‌كان بۆ ته‌واوی مرۆڤه‌كان وه‌ك "مافی گه‌شه‌پێدان"، ئه‌م مافانه وه‌ك "مافی گه‌شه‌سه‌ندن"ی نه‌ته‌وه‌ی كورد دهزانێو له‌م روانگه‌وه كه "مافی گه‌شه‌سه‌ندن"، ئامانج، پێكهێنانی ره‌وشێك كه مرۆڤه‌كان بتوانن توانمه‌ندییه هێزهكییهكانی خۆیان چالاك بكهنو بگه‌یه‌ننه ئاستی به‌رزو پێوه‌رێك كه له پێناو هه‌ڵسه‌نگاندنی رێزلێنان له جۆری مرۆڤ و به تایبه‌ت، نه‌ته‌وه‌ی كوردیش ده‌زانێ.
***
"كوردیزم" به ره‌تكردنه‌وه‌ی بایهخو ئاكارو هزره‌كانی "ئه‌وی دیكه" دژ به "خۆ" له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردن، سنوورداركردن، پشتبه‌ستن به سهروهریو وه‌لانانی به هۆیی "بناژۆخوازی (بنیادگرایی)" كه ئاكامگهلێك وه‌ك: پێكهێنانی دژایه‌تیكردن، داسه‌پاندنی ره‌نج، نادادپهروهریو رقی له‌خۆگرتووه‌و به بیانوگرتنی تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێكی وه‌ك ره‌وشی چینایه‌تی، بیروباوه‌ڕی سیاسی‌و روانگه مه‌زهه‌بییه‌كان هه‌وڵ ده‌دا به شێوه‌یه‌كی تاكڕه‌وانه(خودسرانه)، هه‌وڵی مه‌زنایه‌تی كردنی جیاوازییه گرووپی‌و تاكییه‌تی بووه‌و به ئافڕاندنی ناهێمنیی نه‌ژادی، مهزههبیو هزرییهكانو به‌ستێنێكی پێویست له‌هه‌مبه‌ر "سڕێنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد"، ته‌یار بكا. مافی ژیان، مافی ئازادی‌و مافی ته‌ناهی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رهه‌ق‌و ره‌وا ده‌زانێ.
"كوردیزم"، ته‌واوی ئه‌و تیۆرییانه‌ی كه له سه‌ربنه‌مای سهروهرییو هه‌ڵاواردندا، هه‌م له روانگه‌ی كرده‌وه‌ییه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌و هه‌م له روانگه‌ی ئاكارییه‌وه مه‌حكوم ده‌كات. "كوردیزم" قوتابخانه‌ی ئازادیی‌و به‌رانبه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی جیهاندایه.
"كوردیزم" به قبوڵكردنی ئازادییه مه‌زهه‌بییه‌كان، مافی هه‌ڵبژاردن‌و باوه‌ڕهێنانی مرۆڤ بۆ هه‌ر مه‌زهه‌بێك، مافی باوه‌ڕهێنان، ئاشكراكردن‌و ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕه ئایینییه‌كان، به‌جێهێنانی بیروباوه‌ڕ ئایینی، به‌كارهێنانی مه‌زهه‌بی، فێركردنی كاروباره ئایینییه‌كان به فه‌رمی دهناسێو له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئازادیی ئایین، كاتێك سه‌قامگیر ده‌بێ كه ئایین‌و مه‌زهه‌بی مرۆڤ، هه‌رچی كه بێ نابێته هۆی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی مافه تاكو كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی.
"كوردیزم" به چربهستنهوهی له سه‌ر توانمهندیی باندۆری سه‌رچاوه‌گه‌لێك وه‌ك چوارچێوه‌ی مێژوویی، ئوستوره هاوبه‌شه‌كان، یادوه‌رییه هاوبه‌شه‌كان، كولتووری گشتیی، ئابووری هاوبهشو یاسا گشتییه هاوبه‌شه‌كان‌و له‌گه‌ڵ پێكهێنانی بزاڤێكی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، پێكهێنانی ده‌رفه‌تێكی سیاسی بۆ رهنێوهێنانو به‌رده‌وام كردن‌و له‌گه‌ڵ پێكهێنانی هاوسه‌نگیی نێوان ته‌واوی بیاڤهكان، به فۆرماسیۆنی ده‌روه‌ستی ده‌روونیی، بزاوته سیاسی، كولتووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له په‌نایی یاسا مه‌ده‌نییه‌كان‌و به‌شدارییه ئازاده‌كاندا، به‌ره‌و جهمسهربوونو پێكهێنانی شوناسێكی سه‌ربه‌خۆ ئاراسته ده‌كات.
ره‌وتی ئاراسته‌كردنی به‌ره‌و "شوناسێكی سه‌ربه‌خۆ"، بریتییه له سێ قۆناخی "پێكهێنانی شوناسێكی كه‌ڵه‌كه‌كراو(شناخت هویت انباشته)"، "یه‌كگرتوویی گرووپی"، "دهروهستبوونی سیاسی"یه كه به په‌ره‌ئه‌ستاندنی بۆ سه‌ر ته‌واوی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ، به‌ستێنێكی پێویست بۆ به‌شداریی به‌كۆمه‌ڵ له رێگه‌ی "شوناس ـ پێكهاته" رێك ده‌خا. حیزبه سیاسییه‌كان، خوێندكاران، زانكۆكان، یهكیهتییهكان، ناوه‌نده مه‌زهه‌بییه‌كان، راگه‌یه‌نه‌كان، تهعاوهنییهكانو .... وه‌ك پاڵپشتی هێڵی سه‌ره‌كی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ناسرێن.
به‌م شێوه‌یه، رۆڵی "كوردیزم" پێكهێنانی ته‌ناهی هزریو ده‌روونی بۆ كردهكار له به‌ره‌وڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وێنه به‌رهه‌سته(عینی) ئه‌رێنییه‌كانی "ئه‌وی دی ـ پێكهێنه‌ر"و سه‌رنجی ته‌واوی په‌روه‌رده‌كردنی "خود ـ پێكهێنه‌ر"دا ده‌بێ به ره‌نێوهێنانی هێڵێكی ده‌رهه‌ستی (ژه‌نی) راسته‌قینه نێوان "ئه‌وی دی"، بواره‌كانی بزاوتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و له درێژه‌دا، هه‌ستان له‌لای بكه‌ری كورده‌وه، دابین ده‌كات.
***
"كوردیزم" چییهتێكه، كه به كرده‌كاری "خۆ"ی پێناسه ده‌كرێ. له‌م روویه‌وه به شێوه‌ی ره‌وتێكی رووكهشو دینامیك، بیری به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵك بۆ گه‌یشتن به ئامانجی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسایه‌تی هاوبه‌شی به‌كۆمه‌ڵ له كرده‌وه‌ی به‌رانبه‌رانه له‌گه‌ڵ بژارده‌كان، نه‌یارو ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌رهه‌م دێنێ‌و له درێژه‌ی پرۆسه‌یه‌كدا، رهنێوهێنانهوه (بازتولید)و پێگه‌یشتوو ده‌كات. ئه‌م فاكته‌ره له گهشهسهندنو توانایی پێویست بۆ شرۆڤه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی بزاوتی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌و پێكهێنانی دیالۆگ له‌گه‌ڵ "ئه‌وی دی"دا ئاماده ده‌كات. بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای بزاوتی توێژه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا به هۆیی چییه‌تی ناچهقبهستوویی(ناایستا)و "خۆكردهكار (خودكنشگر)" چالاكی بهردهوامو خێرا له شێوه‌ی بزاوته‌كان بۆ نۆژه‌نبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كرده‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ، سه‌رهه‌ڵدانی به‌رده‌وامی ئاوێته‌بوونی به‌شداریی رێكخراوه‌یی‌و نارێكخراوهییو توانایی كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر "ئه‌وی دی"دا، له تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تیۆری "كوردیزم"ه.
***
له روانگه "كوردیزمهوه" ئه‌وه‌ی كه له مێژوودا به ناوی "ناسیونالیزم" سه‌ری هه‌ڵداوه‌و ئاكامگهلێكی كاره‌ساتباری خوڵقاندوه، نه ناسیونالیزم، به‌ڵكوو چائۆڤینیزم (Chauvinism) یان "نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌مارگرژانه"یه؟ گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چائۆڤینیزم، "دوژمنكاری"، پێناسه‌ی "گرووپه باڵاده‌سته‌كان"و "گرووپه بنده‌سته‌كان" و پێكهێنانی خاڵی نیشانه‌ی كۆمه‌ڵگا سیاسی بووه. ئه‌م هۆكاره وه‌ك ناوه‌ندێكی راگواستنه‌وه‌و به پێكهێنانی وشیاری درۆیین به تایبه‌ت له كاتی نه‌بوونی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا، زۆرترین كاریگه‌ری له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مه‌به‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنێ. بندهستكردنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له وڵاتانداو "ده‌سه‌ڵاتی خۆ" له رێژیمه جۆربهجۆرهكانو به هه‌ركام له‌م وڵاتانه‌دا، هه‌مدیس پێكدادانی جیا له تێڕوانینی رابردوو و هه‌ڵبژاردنی دیارده‌یه‌ك به‌ناو "نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌مارگرژانه" نه‌بووه. ئه‌م هۆكاره، ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كارهساتگهلی مه‌ترسیدار به‌ناو ناسیۆنالیزمی ده‌مارگرژانه بووه.
"گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری لێوه كراوه"، گرینگ‌ترین هۆكاری هه‌ڵچوونی "چائۆڤینیزم" بووه.
له نیشتمانپه‌روه‌ری دهمارگرژانهدا، "ئه‌وی دی" به‌رده‌وام وه‌ك نه‌یار ناسێنراوه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه ئه‌ندامه‌كانی گرووپ، ته‌واوی نیشانه‌كانی مه‌ده‌نی، سیاسی، ئابووری‌و زۆربه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی "ئه‌وی دی" نكولی لـێ‌بكا.
روانگه‌ی "چائۆڤینیزم" له راستیدا نمونه‌یه‌كی ئه‌وڕۆیی "رۆمی شارستانییه‌ت"و "رۆمی به‌ربه‌ڕییه‌ت" له روانگه‌ی شارۆڤهندانهوه "رۆم" له سه‌رده‌می ئێمپراتورییهتدایه.
بژارده‌كان له نه‌ته‌وه‌خوازیدا وه‌ك ئامرازێكی بزاوتی جڤاكی ـ سیاسی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا شێوه‌ی ویستێكی كهمخوازانهی سنوورداره. ئه‌تنیك باوه‌ڕی ره‌نگه شمشێرێكی دووده‌م بێ كه هه‌م وه‌ك ئامرازی له‌بار له لایه‌ن بژاردهكانهوه كه‌ڵكی لێوهردهگیرێو هه‌م وه‌ك ئامرازێك بۆ خزمه‌ت به "دوژمن كوژی" چائۆڤینیزم داده‌نرێ. له راستیدا، بژاردهگهڵێك كه له نه‌ته‌وه‌خوازی وه‌ك ئامرازێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، ناخودئاگا له نێو نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌مارگرژانه به‌كار ده‌هێنن.
چائۆڤینیزم زۆرجار "به‌شێك له ئیستراتێژی گه‌ڵاڵه‌كراو بۆ بزاوتی به‌شێك له گرووپه‌كان بووه كه له لایه‌ن توێژی بژارده‌وه فرموله ده‌كرێ‌و ئامانجه‌كه‌ی، پێكهێنانی ره‌وشێكی ده‌ستكرد (بۆ نمونه ئاگایی به‌خشینی درۆیین) بۆ گه‌یشتن به مهبهسهتهو زۆرجار سهرهڕۆییهكانیانه. له روانگه "كوردیزمهوه، ئه‌م مژاره ئه‌گه‌رچی له زۆربه‌ی قۆناخه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به ناوی "ناسیونالیزم" سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ڵام نیواخنی راسته‌قینه‌ی ناسیونالیزم نیه‌و ته‌نیا به‌شێك له تیۆری ئهتنیكباوهڕی له شێوه‌ی لادان له‌ودایه.
تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌تنیكی ـ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی چائۆڤینیزم له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر "سه‌روه‌ری نه‌ته‌ویی"داچڕبهست ده‌بێت:
ـ "هه‌رمان بوونی نه‌ته‌وه‌كان له به‌رانبه‌ر پیلانگێڕی دوژمنان"و "به‌ریانی به‌رده‌وام بۆ په‌رستنی مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی"یه.
نه‌خۆشی گومانكاری (Paranoia)، به‌ڕێوه‌به‌ریی سیاسه‌ته حكومه‌تییه‌كان به‌ره‌و رادیكاڵیزم، وره‌ی "ئه‌وی دی كوژی" له "خۆی"دا پێك دێنێ‌و به‌رهه‌مهێنانی مێژینهخوزاییهكهی پیرۆز، تووی "ئه‌وی دی كوژی" له دڵی "خۆی"دا دهچێنێو ده‌بێته هۆی ژینۆسایدكردنی خه‌ڵك له لایه‌ن رادیكالیزمهوه. ("رقه مێژینهییهكانی ئه‌تنیكی(قه‌ومی)" له چوارچێوه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌مارگرژانه (چائۆڤینیزم) سهرههڵدهداو ده‌بێته رادیكاڵیزمی سیاسی.
چائۆڤینیزم له ته‌یاركردنی به‌ربڵاوی وێناسازی نائاوه‌زمه‌ندانه (ناعقلانی) له خه‌ریته‌ی خه‌یاڵی خۆیدایه. له‌م روویه‌وه ناتوانین چائۆڤینیزم وه‌ك "ناسیونالیزم" ره‌چاو بكرێ. "چائۆڤینیزم"، دژكرده‌وه به قه‌یرانی سه‌رچاوه‌گرتوو له ئه‌زموونه‌كانی قۆناخی به‌ستراوه‌یی، به‌هۆی ئامرازێك به ناو "ئهتنیكه".
"شوناسپه‌رستی" شه‌رابێكی سوتێنه‌ره كه ده‌گاته چائۆڤینیزم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به ناوی نه‌ته‌وه‌خوازی ده‌ناسرێ‌و روی له پێڕاگه‌یشتن به سهقامگیریو هه‌نگاو هه‌ڵهێنان له رێگه‌ی "شوناس خوازی"یدایه. ناته‌باییان له ئاسمان تا زه‌وییه. (ره‌نگه بتوانێ بانگه‌شه بكرێ نه‌ته‌وه‌ی كورد پتر له نه‌ته‌وه‌كانی دی له مێژوودا، قوربانی چائۆڤینیزمو نیشتمانپه‌روه‌ری سهروهرییخوازی گرووپی باڵاده‌ست بووه).
***
مرۆڤ له كوردیزم دا، تاكێكی هه‌مان نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه. نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه یاسای ئاكارییهو تاكهكانو نه‌وه‌كانی له نێو نهریتو رهساڵهتهكهیدا پێكه‌وه گرێ دراون كه له راده‌ی وارسكه‌ی ژیان له چوارچێوه‌ی سنوورداری چێژخوزاییهكدا ده‌به‌زێنی تا ژیانێكی به‌رزتری بێ سنووره‌كانی شوێن و زه‌مه‌ن له چوارچێوه‌ی كاره‌كانیدا به‌ڕێوه به‌رێ. ژیانی سه‌ربه‌رزانه كه له‌ودا، تاك به‌هۆی به‌ختكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه‌كه‌سییه‌كانی خۆی‌و قوربانیكردنی خۆیه‌وه ئه‌م هه‌بوونه ته‌واو كراوه دابین دهكاتو مسۆگه‌ری به‌های خۆی به وێنه‌ی مرۆڤێكه. مرۆڤ له "كوردیزم"دا به‌رده‌وام له سێ بنچینه‌ی ئارمانجی وه‌ك مه‌رجی پێكهێنانی ئازادییه تاكهكهسییهكانو په‌یڕه‌وی دابینكردنیان، وه‌ك مه‌به‌ست ده‌زانێ:
"شارۆڤهندبوون" ، "كارامه‌یی"، "خاوه‌ن مافی هه‌ڵبژرادن"ه. (به‌م ده‌ربڕینه، پێكهێنانی نیشتمانێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ، گریمان ته‌نانه‌ت به چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به واتاگه‌لی دوهێندهتر، مه‌رجی پێكهێنانی ئازادییه تاكه‌كانه. تا كاتێك هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه تاك پێوه‌نده به‌و و گرووپ باڵاده‌سته‌وه هه‌یه، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ درێژه‌ی هه‌یه، تاك هه‌ست به ئازادی ناكا، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكانی باسكرا‌و تاك ده‌بێ ئه‌م هه‌سته‌ی ههبێو تاكاتێك ده‌وڵه‌تێ كه وه‌ك شارۆڤهندێكی ئه‌و ناژمێرێو له خۆیان نازانن، رێگه‌ی رۆچوونه نێو ئازادییه‌كی ئه‌رێنی به‌شداری سیاسی نابن. ئه‌گه‌ر ئازادی ـ به‌شداری له سه‌رده‌می ئێمه‌دا، به‌شێكی هه‌راو له كه ئازادییه كه ئێمه وێنای ده‌كه‌ین، ئازادی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ یه‌كێ له هۆكاره‌كان یان قۆناخێكی حاشاههڵنهگریدا پێك بێنن).
كوردیزم له پراكتیكدا
له روانگه‌ی "كوردیزم"وه، ده‌وڵه‌ت پێداویستییه‌ك تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی شارۆڤه‌ندی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م پێداویستییه به شێوه‌ی ره‌زامه‌ندانه به‌ڕێوه‌ده‌چێ. پیشبینی درێژه‌خایه‌نی پێكه‌وه‌ژیانی هێمنانه‌ی هه‌بێ. له به‌رانبه‌ردا، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی هه‌بوو، له‌م رێگایه‌وه كرده‌وه‌ی دروست نهبێو ئه‌ندامه‌كانی گرووپ تایبه‌ت بۆ پاوانكردن‌و سه‌ركوت كار بكات یان تێڕامانی باڵادهستیو بن ده‌ستی له هاوكێشه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و كولتوورییه‌كان زاڵ بكات‌و ئه‌و گرووپه ده‌توانێ له مافه‌كانی خۆی، ده‌وڵه‌تی تایبه‌تی پشتیوانی‌و به‌رپرسه‌كانیان له هه‌ر رێگه‌یه‌كه‌وه ده‌ره‌تانی هه‌بێ، هه‌ستێته‌وه، به‌ڵام مژارێك كه له كوردیزمدا شایانی گرینگی پێدانه، ئاڵۆزی له تێگه‌یشتنی "نه‌ته‌وه"و "ده‌وڵه‌ت"دایه. له تێڕوانینی نه‌ته‌وه‌خوازی كورده‌وه، به كۆمه‌ڵه تاكێك، به ئامانجێك له روانگه‌ی سیاسی خودموختارانه هێما دهكاتو ده‌وڵه‌ت كۆمه‌ڵێك له دامه‌زراوه سیاسییه‌كانه كه له چوارچێوه‌یه‌ك به‌ناو وڵاتێك خوازیاری پاوانكردنی سه‌ركه‌وتنی زۆره‌ملێیانه‌ی ره‌وایه. ئه‌م ئاڵۆزییه له‌مه‌ڕ نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆربه‌یان له چوار وڵات‌دا پهردهوازهن، زۆرجار ئاكامێكی نه‌شیاوی هێناوه‌ته ئاراوه كه له راستیدا، ده‌وڵه‌ت له ئاكامدا، نه‌ته‌وه له روانگه‌ی سیاسییه‌وه یهكگرتوووه ده‌كات.
به‌م پێشه‌كییه‌وه ده‌توانین بچینه نێو ئاخێو(گفتمان)ی كوردیزم له پراكتیكدا. له تێڕوانینی نه‌ته‌وه‌خوازی كورده‌وه، بزاڤی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی، بزاڤێكی مێژووییه كه له 1639 تا به ئه‌وڕۆكه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشان‌و داكشانێكی بهرینو به‌رخۆدانه كاتییه‌كانی جۆراوجۆری خۆی نواندوه‌و به سه‌رنجدان به بارودۆخ‌و ره‌وشی دیاریكراوی هه‌ر قۆناخێك، له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كان، ئیدئۆلۆژییهكانو به‌رخۆدانه كاتییه جۆربهجۆرهكانیدا ئاوێته‌و رهنگو بۆیان به‌خۆوه‌گرتووه‌و ویسته مێژووییه‌كانی خۆی لهبهریانی كردووه. له روانگه‌ی ئێمه‌وه، بزاڤی به‌رگریانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد تا به ئه‌وڕۆكه هه‌وڵێكی بهرینو شیاوی ستایش كردن، به‌ڵام شێواو، بۆ گه‌یشتن به مافی ئازادی نه‌ته‌وه‌یی كورد بووه. ئه‌م بزاڤه ئه‌گه‌رچی بهردهوامو ئامانجمه‌ند بووه، به‌ڵام چڕنهبهستو(نامتمركز)و پڕشوبڵاو بووه. ئه‌م بزاڤه تا ئێستا خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی یهكانگیرهو نه خاوه‌نی رێبه‌رێكی سهرانسهریو رێكخراوێكی دیاریكراو بووه كه بتوانێ له‌هه‌مبه‌ر هاوكێشه سیاسییه‌كاندا، رێكاره ئێستراتێژییهكان دابنێ. ئه‌و كۆمه‌ڵێك له چالاكییه پڕشوبڵاوهكانی گرووپ‌و حیزبه‌كاندا، پهردهوازهو نایهكانگیر بووه‌و تا ئێستا نه‌یتوانیه‌وه له چوارچیوه‌ی میكانیزمێكی دیاریكراودا، به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو و تاقه ئامانجێكو چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆ به نێو "كوردستان" مسۆگه‌ر بكا.
له روانگه‌ی "كوردیزم"وه، ئه‌و مه‌رجه گرینگانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ پێكهێنانی شوناسێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ ئاراسته ده‌كات له شوێنێكی پێویست‌و وه‌ك بنه‌ڕه‌تیترین مه‌رج، مافی دیاریكرنی چاره‌نووسی كورد‌و له رووی زهوتكرنهوه، داگیركردنی كوردستان له لایه‌ن گرووپی باڵاده‌سته‌وه، پیشێلكردنی توندی مافه‌كان‌و ته‌ناهیی شارۆڤه‌ندان، لاوازی گرووپی باڵاده‌ست له دهسهتهبهركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی‌و ئابوورییه ره‌واكاندا، گه‌ڕانه‌وه له دانووستانه پاڵاوته‌و ده‌روونی بۆ به‌فه‌رمی ناسینی مافه‌كان‌و به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانه.
"كوردیزم" له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه بزاڤهكانو كار‌و كرده‌وه‌كانی له هه‌ناوی كۆمهڵگاو له پێوه‌ندییه ئاڵۆزهكانو دادپه‌روه‌رییه‌كانی هه‌راوی كۆمه‌ڵگاوه بیچم ده‌گرێ، به‌ستێنێكه بۆ هه‌ل رهخسێنیو بوار ره‌خسێنی هارمۆنیكی بزاڤه سێنفییه‌كان (خوێندكاران، مامۆستایان، كرێكاران، ژنان ته‌یار ده‌كات تا بتوانن جگه له یارمه‌تی یه‌كدی، له رێگای گه‌یشتن به ئامانج بجووڵێن. كوردیزم له‌گه‌ڵ ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌دا حیزبه‌كان، بزاڤی خوێندكاری، ناڕه‌زایه‌تی كرێكاری، ویسته رێكخراوهیییهكان، بزاڤی مامۆستایان‌و هه‌موو ئه‌و توێژانه‌ی كۆمه‌ڵگا له رێگه‌ی گه‌یشتن به شوناسێكی سه‌ربه‌خۆدا، سامان ده‌دا.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌وه، دوای به‌رسڤدانه‌وه‌ی پرسیارگه‌لی وه‌ك رێكخستنی(ارایش) هێزه هزری ـ سیاسییه‌كان چۆنه؟ كێش، ههڵكهوتنو شوێنمان چیه؟ پێداویستی‌و ئاسته‌نگه‌كانمان كامه‌یه؟ له‌دوای چین؟ رێژه‌ی دووری و نزیكیمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاتی سهقامگرتو چیه؟ له چ قۆناخێكدا ده‌ژین؟ قۆناخێ له پیشماندایه كامه‌یه؟ له‌دوی راڤه‌ی چ شتێكین؟ و به كام میتۆد؟ ئێستراتێژی خۆ له گۆڕه‌پانی كرده‌وه‌دا به شێوه‌ی خواره‌وه ده‌ناسێنێ:
1ـ گێڕانی رۆڵێك له چوارچێوه‌ی شوناسی به‌رگریدا
2ـ گێڕانی رۆڵێك له چوارچێوه‌ی شوناسی ده‌سه‌ڵاتدا
3ـ ئاپۆرا (تجمیع)و رێكخستنی هێزه جڤاكی ـ سیاسییه‌كان له ده‌وری خاڵی ناوه‌ندی شوناسی نه‌ته‌وایه‌تیدا
4ـ پێكهێنان‌و به‌رده‌وام بوونی له ئاخێو(گفتمان)ه‌كانی ده‌روونی گرووپی‌دا
5ـ بیركردنه‌وه میكروپۆلیتیك له كاتی هزری ماكرۆپۆلتیكدا
6ـ بزاڤ له ته‌نیشت رێكخراو دا
7ـ هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی زهنجیرهو له دریژه‌دا تۆرێكی هاوبایه‌خ
8ـ دامه‌زراوه، پرۆژه‌و به‌رنامه له چوارچێوه‌ی رێكخستنی جه‌مسه‌رێكدا
9ـ ناوه‌ندی كردنی "پێكه‌وه‌بوون"و "تێكچڕژاویبوون".
10ـ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه ئاسۆییهكانو هه‌وڵ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌ستوونی له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌و رێكخراودا
11ـ پێوهردانانی شوناسی خاوه‌ن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
12ـ چالاكیی دامه‌زراوه‌یی
13ـ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی "خود"
14ـ پێناسه‌ی شوناسی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد له رێڕه‌وی به‌رژه‌وه‌ندیی جیهانیدا
15ـ ره‌نێوهانینی نوێ، گوێبیستی نوێ، شێوازه نوێیه‌كان، رێكخستنی نوێ‌و رێبه‌ری نوێ.
16ـ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئامانجه دهرههستهكان، هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی بهرههستێكی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ له رێگه‌ی خه‌مڵاندنی به‌رهه‌ست‌و دهرههستانهوه.
"كوردیزم" له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌نووكه به خودئاگایهكی كاریگه‌ر، واته بوونی وێنه‌یه‌كی خاوه‌ن یه‌كگرتوویی دهروونیو تهكوزی لۆژیكی ده‌ستی راگهیشتوهو بۆ دابینكردنی مافه نهتهوایهتییهكانو شوناسی كولتووری خۆی، له به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ پێكهاتهكانو هێزه سیاسییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م مافانه‌یان له‌و درێژخایه‌ن كردووه‌و یان به‌ربه‌ستێك له پێناو دابینكردنیان بوون.
***
"كوردیزم" بۆ پێكهێنانی "وشیاری هاوبه‌ش"و "شعورێكی گشتی" له‌مه‌ڕ تێگهیشتنو واتایی، سیستمی زانستی (جیهانبینی)و سیستمی بایه‌خدان(ئیدئۆلۆژی) خۆی له بیاڤی ئامانجدا، "شوناسی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی"، له بیاڤی هزردا، "نه‌ته‌وه‌خوازی كوردی"و له بیاڤی كرده‌دا، "پێكهێنانی توانایی‌و توانایی بۆ پێناسه‌ی كوردستان‌و كورد له بواره جیهانییه‌كاندا" داده‌نێ‌و به دوور له هه‌رچه‌شنه گرتنی زمان، "شوناسی سه‌ربه‌خۆ" له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كپارچه‌یی ناسێنه‌ری "ناسین‌و ناسێنراو"ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ته‌واوی بواره‌كاندا، ده‌زانێ:
هه‌ڤاڵانی من!
نیشتمانی خۆتانتان خۆش بوێ. وڵاتی مه، ماڵی مه‌یه كه خودا پێشكه‌شی كردوین‌و تێدا بنه‌ماڵه‌یه‌كی پڕ حه‌شیمه‌ت جێگیر كردووه كه ئێمه‌ی زۆر خۆش دهوێو ئێمه‌ش خۆشمان ده‌وێ.
بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه ئێمه‌ی له‌گه‌ڵدا، پتر له هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیكه هه‌ستی هاوده‌ردی ده‌كه‌ین‌و خێراتر هه‌ستی پێده‌كه‌ین. و ئه‌م بنه‌ماڵه له‌وێڕا كه له‌سه‌ر خاكێكی تایبه‌ته‌وه چربۆتهوهو خاوه‌ن توخمگهلو به‌شه ئاوێته كراوه‌و له‌باری چه‌شنێكی تایبه‌ت له چالاكییه‌كان. نیشتمانی مه شوێنی هه‌راوی مه‌یه.
ئێمه كاتێك له سه‌ربنه‌مای بنه‌واشه دهروستهكان بۆ نیشتمانی خۆمان هه‌وڵ ده‌ین، بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی هه‌وڵمان داوه. وڵاتی مه خاڵی پشتبه‌ستن و ئههرۆمێكه كه ده‌بێ بۆ هه‌مووان به‌كاری بهێنین. ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵه پاڵپستۆكه له‌ده‌ست بدهینو له بایه‌خی ئه‌ودا دابنێین. نه‌ته‌نیا بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌ڵكوو بۆ نیشتمانی خۆمانیش بێ كه‌ڵك ده‌بین ... مرۆڤه‌كان به‌رله‌وه‌ی بتوانن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كاندا پێكهێنه‌ری مرۆڤایه‌تی یه‌كبوونی په‌یدا بكه‌ن ده‌بێ خۆیان نه‌ته‌وه‌یان هه‌بێ. هیچ ههڤبهندییهكی راسته‌قینه به‌شێك له نێوان نه‌ته‌وه‌و تاكه‌كان یه‌كسان بوونی نیه، ته‌نیا له رێگه‌ی شوناسی خۆمانه‌وه‌یه كه ده‌توانین بوونی به‌كۆمه‌ڵی ناسراومان هه‌بێ...
ئاڵایه‌ك كه خوداوه‌ند پێتانی داوه ره‌های نه‌كه‌ن، له هه‌ر شوێنێك ههنو له ده‌روونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كن كه بارودۆخی ئێره‌ی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه، به‌رده‌وام ئاماده‌ی به‌رخۆدان بۆ دابینكردنی ئازادی ئه‌و نه‌ته‌وه بن، به‌ڵام وه‌ها خه‌بات بكه‌ن كه ئه‌گه‌ر خوێنێك رژاوه ده‌ربڕی گه‌وره‌یی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێ‌و نه خۆتان به ته‌نیایی. نه‌ڵێن من، بڵێن ئێمه.
هه‌ر كه‌س ده‌بێ له نێو ئێوه‌دا هه‌وڵ بدا تا نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی له بوونی خۆی یه‌كانگیر بكا. هه‌ر كه‌س له نێوان ئێوه‌دا ده‌بێ خۆی زامن‌و به‌رپرسیاری هاوچه‌شنه‌كانی خۆی بزانێ‌و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی خۆی زاڵ بێ كه ده‌بێته هۆی نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌و به‌و هۆیه‌وه خۆشیان بوێ‌و رێزیان لێ‌بگرن.
نه‌ته‌وه‌ی ئێوه نیشانه‌ی مهئمورییهتێكه به ئێوه دراوه‌و تا مه‌ئمورییه‌تی خۆی له هه‌مبه‌ر مرۆڤایه‌تیدا به‌ڕێوه ده‌برێ. توانمهندییهكانو هێزی هه‌موو رۆڵه‌كانی كورد ده‌بێ به كاربه‌ری گێڕانی مهئموریهتهكهی بێ. نیشتمانی راسته‌قینه، كۆمه‌ڵی مرۆڤی ئازادیخواز‌و یه‌كسانه كه به هۆی یه‌كییه‌تی برایانه یه‌كیان گرتووه تا گه‌یشتن به ئامانجێكی هاوبه‌ش چالاكی بكه‌ن. ئێوه ئه‌ركی وه‌هاتان هه‌یه و نه‌ته‌وه‌ی خۆتان له‌وه‌ها دۆخێك‌دا بپارێزن.
نه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێكی چه‌ندایه‌تی تاكه‌كان نیه به‌ڵكوو ههڤبهندیو كۆمه‌ڵه‌كانه. له‌و روویه‌وه مافی تاكو یه‌كسانی هیچ وڵاتێك راسته‌قینه نیه. كاتێك تاقانهییو یه‌كسانی یان مافی هه‌بوونی چینه‌كان، ئیمتیازهكانو نایه‌كسانییه‌كان پێشێلكرا بێ، وڵاتی راسته‌قینه بوونی نیه. كاتێ چالاكی به‌شێك له هێزه‌كان‌و توانمهندییهكانی تاك راوه‌ستاو یان نووستو و خامۆش بێ، كاتێك بنچینه‌یه‌كی هاوبه‌ش بوونی نه‌بێ كه شایانی ناسین‌و قبوڵكردنی هه‌مووان بێ، نه‌ته‌وه‌و جه‌ماوه‌ری راسته‌قینه بوونی نابێ، به‌ڵكوو ته‌نیا جه‌ماوه‌رێك به هه‌ڵكه‌وت له نێو مرۆڤه‌كان بوونیان هه‌یه كه بارودۆخی (یان زۆره‌ملێ) یان له ده‌وری یه‌كدی كۆكردۆته‌وه‌و بارودۆخێكیش ره‌نگه پهردهوازهیان بكا.
هه‌ر ئیمتیازێك خوازیاری ده‌سه‌ڵات، میرات و یان هه‌ر مافێكی تایبه‌تی دیكه به‌شێك له مافی هاوبه‌شی نێوان هه‌مووان بێ، رق بڕیارێكی هه‌ڵچووه‌و به‌رپرسیارن كه له‌به‌رانبه‌ریدا به‌رگری بكهنو بیڕووخێنن.
نیشتمانی ئێوه په‌رستگه‌ی ئێوه بێ. ئه‌گه‌ر ناتانهه‌وێ نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌ی خۆتان به‌كه‌متر بزانرێ، هیچ چوارچێوه‌یه‌كی دیو هیچ یاسایه‌كی ئاكاری هه‌ڵناگرێ ... به‌ناوی ئه‌ڤینێ كه له هه‌مبه‌ر نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌ی خۆی ده‌رده‌بڕێ ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی ماندوونه‌ناسانه له‌گه‌ڵ هه‌رچه‌شنه نایه‌كسانییه‌ك بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ ههڵتبستێنێتهوه.
یاسای ئێوه ده‌بێ له‌گه‌ڵ رێكخستنی ژیان له‌سه‌ر بنه‌مای كاربه‌ری هه‌مان یاسایی باڵا پێوه‌ندی ههبێو به‌م مه‌به‌سته پێویسته كه هه‌موو ئێوه له رێكخستنی ئه‌و یاساگه‌له‌دا یارمه‌تیده‌ر بن.
یاساگهلێ كه ته‌نیا ئامرازی به‌شێكی چوكه له شارۆڤهنداندا ئاماده كرابن، هه‌رگیز ناتوان شتێك جیا له زایه‌ڵه‌ی هزره‌كان، ئاوات‌و ویسته‌كانی هه‌مان به‌ش بن ـ واته زایه‌ڵه‌ی ویسته‌كانی یه‌ك سێهه‌م یان یه‌ك چواره‌می گرووپێك یان ناوچه‌یه‌ك نه هه‌مووی وڵات.
یاساكان ده‌بێ ده‌ربڕی ویسته ههمهكیو گشتییه‌كان بن. یاساكان ده‌بێ هه‌روه‌ك لێدانی دڵی نه‌ته‌وه بن، هه‌موو نه‌ته‌وه ده‌بێ راسته‌وخۆ یان به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ یاسادانه‌ری بكا به دانی ئه‌م مه‌ئمورییه‌ت به گرووپێكی كه‌م، به‌رژه‌وه‌وندی گرووپێكی تایبه‌ت جێگری به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌راوی وڵات ده‌كات.
وڵات به ته‌واوی به‌شێك له زه‌وی نیه، وڵاتی راسته‌قینه هه‌مان هزره كه ژیانی پێده‌دا. وڵاتی هزری ئهڤینو هه‌ستی ههڤبهندیو كۆمه‌ڵه كه هه‌موو رۆڵه‌كانی ئه‌و نیشتمانه پێكه‌وه یه‌كگرتوو ده‌كات تا كاتێك ته‌نانه‌ت یه‌كێ له هه‌ڤاڵانی ئێوه نه‌توانێ به بڕیارێكی مافی ده‌نگی خۆی له پێشكه‌وتنی ژیانی نه‌ته‌وه‌ییدا رۆڵیان هه‌بێ، تا كاتێك كه ته‌نانه‌ت له نێو نه‌زانیدا بژیت، له حاڵێكدا ئه‌وانی دیكه فێركراون، تا كاتێ جه‌سته‌یه‌ك بێ كه به‌هۆی توانمهندییهكانو حه‌ز به‌كاركردن له پێوه‌ندی كار له ههژاریو ته‌نگده‌ستیدا به‌سه‌ر ده‌با. له‌و كاته‌دا، ئێوه وڵات به واتای راسته‌قینه‌كه‌ی واته وڵاتی مه بۆ هه‌موو نابێ ...
هه‌رگیز حاشا له بوونی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه نه‌كه‌ن، خۆتان به‌رپرسیار بزانن كه ژیانی نه‌ته‌وه‌ی خۆی له جوانی‌و ده‌سه‌ڵاتدا بهرهوپێَش ببه‌ن، وڵاتێ كه هه‌ر چه‌شنه ترس‌و دڵهڕاوكێیهكو دردۆنگی ئازاد بێ‌و بنه‌مای ئه‌م خه‌ڵكه قورس‌و قایم بن‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بریتییه له ده‌سه‌ڵاتی یه‌كپارچه‌یی هه‌مووان بێ...
"و مادام ئاماده‌ن بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆت، گیانی خۆت به‌خت بكه‌ی، ژینی نیشتمانتان هه‌رمان ده‌بێ".(مازینی، 1872ـ 1805)
"كوردیزم" به‌رخۆدانێكی بێكۆتایی نه‌ته‌وه‌یه‌كه بۆ گه‌یشتن به "جه‌وهه‌ری ئازادی"، "ئازادی ژیان"،"ئازادی بیركردنه‌وه"و"ئازاد مانه‌وه"یه.
"كوردیزم" چاره‌نووسی مه‌یه‌و چاره‌نووسمان دیاری ده‌كات.